بابەتی نوێ
|
ڤیدیۆ
گفتوگۆیەک لەگەڵ چالاک ماملێ لە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
هەڵپەرکێی کۆما لە وڵاتی سوید ساڵی 2005
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
گروپی هەڵپەرکێی کوردی لە وڵاتی سوید ساڵی 2006
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
سروودی ئەی ڕەقیب لەلایەن 30 هونەرمەندەوە دەوترێتەوە ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
|
|
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
|
|
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
|
|
ڤیدیۆ
کاوە ژاژڵەیی لەگەڵ تیپی هونەری هەولێر ساڵی 1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
|
|
ڤیدیۆ
تیپی مۆسیقای سلێمانی، هونەرمەند عەدنان کەریم لە بەغدا، هۆڵی خولد ڕۆژی 01-10-1979
26-12-2024
کشمیر کەریم
|
|
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک وێنەی تێکۆشەر و پێشمەرگە و شاعیر و نووسەر و ئاوازدانەر خالید دلێر
26-12-2024
کشمیر کەریم
|
|
ڤیدیۆ
هەژار موکریانی، هاوینی ساڵی 1972
26-12-2024
کشمیر کەریم
|
ئامار فایلی پەیوەندیدار 109,182
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 66,414
عربي - Arabic 32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 20,350
فارسی - Farsi 11,710
English - English 7,823
Türkçe - Turkish 3,690
Deutsch - German 1,809
لوڕی - Kurdish Luri 1,690
Pусский - Russian 1,144
Français - French 349
Nederlands - Dutch 131
Zazakî - Kurdish Zazaki 91
Svenska - Swedish 72
Polski - Polish 56
Español - Spanish 55
Italiano - Italian 52
Հայերեն - Armenian 52
لەکی - Kurdish Laki 37
Azərbaycanca - Azerbaijani 27
日本人 - Japanese 21
中国的 - Chinese 20
Norsk - Norwegian 18
Ελληνική - Greek 16
עברית - Hebrew 16
Fins - Finnish 12
Português - Portuguese 10
Тоҷикӣ - Tajik 9
Ozbek - Uzbek 7
Esperanto - Esperanto 7
Catalana - Catalana 6
Čeština - Czech 5
ქართველი - Georgian 5
Srpski - Serbian 4
Kiswahili سَوَاحِلي - 3
Hrvatski - Croatian 3
балгарская - Bulgarian 2
हिन्दी - Hindi 2
Lietuvių - Lithuanian 2
қазақ - Kazakh 1
Cebuano - Cebuano 1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 1
پۆل کوردیی ناوەڕاست
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 15,078
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 826
گیانلەبەرانی کوردستان 360
یارییە کوردەوارییەکان 279
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار) 101
بەرهەمە کوردستانییەکان 38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 28
|
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
| بەشکردن | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
نرخاندنی بابەت |
|
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
| Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) | 0 | English - English | 0 | عربي - Arabic | 0 | فارسی - Farsi | 0 | Türkçe - Turkish | 0 | עברית - Hebrew | 0 | Deutsch - German | 0 | Español - Spanish | 0 | Français - French | 0 | Italiano - Italian | 0 | Nederlands - Dutch | 0 | Svenska - Swedish | 0 | Ελληνική - Greek | 0 | Azərbaycanca - Azerbaijani | 0 | Catalana - Catalana | 0 | Čeština - Czech | 0 | Esperanto - Esperanto | 0 | Fins - Finnish | 0 | Hrvatski - Croatian | 0 | Lietuvių - Lithuanian | 0 | Norsk - Norwegian | 0 | Ozbek - Uzbek | 0 | Polski - Polish | 0 | Português - Portuguese | 0 | Pусский - Russian | 0 | Srpski - Serbian | 0 | балгарская - Bulgarian | 0 | қазақ - Kazakh | 0 | Тоҷикӣ - Tajik | 0 | Հայերեն - Armenian | 0 | हिन्दी - Hindi | 0 | ქართველი - Georgian | 0 | 中国的 - Chinese | 0 | 日本人 - Japanese | 0 |
بەستەیەک
من مەلێکم ئاشتیخواز
بە چریکەی خۆش ئاواز
لە خاکی کوردستانا
خەڵکی ئەخەمە پەرواز
بە بەستەی شیرین و خۆش
بە کوڵ بە تاسە، بە جۆش
لەهەرلا دەنگ هەڵ ئەبڕم
ئەیخەمە بەزم و خرۆش
ئەخوێنم، دڵم شادە
لەش لە قەفەس ئازادە
بەستەی ئاسایش ئەڵێم
بەزوبانێکی سادە
هەتا ڕۆژ بە شەو ئەکەم
بانگی ئەم و ئەو ئەکەم
بۆ ئاشتی و برایەتی
هی نووستوو لە خەو ئەکەم
بۆ ئەوەمە بە جارێ
هەڵسن بیکەینە کارێ
کوننە پەپووی شەڕانی
چنگ لەسەر شان بتاری
نەهێڵین لێرە و لەوێ
هەناسەیەک بسرەوێ
ئەوەندەی هەڵفرێنین
تالەپەل و پۆ کەوێ
چونکە کوندە پەپووی گەڕ
زۆر حەز ئەکا وشک و تەڕ
بەسەر یەکا بسووتێ
بەئاگری شوومی شەڕ
حەز ئەکا دەستی تاوان
بگرێ بەرۆکی لاوان
بەناسۆر هەڵوەرینێ
گوڵی تەمەنی جوانان
یان بۆمبا لە ناکاوا
لەو پەڕی تین و تاوا
لەگەرمەی شیرین خەوا
خۆی با لە کۆرپەی ساوا
یان ئافرەتێکی سک پڕ
نێزەیەکی جگەر بڕ
لەشی ئەنجن ئەنجن کا
لەگۆشەی ماڵا لە پڕ
یان پیرێکی دەروون پاک
سادە و ساویلکە و خەمناک
پارچە بۆمبایەکی وێڵ
بۆ خۆی بیکا بە خۆراک
یان ئەتۆمی بێ ئامان
دوژمنی سەر و سامان
دەس کا بە پاکۆ دانی
ژینی پڕ لە هیوامان
یان سەرانسەر شار و دێ
بەسەر خەڵکا بڕوخێ
کوننەپەپوو کەلاوەی
بۆ خۆی لێ بکا بەجێ
بەڵام خەیاڵی خاوە
ئەو چەپەلی گڵاوە
خەڵکی بەسۆز و بەکوڵ
پەیمانی ئەوەی داوە
ئەو پەڕی هێز و توانا
لە ڕێگەی هیوای جوانا
بۆ ئاسایش بەخت کا
لەپێناوی ژیانا
بەهۆی ئەم خەباتەوە
دنیا دەنگ ئەداتەوە:
سەفەربەر و ڕەشبگیر
ئەبێ ڕوو نەداتەوە
گەلانی نزیک و دوور
زەرد و ڕەش و سپی و سوو
هاوار ئەکەن پڕ بە دەم
هیوادار و پشت ئەستور:
ئاشتی هەر پایەدار بێ
دنیا گوڵ و گوڵزار بێ
پڕ گوڵی ئاڵ و واڵا
چوار وەرزەکەی بەهار بێ
منیش مەلی کوردانم
پەروەردەی کوردستانم
بۆ گوڵی ئەو بەهارە
بلبلی نەغمە خوانم[1]
#کاکەی فەلاح#
1956 ئەم بابەتە 313 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1 تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-10-2022 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە! ئەم بابەتە 313 جار بینراوە
|
|