پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  532,073
وێنە
  113,338
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,255
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
زانست و فەلسەفەی ویستی ئازاد 02
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
$زانست و فەلسەفەی ویستی ئازاد$
بەشی دووەم
نووسینی: #کامۆ ئاراز#
فیزیای کوانتەم و ویستی ئازاد
هەروەکو پێشووتر ئاماژەی پێدرا کە فیزیا دیتێرمێنیستیانەیە، ئەم هزرە دیاریکراوگەراییەش بە زەقی لە فیزیادا باو بوو تا سەرەتاکانی سەدەی بیستەم. چونکە تا دەوروبەری 1900ەکان هەموو دیاردەکان دەتوانرا بە فیزیای کلاسیک لێک بدرێنەوە و دەتوانرا پێشبینی پێشهاتە فیزیاییەکانیش بکرانایە؛ بە یاساکانی فیزیا، وەلێ دواتر هەندێک دۆزینەوە بەدی کرا و هەندیک تاقیکردنەوەش کرا کە دەرەئەنجامەکان نەدەتوانران لێک بدرێنەوە لە ڕێی فیزیای کلاسیکەوە، هەر بەم هۆیانەش فیزیای کوانتەم هاتە کایەوە کە تێیدا پێشبینیکردنی ڕەهایی وەکو فیزیای کلاسیک بوونی نییە و کار لەسەر ئەگەرەکان دەکات.
لە دیرۆکدا خەڵکی وایان دادەنا کە ڕووداوە سرووشتییەکان هەڕەمەکییانە ڕوودەدەن، هەر ئەمەش بوو وای کرد بوو کە قوربانی بۆ خوداکان بکەن، چونکە نەیان دەتوانی پێشبینی داهاتوو بکەن، جا بۆیە پەنایان دەبردە بەر قوربانی بۆ خوداکان تاوەکو دڵیان نەرم بکەن سەبارەت بەوەی چ بڕیارێک لە داهاتووی ئەم شوێنکەوتووانە دەدەن. ئەگەر بتویستایە قومار ببەیتەوە ئاسایی بوو بچیتە بەردەم پەیکەری فۆرتونا و داوای بەختی باشت بکردایە، گەر جووتیار بووای ڕێی تێدەچوو سەردانی خوداوەند دێمیتەرت بکردایە کە لە یۆناندا خوداوەندی کشتوکاڵ بوو. بەڵام؛ خەڵکی وردە وردە هەستیان کرد کە جۆرێک لە ڕێکخراوی لە گەردووندا بوونی هەیە، بەتایبەتی جوڵەی تەنە ئاسمانییەکان، لەمەوە زانستی گەردوونناسی دێتە کایەوە، بۆیان دەرکەوت کە دەتوانن جوڵەی تەنەکانی گەردوون بە هاوکێشە و یاسا دەرببڕن، هەر ئەم تێگەیشتنەش دواتر بۆ زانستەکانی دیکە درێژ دەبێتەوە.
لەگەڵ پەرەسەندنی زانستدا تێگەیشتنێکی دیتێرمێنیستیانە درووست دەبێت، ئەم تێگەیشتنەش تا سەدەی بیست بەردەوامی هەبوو، ئاخر تێبینی کرا کە هەموو جوڵەی تەنەکان دەتوانرێت پێشبینی بکرێن لە ڕێی یاساکانی فیزیاوە. تەنانەت هزرە بەناوبانگەکەی سیمۆن-پیێر لاپلاس پوختکراوەی ئەو تێگەیشتنە دیتێرمێنیستییە بوو کە شتێکی هاوشێوەی ئەمەی دەگووت: گەر زانا بین بە شوێن و خێرایی هەموو پاڕتکڵەکانی گەردوون ئەوا دەتوانین هەژماری هەر ساتێکی ڕابوردوو و داهاتوویان بکەین. هەر ئەم دۆگمای دیتێرمێنیزمی زانستیانە بوو کە وای لە ئەلبێرت ئەنشتاین کرد دڵخۆش نەبێت بە دۆزینەوەکانی کوانتەم و دەیگووت ‘خودا یاری بە زار ناکات.’ وەلێ بنەمای نادڵنیایی هایزنبێرگ، کونە ڕەشەکان و دۆزینەوەکانی کوانتەم ئەم هزرەی لاپلاس و ئەنشتاینیان ئاوەژوو کرد.
هەر بۆیە فیزیای مۆدێرن بە تەواوەتی دیتیرمێنیستیانە نییە و توخمێکی نادیاریکراوگەرا لە گەردووندا دەکرێت بوونی هەبێت، ئەمەش نادیاریکراوگەراکان indeterminists و تەباگەراکان دڵخۆش دەکات. دۆزینەوەکان و دیاردەکانی کوانتەم هەنگاو بە هەنگاو خۆیان خزاندۆتە ناو پرسەکانی ویستی ئازاد و هۆش، هەرچەندە کوانتەمیش نەبووەتە چارەسەرکردنی ئەم پرسانە بە یەکجارەکی بەڵام؛ توانراوە دیدگایەکی دیکە و ڕەهەندێکی دی لەم باسانە بهێنێتە کایەوە، تەنانەت هەندێک بیرمەند هەن کە لایان وایە کوانتەم دەکرێت کلیلی چارەسەرکردنی ئەم گرێ کوێرانەی هاوشێوەی ویستی ئازاد، ئەقڵ و هۆش بێت.
پێش ئەوەی کوانتەم لە فیزیادا بێتە کایەوە، بیرمەندەکان بیرۆکەی ڕێکەوتیان [chance] بە نەزانی لە قەڵەم دەدا، بەوەی ئەو کەسانەی کە باس لە ڕێکەوت دەکەن، ئەوانەن کە تێناگەن لە پڕۆسە دیتێرمێنیستییەکان و مۆری وشەی ‘ڕێکەوت’ لەو دیاردانە دەدەن. وەلێ کوانتەم ئەم هزرەی سەرەوخوار کرد، ئاخر مەسەلەی ڕێکەوت تەنیا وەکو دەرچەیەکی ئەقڵی سەبژێکتیڤ نەمایەوە، بەڵکوو بۆمان دەرکەوت کە ئەگەر و ڕێکەوت دەکرێت بە ئۆبژێکتیڤیانە لە گەردووندا بوونیان هەبێت. دیاردەیەکی دیکەی گرنگی کوانتەم کە لە فیزیای کلاسیکی جیای دەکاتەوە بریتییە لە: نادڵنیایی و ڕێژەیی بوون. بە پێچەوانەی فیزیای کلاسیکەوە، لە کوانتەمدا پێوانەکاری درووست و ورد بۆ گەردیلەکان سەختە، هەرگیز ناتوانیت پێوانەکارییەکی ورد و درشت بکەیت بۆ دیاردەکان. بە پوختی ناتوانین پێشبینی ڕووداوەکانی داهاتوو بکەین بە گوێرەی کوانتەم، لەمەشەوە هەڕەمەکی [randomness] بوونی هەیە.
ئەم وتارە من نووسیومە یان نیورۆنەکانم؟
پێم وایە هیچ گومانێک نییە لەوەی مێشکناسی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە تێگەیشتن لە ویستی ئازاد. ڕاستیەکەی ویستی ئازاد هەبێت یان تەنیا وەکو وەهمێک بوونی هەبێت و ئەزموونێکی ئۆنتۆلۆژیانە نەبێت، ئەوا هەر مێشکە کە بەرپرسیارە. کاتێک تۆ بڕیارێک دەدەیت و دواتر هۆیەک دەدەیت کە بۆ ئەوە بژاردەکەت بووە، تۆ هۆشت بەکار دەهێنیت، دەڵێیت؛ کە ‘خودی خۆت’ بڕیارت لەو هەڵبژاردەیە داوە، جا ‘خودیش’ ڕەهەندێکە لە ڕەهەندەکانی هۆش. هۆش بۆ خۆی کێشەیەکی دژوار و ئاڵۆزی زانست و فەلسەفەیە، بۆیە هێنانە کایەی بۆ ناو ئێرە کارەکانمان دژوارتر دەکات، وەلێ دەبێت لەوە تێبگەین کە ئەو دوو پرسە پەیوەندیان بە یەکترەوە هەیە.
تا ئێستا بنچینەی هۆش یەکلا نەبووەتەوە، هەندێک لە فەیلەسوفەکان لایان وایە پڕۆسەکانی مێشک بە تەنیا بەس نین بۆ لێکدانەوەی دیاردەکە، بەڵام؛ تا ئێستا ئەوەی لە توێژینەوەکانی مێشکناسی دەستمان دەکەون بریتییە لە: هەبوونی پەیوەندی زەق لە نێوان ئەزموونە هۆشییەکان و پڕۆسەکانی مێشک. هەر بۆیە ئەگەر ئەوە ڕاست بێت کە هۆش لە بەرهەمێکی مێشک زیاتر نییە، ئەوەی دەیکەین زادەی سیناپس و نیورۆنەکانمانن، کەوایە ئەم وتارە من نووسیومە یان نیورۆنەکانم؟
ئێمە هەستی سەربەستیمان هەیە بۆ ئەو بڕیارانەی دەیاندەین، بەڵام؛ بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەمە بەندە بەوەی کە ئێمە بوونەوەرانێکی هۆشمەندین، هەر ئەو هۆشمەندیەشە کە وا دەکات ئەو هەستی ئازادییە لە هەڵبژاردنمان هەبێت. بەردێک دەبێت چ ئەزموون و هەستێکی ئازادانەی هەبێت؟ وەڵامەکە بە ڕوونی نەخێرە. کەوایە بۆ هەبوونی هۆشمەندی و دەمەقاڵێکردن لەسەر ویستی ئازاد پێویستیمان بە هەبوونی سیستەمە بایۆلۆژییەکان هەیە، هەروەکو هەمیشە دەڵێم؛ کە بابەتگەلێک نەدەبوونە پرسی زانستی و فەلسەفی ئەگەر ئۆرگانیزمەکان بوونیان نەبوونایە، بابەتگەلی هاوشێوەی: هۆش، ویستی ئازاد، ئەخلاق و هتد. هەر بۆیە پێم وایە بۆ دەستکەوتن و نزیکبوونەوە لە وەڵامی درووست سەبارەت بەم پرسانە و لە ناویشیاندا ویستی سەربەست پێویستیمان بە توێژینەوەی زێدەترە لە مێشکناسی و ڕەفتارە بایۆلۆژییەکان. هەنووکە هەندێک بیروبۆچوونیش هەن لەوەی ویستی ئازاد دەکرێت ڕەفتاری بایۆلۆژی بێت و لە زیندەوەراندا پەرەیسەند بێت (لە بەشی داهاتوو تیشک دەخەینە سەر پەرەسەندنی ویستی ئازاد).
ڕاستە ئێمە وا هەست دەکەین کە هۆشمان هەمیشە لە کاردایە و بەردەوام ئاگامەندین، وەلێ کاتێک بە قووڵی لە بایۆلۆژیا و نیورۆلۆژیا دەڕوانین ئەم تێگەیشتنەمان درووست نییە. هۆش تەنیا بەشێکی کەمی چالاکی مێشکە. ڕەفتار و شتانێکی زۆر لە مێشکتدا ڕوودەدەن کە هۆشمەندیت دەستیان پێناگات. هەم هۆشداری و هەم ناهۆشداری و کردەی خۆکردانەی مێشکی تۆ سوودی بایۆلۆژی خۆیان هەیە. کاتێک کە تۆ فێری ژەنینی ئامێری گیتار دەبیت، دەستەکانت لەسەر تەلەکانی دەلەرزن و بە ئاسانی ناتوانیت زاڵ بیت بەسەر ژەنینی تەلەکان، زۆر بۆت قورسە کە هەردوو دەستت هاوشان بکەیت لە کاتی ژەنینی کۆردێک یان نۆتەکانی پەیژەی مۆسیقاکە، ئەی بۆچی کاتێک لە یوتوب دەڕوانیت چەندین کەس دەبینیت کە دەتوانن بە ڕێکوپێکی و زۆر بەجوانی گیتار بژەنن؟
ئەگەر تۆ بتوانیت ئارامبگریت و ڕۆژانە لە پڕۆڤەکردن بەردەوام بیت، ئەوا نیورۆنەکانی مێشکت خۆیان دادەڕێژنەوە و ئەو ژەنینانەت لە ناو مێشکت پڕۆگرام دەبن، هەر بۆیە کاتێک ساڵانێک بەسەر دەبەیت لە ژەنین و پڕاکتیزەکردن لەسەر گیتار دەکرێت تۆش لە داهاتوودا وەکو کچ و کوڕەکەی ناو یوتوب بە جوانی ئامێرەکە بژەنیت. ئاخر بەشێکی زۆر لەوەی دەیژەنیت خۆکردانە ڕوودەدات بەهۆی ئەوەی مێشکت خۆی لەسەری ڕاهێناوە. لێرە پرسیارێک درووست دەبێت: کەوایە بۆچی هۆشم هەیە، ئەگەر کرداری خۆکردانە لە ئاگاییمان باشتر بتوانن کارەکان تێبپەڕێنن و وزەیەکی کەمتر خەرج بکەن هۆشمان بۆچییە؟ لێرە نامەوێت بە درێژی بڕۆمە ناو وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە، بەڵام؛ هۆشمەندیش ئەرکی خۆی هەیە، کاتێک مێشک دەیەوێت بڕیارێک بدات چەندین ناوچەی جیاوازی مێشک لەگەڵ یەکتری دەکەونە گفتوگۆوە، بێگومان هەبوونی هۆش وەکو ‘بەڕێوبەری’ کۆمپانیایەک یان ‘شارەداری’ شارێک ئەم ململانێیە ناوەکیانە دەتوانن هێور بکەنەوە. هۆیەکی دیکەش دەکرێت ئەوە بێت، کاتێک تۆ قووڵ چوویتەتە ناو پڕۆسە میکانیکییە خۆکردەکانی مێشک، پێویستیت بە ئاگامەندییە تاوەکو ‘هۆشت’ بهێنێتەوە بەر خۆت بۆ هەر پێشهاتێکی لەناکاو.
ئەوە ڕاستە لەوانەیە من لە ڕێی ئەزموونە هۆشییەکانمەوە وا هەست دەکەم کە ‘خودی خۆم’ ئەم نووسینەم نووسیوە، بەڵام؛ بۆ بەدیهێنانی ئەم ساتەش هەر نیورۆنێکی مێشکم پەیوەندی لەگەڵ یەکدیدا دەبەستن، جگە لەمەش ئەو مێژووەی لە ژیانمدا پێی ڕۆشتووم هەموویان منیان گەیاندووە بەوەی ئەم وتارە بێتە ئەنجام، کەوایە بەڕاستی ئازاد بووم لە نووسینی یان زنجیرە ڕووداوێکی ناوەکی و دەرەکی هاوشان بە مێژووەکەم دەستیان لەم وتارەدا هەبووە؟ بەدەر لەو هەستە ئازادییەی هەمانە، دەبێت هۆش چ دەستەڵاتێکی هەبێت بەبێ نیورۆنەکان، بۆیە ناتوانین نەپرسین کێ ئێمە کۆنتڕۆڵ دەکات؟
من تاوانبارم یان ویستی ئازاد؟
کێنێس جەیمس پاڕکس [بە کورتی کێن پاڕکس] لە سالی 1987 تەمەنی بیست و سێ ساڵ بوو، خاوەنی منداڵێکیتەمەن پێنج مانگانیش بوو.لە 23ی مانگی پێنجی 1987 شەوەکەی بە دەم تەماشاکردنی تیڤیەوە خەو دەیباتەو، جا کێن پاڕکس یەکێک بوو لەوانەی کەخەوی قورس بوو و دەکرا بە دەم خەوەوە هاتوچۆی بکردایە. هەر دوای خەولێکەوتنی هەڵدەستێتە سەر پێ کەوشەکانی لە پێ دەکات و هەر بە دەم خەوەوە ئۆتۆمبێلەکەی بە درێژایی 23 کیلومەتر لێ دەخوڕێت و دەچێت بۆ ماڵی خەسوو و خەزووری، خەسووی دەکوژێت و هەوڵی خنکاندنی خەزوریشی دەدات بەڵام ئەو دەربازی دەبێت، دواتر دیساب ئۆتۆمبێلەکە لێ دەخوڕێت و دەچێتە بنکەی پۆلیس و دەلێت ‘وابزانم دوو کەسم کوشتووە.’
ڕاستیەکەی کێن هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دایک و باوکی هاوسەرەکەیدا نەبوو، بگرە پەیوەندی و نێوانی ئەو لەگەڵ خەسوو و خەزووریدا توندوتۆڵ بوو، لە دادگاشدا نەتوانرا هیچ پاڵنەرێک بدۆزنەوە لەوەی بۆ کێن دەبێت ئەوان بکوژێت. پارێزەرەکانی کێن پاڕکس تیمێک لە زانا و شارەزایانیان پێک هێنا تاوەکو پشکنین بۆ دۆخی تەندرووستی کێن بکەن، لە ڕێیی بەکارهێنانی EEGیەوە دەرکەوت کە کێن گیرۆدەی کێشەی خەوتنە و مێژوویەکی دوورودرێژیشی هەیە لە بەدەم خەوەوە پیاسەکردن. ئیدی بەڵگە دەرەئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەریخست کە ناکرێت کێنت پاڕکس بە مەبەست تاوانەکەی ئەنجام دابێت و هیچ پاڵنەرێکیش نەبووە بۆ ئەوەی هەوڵی کوشتنی دایک و باوکی هاوسەرەکەی بدات، هەر بۆیە دادگا کێن پاڕکسی ئازاد کرد.
لەم نموونەیەی پاڕکسدا دەبینین کە گەر هۆشمان بەخۆمانەوە نەبێت و زۆر لەسەر کردارە خۆکردانە نائاگاییەکانمان بمێنینەوە لە بوکەڵەیەکی بە تەل کۆنتڕۆڵکراو زێدەتر نین. ڕاستیەکەی بەشێک لە زاناکان هۆشداریشمان هەر وا لێکدەدەنەوە، ئێمە هۆشدار بین یان نا هێشتاکە پڕۆسێسە نائاگاییەکان و نیورۆن و سیناپسەکانمان دەمانهێننە هەلەکەسەما. نموونەیەکی دیکە دەکرێت چاڕلس ویتمان بێت، لە ڕۆژی 1ی مانگی هەشتی سالی 1966 لە زانکۆی تێکساس دەستڕێژی گولە دەکات و کۆمەڵێک خەڵک دەکوژێت و دواتریش خۆی لەلایەن پۆلیسەوە دەپێکرێت و گیان لە دەست دەدات. بۆ ڕۆژی پێشووتریش دایک و هاوسەرەکەی لە خەودا کوشت بوو.
هاوشێوەی پاڕکس ویتمان هیچ کێشەیەکی خیزانی و کۆمەڵایەتی نەبوو، بگرە گەنجێکی زیتەڵی ئاسایی بوو، تەنانەت دایک و هاوسەرەکەشی خۆش دەویست و پەیوەندی نێوانیان گەرموگوڕ بوو. شەوێک پێش ئەوەی هێرش بۆ سەر زانکۆی تێکساس، چەند نامەیەکی خۆکوژی جێهێشتبوو. لە یەکێک لە نامەکان داوای کردبوو کە دوای مردنی لاشەکەی توێکاری بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئەگەر کێشەیەکی هەبوو بێت، چونکە لە نامەکە نووسی بووی کە هەست دەکات ماوەیەکە لەسەر خۆی نییە و دەنگ و ژاوەژاو لە ناو مێشکیدا بوونیان هەن. دوای کوژرانی ئاواتەکەی هێنرایە دی و پشکنینی دوای مەرگی بۆ کرا، دەرکەوت گرێیەکی چکۆلە درووست بووبووو کە فشاری دەخستە سەر بەشێکی مێشک کە پێی دەگوترێت ئەمیگداڵا کە پەیوەستی ترس و توندوتیژییە.
نموونەی زۆرمان هەن هاوشێوەی ئەو دوو دۆسیەی کە هەنووکە خرانە ڕوو. تەنانەت هەندێک گرێی مێشک دەکرێت حەزی پیدۆفیلیا [منداڵبازی] لەلایەن کەسی توشبووەوە درووست بکات، بە نەمانی گرێیەکەش ئارەزووەکە بوونی نامێنێت، دەکرێت چەندین نموونەی دیکەی هاوشێوەی بهێنینەوە، هەموو ئەم نموونانەش دەریدەخەن کە ئێمە بووکەڵەی چالاکی و پڕۆسە نیورۆنییەکانی مێشکمانین. کاتێک لە ڕێستۆرانتەکە دانیشتوویت و چەند هەڵبژاردەیەکت لە بەردەمە، بۆ ئەو ڕۆژە حەز دەکەیت کە سپاگێتی داوا بکەیت، ئەم ئارەزووەت کە لە خۆتەوە هاتۆتە ناو ئەقڵت و دەتەوێت بە ئەنجامی بگەیەنیت کاری نیورۆنەکانتە، جا هۆی ڕوودانیشی تەنیا پەیوەست نییە بە کاتی ئێستاتەوە، دەتوانیت بۆ میلی چرکە، چرکە، خولەک، هەفتە، مانگ، ساڵ، دەیە یەکی پێشوو بیگەڕێنیتەوە، تۆ بە هەموو ئەو ئەزموون و مێژوویەی تێپەڕبوویت گەیشتوویتەتە ئەم ساتەی ئێستا بڕیار بدەیت سپاگێتییەکە لە نێو چەندین ژەمی دیکەدا هەڵبژێریت، یان وەکو من ئەم وتارە بەم جۆرەی ئێستا دابتاشیت.
مێشکم پێش خۆم بڕیاری داوە؟
یەکێک لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکان کە لە ئێستادا بە تاقیکردنەوەیەکی کلاسیکی دادەنرێت لە بابەتی مێشکناسی و ویستی ئازاد، بریتییە لە: تاقیکردنەوەکەی لیبێت. بێنجامین لیبێت یەکێکە لەو زانایانەی کە هەوڵی داوە مەسەلەی هۆش بە زانستیانە بکات و بیهێنێتە ناو لێکۆڵینەوە زانستییەکان. بەهەرحاڵ، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو لیبێت تاقیکردنەوەیەکی کرد کە ئێستا هەر بە ناوی خۆیەوە دەناسرێت— تاقیکردنەوەکەی لیبێت— لیبێت کەسێکی دەهێنا و لە بەردەمیدا کاتژمێرێکی دادەنا کە خاڵێکی تێدا بوو؛ هاوشێوەی میلی کاتژمێر، وەلێ خێراتر، دەسوڕایەوە، داوای لە بەژداربووەکان دەکرد هەر کاتێک دەیانەوێت بڕیار بدەن پەنجەیان یان دەستیان بجوڵێنن، با بیکەن و ئەو کاتەشی کە بڕیارەکەیان تێدا داوە لەسەر کاتژمێرەکە دیاری بکەن کە ئەو ساتە خاڵەکە لەسەر کامە بەشی کاتژمێرەکە بووە.
دەرەئەنجامەکان دەریانخست کاتێک کەسێک هۆشیانە دەیگوت لەو کاتەدا بڕیاری داوە بە بەجێگەیاندنی کرداری بەرزکردنەوەی پەنجەیەکی یان جوڵاندنی دەستی، ڕاستیەکەی 200 میلیچرکە پێش ئەو هەستە هۆشییە بڕیارەکەی داوە، جیا لەوەش بە سەدان میلیچرکە پێشووتریش مێشک خۆی بۆ کردنی ئەرکەکە ئامادە کردووە. بەشێکی زۆر لە بیرمەند، بەتایبەتی دیتێرمێنیست و تەباگەراکان وا دەرەئەنجامی تاقیکردنەوەکەیان لێکدایەوە کە هەستکردن بەوەی ئێمە خاوەنی ویستی ئازادین لە وەهمێک زیاتر نییە، ئێمە وا هەستدەکەین خۆمان بڕیارمانداوە، کەچی بە چەند چرکەیەک پێشووتر مێشک خۆی بۆ خۆی بڕیارەکەی یەکلایی کردووەتەوە.
لێکدانەوەی جیاواز هەن بۆ دەرەئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە، خودی لیبێت پێی وا نەبوو کە دەرەئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکەی زیان بە بیرۆکەی ویستی ئازاد بگەیەنن، تەنانەت ئەو دەیگوت کە هۆشی مرۆڤ دەتوانێت ڤیتۆی ئەو بڕیارە بکات و ئەو بژاردەیەی کە خەریکی ئەنجامدانێتی ڕەت بکاتەوە. هەندێکی دیکەش جوڵەی میکانیکی هاوشێوەی بەرزکردنەوەی پەنجە و جوڵاندنی مەچەک بە ویستی ئازاد لە قەڵەم نادەن، ئاخر ئەو جۆرە جوڵە میکانیکییە فیزیۆلۆژیانە مێشک لە کۆنەوە خۆی لەسەر ڕاهێناون و ئاساییە لە کردنی کردارێکی میکانیکی وا سادە مێشک خۆی ئامادە بکات. هەر بۆیە ویستی ئازاد بریتییە لە: بڕیاردان لە بژاردەگەلێک کە هۆش و بیرکردنەوە تێیدا ڕۆڵ دەبینن و ڕێڕەوی ژیانی کەسەکە دیاری دەکەن هاوشێوەی: بڕیاردانی هاوسەرگیری، هەڵبژاردنی پیشە، کوشتن و نەکوشتن و هتد.
لە تاقیکردنەوەیەکی سالی 2002، بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ئەلڤارۆ پاسکوال-لیۆن، بەژداربووگەلێک بانگ دەکرانە تاقیگە و لە بەرانبەر سکرینێکدا دادەنیشێنران و دەستەکانیشیان لەسەر مێزەکە ڕا دەکێشا. کاتێک ڕەنگی سوور نیشان دەدرا ئەوان لە ناو مێشکی خۆیاندا بڕیارێکیان دەدا لەوەی ئایە دەستی ڕاست یان چەپ بجوڵێنن، هەرچەندە بڕیارەکەیان دەدا بەڵام: جێبەجێیان نەدەکرد، دواتر ڕەنگی زەرد نیشان دەدرا و بەدوایدا سەوز، لە ساتی دەرکەوتنی ڕەنگی سەوز لەسەر سکرینەکە ئەو بڕیارەی لە مێشکیاندا هەڵیان بژارد بوو جێبەجێیان دەکرد و ئەو دەستەیان دەجوڵاند کە ویستبوویان بیجوڵێنن.
ئەوەی مایەی سەرنجە ئالڤارۆ و تیمەکەی لە ڕێی بەکارهێنانی TMSەوە شەپۆلێکی ئێلیکترۆماگنێتیکیان بۆ مێشکی کەسەکان دەنارد. بەمەش بەشی مۆتۆر کۆرتێکسیان لە کەسەکەدا دەوروژاند، بۆ ئەوەی وا لە کەسەکە بکەن بژاردەکەی بگۆڕێت بە بێ ئەوەی ئەو کەسانە هەست بەوە بکەن. هەر بۆیە ئەوان بڕیاریان دەدا کاتێک ڕەنگی سوور لەسەر سکرینەکە بوو، لەو ساتەی کە ڕەنگە زەردەکەش بە دیار دەکەوت توێژەران شەپۆلێکی ئەلیکترۆماگنێتیکیان بۆ مێشکی کەسەکە دەنارد، بۆ وێنە بەشی چەپی مۆتۆر کۆرتێکسیان دەوروژاند کە ئەمە وای دەکرد ئەگەری زیاتر بێت بەژداربووەکە دەستی ڕاستی بجوڵێنێت.
ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە، هاوشێوەی تاقیکردنەوەکەی لیبێت، بەژداربووەکان ڕایان دەگەیاند کە خودی خۆیان ویستوویانە ئەو دەستەیان بەرز بکەنەوە یان کاتێک بڕیارەکەیان گۆڕیوە خۆیان ویستیان لەسەر ئەوە بووە بڕیارەکەیان بگۆڕن، کەچی بێئاگابوون لەوەی لە ڕێی TMSەوە یاری بە هەڵبژاردەکەیان کراوە. هەر چ چالاکییەک لە مێشکدا ڕووی بدایە ئەوان خۆیان دەکرد بە خاوەنی، ئەمە هۆشە کە چیرۆکێک بۆ خۆی درووست دەکات لەوەی خۆتیت کە سوکانەکەت بە دەستە. بەڵام؛ ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە کێشە بۆ هەبوونی ویستی ئازاد درووست دەکەن و وەهمی ویستی ئازاد دووپات دەکەنەوە.
هەر چۆنێک بێت، دەبێت ئەوە بگوترێت کە لە ئێستای مێشکناسیدا ناتوانین ویستی ئازاد بە تەواوی ڕەت بکەینەوە. مێشک ئەندامێکی ئاڵۆزە بلیۆنان نیورۆن چالاکی ئاڵۆزی تێدا بە ئەنجام دەگەیەنن، ئەمە جگە لەوەی لە هەسارەکەماندا 8 بلیۆن مێشکی ئاڵۆزی وەها لە بووندان و لەگەڵ یەکدیدا هەڵسوکەوت دەکەن. ئەم تۆڕە بەیەکترداچووە ئاڵۆزە سەختە هەموو نهێنییەکانی خۆی بە ئاسانی بە دەستەوە بدات. بۆیە هێشتا پێویستیمان بە توێژینەوەی زانستی زیاترە بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە ئەندامە ئاڵۆزەکە- مێشک.
پەرەسەندنی ویستی ئازاد
پێشتر وا دادەنرا کە ئاژەڵەکان کرداریان نییە بەڵکوو تەنیا پەرچەکرداریان هەیە، واتە تەنیا وەڵامی ئەو ئینپوتانە دەدەنەوە کە لە ژینگەکەیاندا ڕووبەڕوویان دەکرێتەوە، تەنانەت ڕێنێ دێکارتیش پێی وا بوو تەنیا مرۆڤەکان خاوەنی ویستی ئازادن و ئاژەڵەکان لە ڕۆبۆتێکی بایۆلۆژی زیاتر نین. بەڵام؛ ئەم جۆرە لە بیرکردنەوە دەربارەی ئاژەڵەکان ماوەیەکی زۆرە جێهێڵدراوە و بە هەند وەرناگیردرێت. ئاژەڵەکانیش بەشی خۆیان خاوەنی فۆڕمێکن لەو شتانەی کە ئێمە لەوان جیا دەکەنەوە: هۆش، مۆڕاڵ، بیرکردنەوە، زمان و هتد. توێژینەوەکان دەری دەخەن کە ئاژەڵەکانیش هەندێک کردار بە ئەنجام دەگەیەنن کە زادەی دۆخەکانی ناخیانە و مەرج نییە تەنیا وەڵام و پەرچەکردار بن بۆ ئینپوتەکانی دەوروبەریان.
دیدگایەکی پەرەسەندنیانە بۆ پرسی ویستی سەربەست لە لایەن ماڕتن هایزنبێرگەوە سەرچاوە دەگرێت کە زانایەکی بایۆلۆژییە و کوڕی ڤێرنەر هایزنبێرگی فیزیاناسە کە دانەری بنەمای نادڵنیاییە لە فیزیای کوانتەم. ماڕتن پێی وایە ئێمە خاوەنی ویستی ئازادین و ئەو ویستەش ڕەفتارێکی بایۆلۆژییە و بە درێژایی پڕۆسێسی پەرەسەندن پەرەی سەندووە. ئەو پێی وایە بە ڕوانین لە ڕەفتاری بایۆلۆژیانەی ئاژەڵەکانی دەوروپشتمان، تەنانەت زیندەوەرە تاکخانەکانێش دەتوانین تێگەیشتن بۆ ویستی ئازاد درووست بکەین.
ماڕتن هایزنبێرگ پێی وایە بەشێوەیەکی گشتی ژیان بریتییە لە: پەتپەتێن لە نێوان دیتێرمێنیزم و هەڕەمەکی بوون، هەروەک پێشووتر لە کوانتەمەوە زانیمان کە مەرج نییە گەردوون ڕەقوتەقانە دیتێرمێنیستیک بێت. کردار لە پەرچەکردار جودایە، چونکە پەرچەکردار وەڵامە بۆ ئینپوتێک، بەڵام؛ بەجێگەیاندنی کردارێک دەستی دەرەکی لە پشتەوە نییە، جا دەتوانین بەجێگەیاندنی کردارێکی هەڕەمەکی ببینین لە بوونەوەرە تاکخانەکان. بۆ نموونە سەرنج بدە لەوەی چۆن بەکتریای ئیکۆلای دەجوڵێت، ئیکۆلای خاوەنی کلکێکی قامچی-ئاسایە کە دەتوانێت بە دەوری خۆیدا خۆی بخولێنێتەوە بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر یان بە پێچەوانەوە. دوای خولانەوەکەی بڕیار دەدات ئاڕاستەیەک دیاری بکات و بۆی بچێت، ئەم خولانەوەیە بەهۆی وەرگرە هەستییەکانییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و پشکنینی ژینگەکەی دەکات، تاوەکو شوێنێک بدۆزێتەوە خۆراک و گەرمیەکی گونجاوی لێ بێت.
ئەوەی ئەم بەکتریایە پێمان دەڵێت؛ ئەوەیە کە ئاوتپوتێکی ڕەفتاری بوونی هەیە بەبێ ئەوەی ئینپوتێکی هەستیانەی دەرەکی هەبێت تا وا لە بەکتریاکە بکات ئەو کردارە بە ئەنجام بگەیەنێت. ئەمەش هاوشانی ئەوەیە لە ئۆرگانیزمەکاندا سیستەمی جوڵە کەمێک پیش گەشەسەندنی سیستەمی هەستی دەکەوێت، بۆی هەیە ئەمە بەهۆی پەرەسەندنەوە بێت کە جوڵەکردن و توانستی گەڕان بە شوێنێکدا باش بێت بۆ ئۆرگانیزمەکە. بەهەرحاڵ، ئەم ڕەفتارە سادەیە پەرەدەستێنێت و لەگەڵ هاتنە کایەی زیندەوەرە فرەخانەکان، ئێمەی مرۆڤ لەوانەین، ڕەفتارەکانیش ئاڵۆز دەبن.
ماڕتن هایزنبێرگ پێی وایە پێویستیت بە هۆش نییە تاوەکو ویستی ئازادت هەبێت، کارێک بە هۆشداریانە یان ناهۆشداریانە بە ئەنجام بگەیەنیت ڕەفتارێکی ئازادانە بووە، بۆ ماڕتن هەر کردارێک لە خۆتەوە سەرچاوەی گرت بێت ئەوا بە ویستی خۆت ئەنجامت داوە. هەرچەندە دان بەوەدا دەنێت کە هەبوونی هۆش ڕەفتارەکانمان باشتر دەکات و کاراتر دەبن، بەڵام؛ هۆش خۆی بۆ خۆی توخمێکی سەرەکی نییە لە کردنی ڕەفتارێکی سەربەستدا.
کەوایە ئێمە ئازادین ئەگەر ڕەفتارێک بکەین لە ناواخنی خۆمانەوە سەرچاوەی گرت بێت و بە زەبری تفەنگی ئینپوتێک نەبوو بێت. گەر وا بێت ئەوا ڕەفتاری ئازاد لە ئاژەڵەکانێشدا دێتە بەر دیدەمان. مێشی میوە وەربگرە وەک نموونە، ئەوان تەنیا ڕۆبۆتێک نین، تەنیا وەڵامی ئینپوتەکان نادەنەوە. کاتێک مێشی میوە ڕووبەڕووی هەندێک کێشە کراونەتەوە، توانیویانە پێشبینییەکانی خۆیان دەستکاری بکەن و ئەو کێشانە چارەسەر بکەن کە هەرگیز لە تەواوی مێژووی پەرەسەندی جۆرەکەیاندا ڕووبەروویان نەبووەتەوە. کەواتە ئەوانیش دەتوانن کردارگەلێک بە ئەنجام بگەیەنن کە لە خۆیانەوە هەڵقولاو بێت.
بە پوختی، ئەم تێگەیشتنەی ماڕتن هایزنبێرگ جۆرێکە لە تەباگەرایی. ویستی ئازاد یان ڕاستتر بڵێین ڕەفتاری ئازاد بە پڕۆسەیەکی پەرەسەندندا ڕۆیشتووە. پێویستیمان بە بوونی ئەو هۆشمەندیەی مرۆڤ نییە تاوەکو بوونەوەرێک لە جێبەجێکردنی ڕەفتارە بایۆلۆژییەکاندا سەربەست بێت، وەلێ بێگومان هەبوونی هۆشمەندی کار دەکاتە سەر پتەوکردنی ئەزموونکردنی ویستی ئازاد.
ئێستا چی بکەین؟
هەروەکو دەبینیت کە هەڵهێنانی مەتەڵی ویستی ئازاد ئاسان نییە. مێشکناس ڕۆبێرت ساپۆڵسکی گوتەنی: ویستی ئازاد ئەو زانستەیە کە هێشتاکە پێی ئاشنا نین. پێم وایە هێشتا پێویستیمان بە توێژینەوەی قووڵی زانستییە بۆ ئەوەی لە ویستی ئازاد تێبگەین، بڕوا ناکەم زوو مێشک و گەردوون نهێنییەکانیان بدەن بە دەستەوە. بەڵام؛ خۆ بەڕێکردنی ژیانمان لەسەر چارەسەرکردنی �%A
ئەم بابەتە 566 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 566 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
کورتەباس
خواست لەسەر وەرزشی مەلەوانی زۆر بووە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
ژیاننامە
بنار عەباس
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
ژیاننامە
هێرۆ سەباح سەربیری
08-01-2023
سروشت بەکر
هێرۆ سەباح سەربیری
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
یانەی وەرزشی ڕواندز
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بنار عەباس
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
27-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان
27-12-2024
سروشت بەکر
پارت و ڕێکخراوەکان
یانەی وەرزشی ڕواندز
27-12-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
27-12-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هونەرمەند و کادری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا و نووسەر، شوکڕوڵڵای بابان
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
تیپی هونەرەکانی میللی هەولێر ساڵی 1981
27-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەی باڵابەرزی نەرم و شل؛ شیعری: دڵزار، تاهیرتۆفیق، تۆماری ڕادیۆی کوردی لە بەغدا، ساڵی1959
27-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  532,073
وێنە
  113,338
پەرتووک PDF
  20,690
فایلی پەیوەندیدار
  109,255
ڤیدیۆ
  1,729
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,214
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,417
عربي - Arabic 
32,839
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,354
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,828
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,928
پەرتووکخانە 
26,182
کورتەباس 
19,251
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,082
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,422
وێنە و پێناس 
7,576
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,611
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
فەرمانگەکان  
1,013
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
224
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,577
MP4 
2,881
IMG 
208,789
∑   تێکڕا 
244,765
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
کورتەباس
گوندی دەرە تفێ، یان گوندی حاجی لەق لەقەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
وێنە و پێناس
قوتابخانەی فیردەوسی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1973
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
کورتەباس
خواست لەسەر وەرزشی مەلەوانی زۆر بووە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان مەجید ڕەسوڵ بەگ
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
ژیاننامە
بەهرە سەمیر ئەنوەر
کورتەباس
مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
ژیاننامە
شەهلا ئەسکەندەر
ژیاننامە
ئەحمەد جەبار
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
هاوژین دڵشاد
ژیاننامە
هێرۆ ئیبراهیم
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری سەقز ساڵی 1975
وێنە و پێناس
دوو کەس لە پردی سەقز ساڵی 1990
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
زەمەن ئیسماعیل
ژیاننامە
بنار عەباس
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
چەمی شاری سەقز ساڵی 1950
کورتەباس
شیعر و دەستنووسێکی مێژوویی سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی کوردستان لە هەولێر بۆ شێخ عەلائەدینی خەلان
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ئەحمەد خەڵەف
وێنە و پێناس
یانەی ئەفسەران، لە شاری سەقز لە کۆندا
کورتەباس
بە بەشداریی سەدان کەسی نێوخۆیی و بیانی، یازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.797 چرکە!