وا بە ئاسان عالەمێ تەسخیری تۆ بوون هەی تەرەس
ساحیری یا ئەولیایی؟ ڕاست بێژە ئاخر هەی تەرەس
دەست بە خەنجەر دێیت و بازی خۆت دەگری سا کەی لێم ئەدەی
ئینتزاری کوشتنی، زوو لێم دە یاڵڵا هەی تەرەس
دڵ دەبەی بە دزی لەناو خەڵقی دەڵێی خۆی داویە پێم
من دڵم دا پێت بە ڕاست، دادەی بزانم هەی تەرەس
بێچووە جەللادی خۆت لەناو مەردوم بە سۆفی بۆ دەکەی
هیچ کەسێ نەتناسێ خۆم چاکت دەناسم هەی تەرەس
پڕ دڵم خوێن کرد و دام پێت وا بە زوویی جێبەجێ
یەعنی من بەدمەستم، دەشکێنم پیاڵەی مەی هەی تەرەس
ڕەنگی زەردت پێم دەڵێ کوردی بڕۆ بێنە بەهێ
بەس بیانوو بگرە وەختی بەی کوانێ هەی تەرەس [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#