#ڕێزان شێخ دلێر#، پەرلەمانتاری پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دەرچوونی کاندیدی حیزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، کە #بەرهەم ساڵح#ە مسۆگەرە.
رێزان شێخ دلێر لەمیانی لێدوانێکی ڕاشیگەیاند، سەرەڕای گفتوگۆ نافەرمییەکان، بەڵام ئێستاش پارتی و یەکێتی سوورن لەسەر دەستخستنی پۆستی سەرۆک کۆمار و کاندیدەکانیان بۆ ئەو پۆستە نەکشاندووەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی یەکێتی باسی لەوەش کرد، کاندیدەکەی یەکێتی بەهێزترین کاندیدە لەناو کاندیدەکانی سەرۆک کۆمارو لایەنە شیعەکانیش بەڵێنی ئەوەیان داوە، کە دەنگ بەو کاندیدە دەدەن، زۆرترین توانای هەیە.
رێزان شێخ دلێر هەروەها ڕایگەیاندووە، کە ئەگەر #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# نەگەن بە ڕێککەوتن، ئەوە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان کێبرکێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆ ک کۆمار یەکلادەکرێتەوە. [1]