بالۆرە بایەکی بەسە.
بالۆرە: جۆرێک گۆرانی کوردیی چییاییە، کوڕ و کچ بەسەریەکدا دەیڵێن، ئاوازێکی تایبەتیی هەیە. وردەوردە سەرنجی یەکتری پێرادەکێشن، دەبنە دڵدار و خۆشەویستی یەک، مەبەست لەوەیە هەر ئەوەندە بەسە سەرەتای شتێک دەست پێبکات، بۆخۆی بەدەمییەوە دەڕوات.[1]