وەک دوڕڕ و عەقیق نەخشە دەندان و لەبی ئاڵت
میسلی بەڕەزا پەخشە ئەگریجە و خڕخاڵت
پەنجەت لە حەنا مەگرە سوورێکی تەڵخ ڕەنگە
خوێنی دڵی من ئاڵە بەو پەنجەیی شمشاڵت
نەخلی قەدی چون سەروت چەند دڵبەر و مەوزوونە
سەیری کە چ شیرینە پاوانە و خڕخاڵت! [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#