لە دروستکردنی شوێنەواری ئەم بەنداوە سەرت سوڕ دەمێنێ
کۆنترین بەنداو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زانیاری و ڤیدیۆکردن: #نادر ڕۆستەیی#
ساڵ: 2022
2700 ساڵ پێش زاین، ئەم بەنداوە یان ئەم قەنترە بەبەردی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست کراوە، بەردەکان قەبارە گەورەن، هەموویان یەک ئەندازە و دیزاین بڕاون، لە بەردی ئەهڕامەکانی میسر دەچن، بەڵام هەندێک بچوکترن، بەشێکی زۆر لە دیوار و بەردەکان نووسینی بزماری لەسەرە.
سەرم سوڕماوە!؟! ئەم شوێنە هیچ شاخی لێ نییە، ئەو بەردە گەورەیان لە کوێ هێناون؟!
چۆن توانراوە هەموویان یەک ئەندازە و قەبارەبن؟!
ئەو هەموو نووسینە چۆن لەسەر بەردەکان کراوە؟!
بۆچی نووسینەکان زۆربەیان لە دیووی ژوورەوەی بەنداو کراون؟!
نووسینەکان زۆرن بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەم لەم ڤیدۆیە دیارن.
2700 ساڵ پێش زاین باران و ئاو زۆر هەبووە، ئەی بۆچی پەنایان بۆ دروستکردنی ئەم بەنداوە بردووە؟!
بۆچی لەم سەردەمەی ئێستا ئەم شوێنەوارە وا فەرامۆشە؟!
وارێ خۆ بناسە
خاکی کوردستان خاوەنی شارستانییەتێکی دەوڵەمەندە، ئەی ئێستا بۆ داهاتوو چ شارستانیەتێک بونیاد دەنێین.
بەڕێزان:
ئەو ڤیدیۆیانە بەرهەمی 2 ساڵ گەڕان و کاری شاخەوانییە، واتێمەگەن بە ئاسانی بە دەست هاتوون.
هیوادارم بۆ ئێوە بەسوود بن. [1]