ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم، غەریبی کۆیی دڵبەر بم
ئەگەر ساتێ لە یادم چی، هیلاکی ژەهری ئەژدەر بم
بە غەیری بۆسەیی چاوت ئەگەر قەسدی ویسالت کەم
بە شوعلەی قەهری تۆ یا ڕەب سەراپا قەتڵی ئەخگەر بم
ئەگەر یەک لەحزە سستی کەم لە ژێر باری غەمی عیشقت
بە میسلی پەنجەرە قوربان بە تەن سووراخی خەنجەر بم
لە سەر تەعریفی ئەگریجەت ئەگەر بێم وەسفی کاکۆڵ کەم
بە زەربی تیغی ئەبرۆی تۆ ئەمن مەقتوولی بێ سەر بم
ئەگەر یەک لەحزە غافڵ بم لە شوعلەی ماهی ڕوخسارت
لە حەشرا بێ نەسیبی جەننەت و هەم حەوزی کەوسەر بم
گەدایی کۆیی جانانە بە شاهیی عالەمی نادەم
گەدایی خۆشترە بۆ من لە شاهی، گەر موخەییەر بم
ئەرێ یاران! بڵا کوردی لە بۆتەی فیرقەتە یەکجار
خولاسە و بێ غەش و مەقبووڵی عالەم هەر وەکوو زەڕ بم [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#