پڕ بە بارە، لە هەموو شوێنێ دیارە.
بار: بەو کۆڵە دەوترێ کە هەمیشە بە پشتی کۆڵبەر یان گەڕیدەوەیە، تەمەنێکی درێژ لەگەڵ خۆی دەیهێنێ و دەیبات، پڕ بە بارە، مەبەست لە ناوی مرۆڤە کە لەسەرەتای بوونییەوە، تا کۆتایی تەمەنی لەگەڵیەتی و وەک بار بە کۆڵیەوەیەتی، لە هەموو شوێنێ دیارە، واتە: هەموو کەسێک بەوناوەوە دەناسرێتەوە و دیارە کە هەڵگریەتی. وەڵام (ناو) .[1]