یەکێکە لە چیا بەرز و سەخت و سەرکەشەکانی باشووری کوردستانە، دەکەوێتە سنووری شارەدێی #بارزان#ەوە، لە شارۆچکەی #مێرگەسوور#. بەرزییەکەی 2069 مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سرووشتێکی جوان دڵگیری هەیە، لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵدا. لە دامێنەکەیدا شارەدێی پیران بوونی هەیە. [1]