عوسمان عومەر
بۆئەوەی نەوەی نوێ وا نەزانن هەمو کارێکی ناو شۆرش بەئاسانی و بێ کێشە و بێ چەرمە سەری و بەئاسانی هاتۆتە دەستەوە بەلکو چەند فشار لەسەر گەلەکەمان و ڕیکخستنەکان هەبوو لەناوەوە ئەوەندش فشار لەسەر هیزی پێشمەرگەو دام و دەزگاکانی شۆرش هەبووە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ونستون چرچڵ لەکاتی سەرکەوتنیان لەدووەم جەنگی جیهانی دا جەنگی ئەلیکترۆنی بەوشێوەیە وەسف کرد (قەلغان و شمشێرە) چونکە خزمەتی تەکتیکی سەربازی دەکات لە حالەتی هیرش وبەرگری لەهەمان کاتیش دەبیتە قەلغانی هۆیەکانی شەرکردن. واتە گوێگرتن جۆرێکە لەجۆرەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی بێگومان لەم سەردەمەی ئەمرۆدا زۆر پێشکەوتنی بەخۆوە دیوە.
گوێ گرتن وەک وشە بریتیە لە کردەوەی گوێ گرتن بۆ قسەکردنی نیوان دووکەس بەهۆی ئامێریکی بیتەل یا مۆبایل یا هەر هۆیەکی هەر هۆیەکی گەیاندن کە گوێ گرتن بێ.
گەشە کردنی ئەم کردارە لەگەل گەشەکردنی جەنگی ئەلیکترۆنی دایە و ئەگەرێتەوە پێش بەرپا بونی یەکەم جەنگی جیهانی چونکە گەیاندنی زەمینی (مواصلات سلکیە) لەرێگەی مۆرس کە سالی 1873 دۆزایەوە کە بەئامێری بروسکەی دەنگی (تەلگراف) (البرق الصوتی) بەسەرتاسەری جیهان دا بلاوبۆوە چونکە پێشتر هەرچی گەیاندن بوو لەریگەی نامە و تەتەرو نمایندەوە جێ بەجێ دەکرا , کاتێ جەنگی ناوخۆی ئەمریکا لەنیسانی ساڵی 1861 هەلگیرسا، کاری یەکەم هێزە شەرکەرەکان هێرش کردنە سەر هیلی تەلگرافەکان بوو چونکە بە وایەر ڕاگێشرابوو دەچون وایەری تریان پیوە دەبەست و گوێیان لە قسەو گفتۆی لایەنی بەرامبەر دەگرت بۆ سود لێوەرگرتن بۆیە لەکاتی پیویست هیلەکانی یەکتریان دادەخست و دەتوانم بڵیم ئەوە سەرەتای گوێگرتن بووە.
سالی 1888 کاتێ زانای ئەلمانی هێرتز پەیوەندی بیتەلی بەکارهێناو ئەندازیارو داهێنەر مارکۆنی سالی 1897 گەشەی بە لاسلکی (بێتەل) دا بۆ کاری دەریاوانی بەکاربێت بەهۆی زۆربونی بەکار هێنەرانی شتێکی سروشتیە کە (کارلەیەکردن – تداخولی شەپۆلەکان – تەشویش) لەسەریەک دروست بکەن وهەر لەوکاتەشەوە بە دەستی ئەنقەست تەشویش دەخرایە سەر یەکتری بۆیە فەرماندەی یەکە سەربازیەکان بیریان لەوە کردەوە چۆن کارێکی وابکەن هیزە نەیارەکان بێدەنگ بکەن بۆ ئەوەی نەتوانن پەیوەندی و کۆنترۆل و ئاراستەی هێزەکانیان و فەرمانەکانیان پێ بگات دیسان ئەمەش بەسەرەتای جەنگی ئەلیکترۆنی و گوێگرتن دەزانرێ.
لەوروانگەیەوە گرنگی درا بە کاری گەران وپشکنین وچاودێری بيتەل (الاستطلاع اللاسلکی) لەسەر تۆری بیتەلی دوژمن سەری هەلدا چونکە دەرکەوت هیزە دەریاییەکان زۆرترین کات بیتەل بەکار دەهێنن بۆ وەرگرتنی زۆرترین زانیاری لەسەر دوژمن تەنانەت لەگەل بەکار هێنانی کۆد و شیفرەش بابزانین کۆد چییەوشیفرە چییە ؟ کۆد بریتیە لەبەکار هێنانی ڕستەیەکی نهێنی یا وشەیەک یا دانانی ژمارەیەک بۆ شتیک یا چەمکێک یا شوێنێ یا کەسێ کە لەنێوان نیرەرو (المرسل) و بۆ نێردراو (المرسل الیە) کە هەردوو لایان لەسەری ڕێککەوتون ڕایەک هەیە دەڵێت : شیکردنەوەی کۆد لە شیکردنەوەو کردنەوەی شیفرە گرانترە، چونکە پەیرەوی هیچ سیتەمێک و یاسایەک ناکات. لەشۆرشی نۆێ دا وەک عەدەد بیتەل زۆرکەرەت لەگەڵ هاورێیان ئەم جۆرە کارەمان کردووە بەنمونە کەجەنابی مامجەلال زۆرکات قسەی لەگەل فەرماندەو لێپرسراوان دەکرد (بچن بۆلای کابرای گۆرین یا پەیوەندی بەکابرای گۆرین بکەن) کەس نازانی کابرای گۆرین کێیە ؟ چییە ؟ خۆشمان لە نێوان خۆماندا بەکارمان دەهێنا نمونە خزمەکەی دوکانم. لەکوێ یەکترمان بینی. دارە سوتاوەکە. کابرای 16 هەویە.
جێی خۆیەتی بەسەرهاتێکی بچوک بگێرمەوە ئەوەندە وشەی نهێنی لەنێوان عەدەد بیتەلەکان هەبوو، هەندێ جار سەرمان لێ تێک دەچوو. جاریکیان بەفیعلی پێویستم بە (بەنەخوێنی شەروال) هەبوو، داوام لەکاک کاروان کیمیاوی مەلبەندی دوو کرد لەگەل ڕێزوخۆشەویستی بۆی، بۆم بکرێ و بۆم بنێرێ بەریکەوت ئەوبرادەرە بەکارێک هات بۆ یاخسەمەر، کاتێ بینیم چەند قاپێ تێزابی پاتری بۆ ناردبوم دواتر کە بە بێتەل قسەم لەگەل کرد وتم بەراستی بەنەخوێنم دەوێ لەوەڵام دا وتی ماڵت بەقورنەگیرێ ئەوەندەمان شت لەنێوان دایە لێم تێکچوە. بەڵام شیفرە بەپێی یاسا و بەکارهێنانی پیتە ئەبجەدیەکان کە لەشێوەی نامە دەنوسرێ و دەنێردرێ ئەویش بەهەمان شێوە پیویستە وینەیەکی لابێ ئەگینا هەڕی لەبڕی ناکاتەوە تەنها ژمارەیە و نوسراوە.
لەشۆرشی نوێ دا چەندین جۆر شیفرەمان بەکارهێناوە بە شیوازی جیاواز و بەدەر لەیاسا پەیرەوکراوەکان و سەرەتای بەکارهێنانی شیفرە لەشۆرشی نوێ دا دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای دامەزاراندنی دەنگی شۆرشی عیراقی ئەوکات و #دەنگی گەلی کوردستان#ی ئیستا لەریگەی ئەو ڕادیویەوە بروسکە شیفرە کراوەکان دەخوێندراینەوە دەنێردرا بەو ناونیشانە (لەئاسودەوە بۆ ئاوارە) بۆ وەرگرتنەوەشی لەرێگای صوت العراق من سوریا وەردەگیرایەوە (من صابر الی صامد) گەر هەڵە نەبم ماوەیەک لەلایەن خوشکی بەرێز دادە #هیرۆخان# شیدەکرایەوە سەرەتای شیفرە دروستکردن لەلایەن بەرێز بەختیار مستەفاوە بوو دواتر بەندەو چەند هەڤالێک خەریکی بوین و بەشانازیەوە باسی دەکەم کە تا کەوتنی ڕژێمی گۆربەگۆری بەعس بەهۆی زیرەکی و توانای عەدەد بیتەلەکانمانەوە سود لەشفرەکانمان سود وەربگرن و بیکەنەوە بەلام زۆرجار زانیاریمان پێ دەگەیشت کە هی لایەنەکان بەئاسانی دەکرانەوەو شیدەکرانەوە. لەکەسە بەناوبانگەکانی شیفرەیان بەکارهێناوە بۆ پاراستنی نوسین و کتبیەکانیان لیۆناردۆ دافشی و ناپلیۆن پۆناپارت و ئۆلیڤەرکرومۆیل بوون و یەکەم کەسیش کە شیفرەی داهێناوە سەرکردەی گریکەکان (یولیۆس قەیسەر) بوو 200 ساڵ پ. ز چونکە ناچار بوو بەو شیوەیە پەیام بگەیەنێتە فەرماندەو سەربازەکانی.
ڕژێمی گۆربەگۆری بەعس پاش دەست بەسەردا گرتنی دەسەلات لەساڵی 1968 هەوڵی دا سوپاکەی بە نوێترین وتوندترین شێوە دەست بەسەردا بگرێت و هەرچی دەنگی نارازی و گومانلێکراو هەبوو لە ڕیزی پلەدارەکانی ناو سوپا یا خانەنشینی دەکردن یا دووری دەخستنەوە و کاری مەدەنی دەدانێ یاخود بە پیلانێک لەناوی دەبردن بەتایبەت شیعە و کورد و هەندێ لەسونەکانی گرتبۆوە. هەر لەوکاتەوە بەعس لەهەمو بوارەکان دا هەولی نوێکردنەوەو بنیات نانەوە و پرچەککردنی دەدا بەقۆناغ تا وای لێهات بوو بە پرچەکترین سوپا لەرۆژهەلاتی ناوەراست دوای ئیسرائیل و میسر و زیاتر بۆ بەرەنگاربونەوەی کورد و سەرکوتکردنی و گەلانی عیراق بەگشتی.
یەکێ لەوبوارانەی زۆر گرنگی پێ دەدا بواری بێتەل بوو بەنوێترین و مۆدێرنترین جۆری بیتەلی بۆ دابین دەکردن بەپێی تەکنۆلۆژیای ئەو کات و سەردەمە لەهەمانکاتیش زۆر گرنگی بە پێکهێنانی چەندین یەکەی نوێ وەک یەکەی بەرەنگاری چەکی کیمیاوی و یەکەی ڕۆکیتی دژە ئاسمانی و یەکەی ڕۆکێتهاوێژ، یەکێ لەوانە بەناوی (وحدة المعدات الفنیة) تازەترین جۆری دەزگای بێتەلی ئەو سەردەمەی بۆ دابین کردبون , کاری ئەم یەکە سەربازیە گویگرتن بوو لە پەیوەندیە بیتەلیەکانی بەتایبەت ئێران کە لەجەنگێکی دژواردابوو لەگەڵی و سوریا بەرەبەرکانێی سیاسی و تورکەکان و سعودیەکان کوەیتیەکان لەگەل ئەمانەش چاودێری و گوێگرتن بوو لە (فەیلەقەکان , فیرقەکان , لیواکان , فەوجەکان و …. هتد) هەروەها بیتەلی سەفارەتەکان ئەوکات و سەردەمە بەکاریان دەهێنا و سەرەڕای گوێگرتن لە لەپەیوەندی تەلفۆنە ناوخۆییەکان و تەلەفۆنی مایکرۆوەیڤی فەرماندەی فەیلەقەکان و فیرقەکان لیواکان و فەوجەکان و پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیرو لێپرسراوە حیزبی حکومیەکان تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنە سەتەلایتیەکان نمونەشم بۆ ئەمە گوێگرتنیان بوو لە قسەی تەلەفۆنی نێوان شا فەهد و میری بەحرینی ئەوکات بەهۆی پرۆژەیەکی نهێنیەوە بەناوی (خاد) کە ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەسەری نەبوو هەوڵی زۆریشی بۆ درا تەنها ئەوەمان پێ گەیشت کە زۆربەی بیتەلەکانیان کۆمپیوتەریەو دروستکراوی ژاپۆنە یەکیان لە ئیسرائیلە و ئەوی تر لەبەغدا.[1]