بەری لە بەحرانە
پشتی لە کێوانە
خواردنی خەلەوخەرمانە
بەر: پێش، لەبەشە شێوەزاری موکریان بەکاردێ، بەری لە بەحرانە، مەبەست لە ئاشی ئاوگەڕە کە لە بەردەم چەم و ئاودا درووستدەکرێ، بۆ ئەوەی ئاشەکەی پێبگەرێ، پشتی لە کێوانە، واتە: لە بناری کێودا درووستدەکرێ، خواردنی خەلەوخەرمانە، واتە: دانەوێڵە دەهارێ. وەڵام (ئاشێ ئاو) .[1]