#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای #سلێمانی# دەگۆڕێت، ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ئەو حیزبە.
لەسەر ڕاسپاردەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەگۆڕێت.
بەهێزترین کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی، عەمید سەرخێڵ هەڵەبجەییە و ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گۆڕانکاری لە پۆستەکەدا.
بوار زانیویەتی، ئاڵوگۆڕەکە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی یەکێتییە و بەم نزیکانەش لە چەند پۆستێکی تری ئەمنی لە سلێمانی و دەوروبەری گۆڕانکاری دەکرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,032 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!