لەنێو کۆنگرەی 14ەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەسەڵاتەکانی هەر یەک لە #نێچیرڤان بارزانی# و #مەسرور بارزانی# دیارینەکراوە و وابڕیارە #مەسعود بارزانی# دەسەڵاتەکانی هەردووکیان دیاری بکات.
ڕۆژی 3ی 11ی 2022، کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگر و 51 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، پەیڕەوی ناوخۆ و پڕۆگرامی ئەو حزبەش پەسەندکرا، بەڵام بەبێ ئەوەی دەسەڵاتەکانی هەردووک جێگرەکە دیاری بکرێت.
لە پەیڕەوی ناوخۆ حزبەکە دیاریکردنی دەسەڵاتی جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆکی پارتی دراوەتە دەست مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,182 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!