پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەددام حسێن بە جلوبەرگی کوردیەوە، و چەند بەسەرهاتێک بە دەنگی فەرەیدون عەبدولقادر
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی کورد کە وەسفی سەددام حسێن دەکەن و پشتگیری لێ دەکەن
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند پێشمەرگەیەک، کە کاریان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و سەددام حسێن کردووە
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی کچانی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گۆرانی ئەحمەد شەماڵ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاخ و لەناو بەفردا، زستانی ساڵی 1987
25-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
25-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و کۆمەڵێک خانمی کورد سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن لە گوندێکی باشووری کوردستان ساڵی 1971
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,792
وێنە
  113,261
پەرتووک PDF
  20,685
فایلی پەیوەندیدار
  109,140
ڤیدیۆ
  1,688
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەرحەد خەلیفە یونس
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە...
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
مەرجەعیەتی شیعە و کاریگەرییان لەسەر کایەی سیاسی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مەرجەعیەتی شیعە و کاریگەرییان لەسەر کایەی سیاسی
کورتەباس

مەرجەعیەتی شیعە و کاریگەرییان لەسەر کایەی سیاسی
کورتەباس

$مەرجەعیەتی شیعە و کاریگەرییان لەسەر کایەی سیاسی$
نووسینی: بارام مەجیدخان
شیعە وەک کاریگەرترین مەزهەبی ئیسلام، دیاردەیەکی مێژووکردە. تابووتی پەیامهێن (محەمەد (د. خ)، ئیسلامی کردە دوو ڕەوتی دژ بە یەک؛ بەشێک لەگەڵ هەڵبژاردنی جێگرەوەی پەیامهێن بوون و بەشێکێش لەگەڵ ئەوە بوون کە لەسەر وەسێتی پەیامهێن عەلیی کوڕی ئەبو تاڵیب جێگرەوەی “محەمەد (د. خ)”ە. ڕەوتی یەکەم کە ئەبوبەکر سەرکردایەتیی دەکرد، لەگەڵ هەڵبژاردن بوون (انتخاب). ڕەوتی دووەم کە عەلی سەرکردایەتیی دەکرد، لەگەڵ دانان بوون (انتصاب). ئەوەی لەم بابەتەدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین، ڕەوتی دووەمی ئیسلام (شیعە)یە. شیعە لەگەڵ ئەوەی کە لەناو خۆیدا بە چەندین گرووپی جیاواز دابەش دەبێت (پێنج ئیمامی، حەوت ئیمامی، داوانزە ئیمامی…)، بەڵام لە بنەما سەرەکییەکانیدا بە ڕێژەیەکی زۆر لێکچوون. فیقهی شیعی کە لەسەر بنەمای ئیمامەت دامەزراوە، ڕابەرایەتیی دینی و دنیایی بۆ ئیمامی مەعصووم دەگێڕێتەوە کە بە ئیمامی زەمان کۆتایی دێت و جیهان پڕ دەکات لە دادپەروەری. لە غیابی ئیمامی مەهدی، مەرجەعەکانی شیعە ئەرکی ڕابەرایەتیی موسوڵمانانی شیعەیان لە ئەستۆیە. مەرجەع باڵاترین دەسەڵاتی ئایینیی شیعەیە و گەورەترین و کاریگەرترین چەکیان “فەتوایە” کە دەکرێت فەتوای سیاسی بێت یاخود ئایینی. فیقهی سیاسیی شیعە دوو ئاڕاستەی جیاوازی هەیە: بەشێکیان کە بە مەراجعی کۆنەپارێز دەناسرێن، لەگەڵ گرتنەدەستی حکومەتی ئیسلامی نین، بەڵکوو ئەو مافە بۆ ئیمامی زەمان دەگێڕنەوە وەک “ئایەتوڵا ڕوحوڵا سیستانی”، وە بەشێکی تریان لەگەڵ گرتنەدەستی حکومەتی ئیسلامین کە لەژێر کاریگەریی تێزی (ویلایەتی فەقهیە) “ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینی” و “ئایەتوڵا حسێن حەلی مونتەزیری” دان. گرووپە سیاسی و سەربازییەکانی شیعە لە ئێڕاق (کە بە حەشدی شەعبی ناسراون)، هەریەک لەژێر کاریگەریی ئەم دوو تێزەی فیقهی شیعەدان. لەم لێکۆڵینەوەدا باش لەسەر جیاوازیی بۆچوونی سیستمی مەرجەعیەت ئەکەین و پاشان ئەو گرووپانەی ناو حەشدی شەعبی و دابەشبوونیان بەسەر مەرجەعیەتی شیعەدا.
1. شیعیزم
ڕێبازێکی سیاسی، سەربازی، ئیعتقادی، ڕادیکاڵیی ئیسلامییە. لە سەدەی یەکەمی کۆچی (سەدەی حەوتەمی زایینی) سەری هەڵدا، ئیمام عەلیی کوڕی ئەبو تاڵیب (599ز/660ز) بە دامەزرێنەری سەرەکی و باوکی ڕۆحیی ئەم ڕێبازە دادەنرێت. ئەگەرچی دوای شەهیدکردنی ئیمام عەلی، مونەزیرەکان و فەقیهەکان و موفەسیرەکان زیاتر پەرەیان بە ڕێبازەکە دا.
ئەگەرچی لە سەرەتادا ئەم ڕێبازە؛ ڕێبازێکی سیاسی بوو، مەبەست لێی دەستگرتن و پشتیوانیکردن بوو لە خەلیفەی موسوڵمانان، بەڵام پاشان بوو بە ڕێبازێکی کەلامی و فیقهی کە بە مەزهەبی پێنجەمی موسوڵمانان هەژمار دەکرێت. “شێخ شەڵتوت یەکەم موفتیی زانکۆی ئەزهەر بوو، کە لە ساڵی 1958 بەفەڕمی دانی نا بە مەزهەبی شیعەدا وەک یەکێک لە ڕێبازە فیقهییەکانی ئیسلام”
چەمکی شیعە لە ڕووی زمانەوانییەوە، لە زمانی عەرەبیدا بە مانای “موشایەعە” دێت، واتە “شوێنکەوتن”، یان “سەرخستن”، یان “لایەنگری” دێت. چەمکی شیعە لە فەرهەنگی ئیسلامی و عەرەبیدا تەنیا بە شوێنکەوتووانی ئیمام عەلییەوە نووساوە. لە فەرهەنگ و تەفسیرە کلاسیکەکاندا لێکدانەوەی زۆر بۆ چەمکی شیعە کراوە، بەڵام هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەو موسوڵمانانەی کە خۆیان بە شوێنکەوتووی ئیمام عەلی دەزانن و ئەو بە جێگرەوەی پەیامهێن دەزانن و لە پێناو ئەم باوەڕەیان جەنگیون؛ بە شیعە ناوزەد دەکرێن.
ئەو بنەما سەرەکییانەی کە شیعەی لەسەر بونیات نراوە، سێ بنەمای سەرەکین
یەکەم: یەکسانخوای و داد. هەمیشە شیعە لە ڕووی ئیعتقادییەوە نەرمیی نواندووە و هیچ کات چەقبەستوو نەبووە، هەستی بە پێویستیی گۆڕانکاریی کات و شوێن و کولتوور کردووە، پێشوازیی پەرەسەندنی ژیریانیەتی کردووە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ژیانەوەی ئەم ڕێبازە.
دووەم: پەیامهێنی. لەم بنەمایەدا شیعە لەگەڵ زۆربەی ڕێبازەکانی دیکە هاوڕایە، زنجیرەی پەیامهێنان بە محەمەد (د. خ) کۆتایی پێ دێت.
سێیەم: ئیمامەت. ئیمامەت بە سەرەکیترین بنەمای تەشەیوع دادەنرێت. بە واتا: لەدوای پەیامهێن یەکێک لە خوێنی محەمەد (د. خ) دەبێتە ڕابەری موسوڵمانان.لە دیدی شیعەدا ئیمام “معصوم”ە، واتە پارێزراوە لە هەموو گوناﮪ و هەڵە و تاوانێک. لە دیدی ڕێبازی شیعەی دوانزە ئیمامی، ئیمامەکان بە عەلیی کوڕی ئەبو تاڵیب دەست پێ دەکات و بە ئیمامی زەمان کۆتایی پێ دێت (واتە ئیمام مەهدی). بەڵام چەند ڕێبازی تری شیعە هەن کە ڕای جیاوازیان هەیە، وەک ڕێبازی زەیدییەکان کە پێیان وایە ئیمامەت لە ئیمام زەید کوڕی عەلیی کوڕی ئیمام حسێن کۆتایی پێ دێت، کە بە ئیمامی پێنجەم ناسراوە. لە دیدی ڕێبازی ئیسماعیلیە، ڕابەرایەتی (ئیمامەت) لە ئیمام ئیسماعیل موبارەک کوڕی ئیمام جەعفەری سادق؛ ئیمامی شەشەم، کۆتایی پێ دێت (ڕاوی، 2021).
2. مەرجەعیەت
مەرجەعیەت لە ڕێبازی شیعە، گرنگیی زۆری هەیە. مەرجەع باڵاترین دەسەڵاتی دینی و دنیایی شیعەیە، کە لە ڕووی زانستی فیقهی و ئیسلامی بە زاناترین کەسی ئایینی هەژمار دەکرێت. ئەم پێگەیە کەس پێی نابەخشێت، بەڵکوو لە زاتی خۆیدا وەریدەگرێت. ڕۆحانییەکانی شیعە و شوێنکەوتووان (مقلد)؛ زانای ئەعلەم دەناسنەوە و شوێنی دەکەون. مەرجەع لە ڕێگەی پەڕتووکی “توضیح المسائل”ی تایبەت بە خۆی وەڵامی کێشە فیقهی و ئایینییەکانی شوێنکەوتووانی خۆی دەداتەوە. بۆ شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە، مەرجە کە “تقلید” لە مەرجەعی زیندوو بکەن نەوەک مردوو. مەرجەع پێگەی دیاری هەیە لە شیعەدا، وەکوو:
– پێگەی زانستی
سەرپەرشتیکردنی کاروباری حەوزەی عیلمییە، کە ناوەندی پەروەردەکردنی زانایانی ئایینی شیعەیە. زۆر جار مەرجەعەکان وەک زانای وانەبێژ لە حەوزەی عیلمییە کورسیی تایبەتیان هەیە، کە لە ئاستە باڵاکانی فیقﮪ و زانستە ئیسلامییەکان وانە دەڵێنەوە.
– پێگەی ئابووری
زەکات و خومس و ئەو داهاتانەی کە لە دینی ئیسلامدا واجب کراوە لەسەر موسوڵمان، بەپێی مەرجەکانی فیقهی کۆ دەکرێتەوە و دەچێتە ژێر دەسەڵاتی مەرجەع بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی ئەو داهاتانە لەناو موسوڵماناندا. ئەم پێگە ئابوورییە لە مێژووی حەوزەکانی عیلمییەی شیعەدا هۆکاری دەسەڵات و بە سەربەخۆ مانەوەی پێگەی مەرجەعیەت بووە لەناو موسوڵمانانی شیعەدا.
– پێگەی سیاسی
لە مێژووی مەرجەعیەتی شیعەدا ئەم دەسەڵاتە مشتومڕی زۆری لەسەرە. زۆربەی مەرجەعەکانی شیعە کەمتر ئەم دەسەڵاتەیان بەکار هێناوە، بەڵام لە دوو سەد ساڵی ڕابردوودا، لە قۆناغە سەختەکانی ژیانی شیعەکاندا، مەرجەعەکان ڕۆڵی گەورەیان بینیوە.
دەربارەی پێگە و کارکردی مەرجەعیەتی شیعە لە مێژوودا، هەمیشە وەک ناوەندی بڕیاردەر و قسەکەری مەزهەبی شیعە ڕۆڵی بینیوە. ئەم ڕۆڵە لە قۆناغە جیاوازەکاندا گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. چەمکی دادوەری و چەمکی پەروەردە لە دەیەکانی ڕابردوودا کەمتر بووە. بە واتایەکی تر: چەمکی پەروەردە و دادوەریکردن لە پێگەی مەرجەعیەتی تەقلیدیی شیعە لاواز بووە. مەرجەعەکان کەمتر لە پێگەی دادوەریکردندا وەستاونەتەوە و پەروەردەکردنی گشتیی کۆمەڵگا لە ناوەندی حەوزەوە گوزراوەتەوە بۆ ناوەندەکانی ئەکادیمی. زانستخوازی لە زانستە ئایینییەکاندا لە ناوەندەکانی حەوزە نییە بەتەنیا، بەڵکوو ناوەندە ئەکادیمییەکان و زانکۆکانیش بەشێک لەو ئەرکەیان لەسەر شان گرتووە. سەبارەت بە ڕۆڵی سیاسیی مەرجەعیەتیش، مەرجەعیەتی تەقلیدی کەمتر خوازیارن کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان بەسەر دەوڵەتەوە هەبێت. پێیان وایە لە غیابی ئیمامی زەمان حکومەتکردن حەرامە، ئەم مافە تەنیا بۆ ئیمامی غائیب دەگەڕێتەوە. بەڵام تێزی ویلایەتی فەقیهە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیڕەویی دەکات، بڕوایان بە جیاکاری لەنێوان دین و دەوڵەتدا نییە.
3. جیۆپۆلەتیکی شیعە
جیهانی شیعە وەک لە ڕووی ڕێکخراوەیی و ئایینی و کولتوورییەوە جیاوازیی تێدایە، ڕوخساری سیاسی و جیۆپۆلەتیکیی جیاوازی هەیە. دوو پانتایی نەتەوەیی و کولتووری زاڵە بەسەریدا: جیهانی عەرەبی و جیهانی فارسی. بەشێک لە نەتەوەی تورک و هیندیش جوگرافیای شیعەی لەخۆ گرتووە. شیعە دابەش دەبێت بەسەر چەندین فیرقەی جیاوازدا کە هەندێکیان لە مێژوودا بەجێ ماون، بەڵام دیارترینیان زەیدیە و ئیسماعیلیە و دوانزە ئیمامین.
شیعەی زەیدی بە یەکەم دابەشبوونی دنیای شیعە هەژمار دەکرێت، کە لە ساڵی 760ی زایینی ڕووی دا. زەیدیە لە سەدەی نۆیەمی زایینی توانیی دەسەڵاتی خۆی بەسەر تەبەرستان و مازندەرانی ئێران جێگیر بکات، بەڵام ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکانی یەمەن یشتەجێن. ئەمان تەنیا دان بە ئیمامەتیی “ئال عەلی” دا دەنێن بە ئیمامەتی موسوڵمانان، کە لە ئەولادی نەپچڕاوەی ئیمام عەلی بن.[4] گرووپی دووەمی شیعەکان بە ئیسماعیلیە ناسراون، حەوت ئیمامییشیان پێ دەوترێت. جیابوونەوەی ئەم فیرقەیەی شیعە لە ساڵی 755ی زایینی ڕووی دا. بەراورد بە فیرقەی زەیدیە، ئیسماعیلیەکان کاریگەرترین فیرقەی شیعە بوون کە توانییان گەورەترین جیابووەنەوە و درز لە ماڵی شیعەدا درووست بکەن، وە توانایەکی لەڕادەبەدەری ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک لە خۆیاندا نیشان بدەن. فاتمییەکان لە میسڕ بەشێک بوون لە ئیسماعیلیەکان کە توانییان دەسەڵاتی سیاسی بگرنە دەست. گرووپی سێیەم کە شیعەی دوانزە ئیمامین، ئێستا زۆرینەی ڕەهای شیعەن لە دنیای ئیسلامدا لە وڵاتانی ئێڕاق و ئێران و لوبنان و وڵاتانی عەرەبی بوونیان هەیە.
ئێران
وەک ناوەندی جوگرافی، شیعەی ئێران زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی شیعەی جهیان پێک دەهێنێت. جێگیربوونی شیعە لە ئێران، لە هەلومەرجێکی تایبەت گەشەی کرد. “کاتێک پاشایەتیی سەفەوی لە ئێران ساڵی 1501دا مەزهەبی شیعەی سەپاند بەسەر ئێراندا، دۆخی دنیای سوننە لە گەشەسەندنێکی فراواندا بوو”. کەسانی وەک دکتۆر عەلی شەریعەتی باس لە شیعەی عەلەوی و شیعەی سەفەوی دەکات. ئەو پێی وایە شیعەی عەلەوی خەنجەرێک بوو لە پشتەوە لە ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی وەشا. سەدەی شانزە وەک لە ئەورووپا بە چاخی ڕێنسانس ناسراوە، لە دنیای ئیسلامییشدا بە سەردەمی ڕێنسانسی شیعە هەژمار دەکرێت. شیعەی سەفەوی لە ئێران گڕوتینی زۆری بەخشی بە شیعە لە ناوچەکانی تری دنیای ئیسلام، بەڵام بەکارهێنانی هێز بەتەواوی نەیتوانی ئێران لە سوننە پاک بکاتەوە. ڕێبازی شیعە لە ناوەندی ئێران جێگیر کرا، بەڵام سنوورەکانی ئێران لە چوار لاوە گەمارۆ دراوە بە سوننە. هەر چوار قووڵایی ستراتیجیی ئێران کە ئێران بەسەر وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە، سوننە ئامادەگییان هەیە. لە ڕۆژاوای ئێران و بەشێک لە ناوچە کوردی و سنوورییەکان سوننەمەزهەبن. لە باکووری ئێران؛ تورکمانەکان و تاڵشییەکان، وە لە ڕۆژهەڵاتی ئێران و باشووری خۆراسان سوننەمەزهەبن. هەروەها قووڵایی باشووری ئێران؛ سیستان و بەلوچستان سوننەن. ئەمەش وەک خاڵی لاوازی ئێران هەژمار ئەکرێت. هەر چییش پەیوەستە بە دانیشتووانی کورد لە کوردستان، ئێران هەر چەندە ئاماری فەڕمیی حکومەتی بەدەستەوە نییە، بەڵام ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە زۆرینەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات شیعەمەزهەبن. بەتایبەت کە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران لە هەردوو پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و خۆراسانی باکوور ئامارەکە دەسەلمێنێ. ژمارەی کوردەکانی خۆراسان ئێستا بە دوو ملیۆن کورد مەزەندە دەکرێت. شیعە وەک هێزێکی بە توان کاریگەری خۆی بەسەر جوگرافیای سیاسیی ئێرانەوە بەجێ دەهێڵێت، بەتایبەت لە ساڵی 1890دا ئەم ململانێیە لەنێوان سەڵتەنەت و مەرجەعیەت نزیکەی سەد ساڵی خایاند، کە لە سەرەتای سەدەی بیست شۆڕشی مەشرووتەی ئێرانی لێ کەوتەوە و پاشان لە ساڵی 1979 بە شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی بەم ململانێیە هات. شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە یەکەم سەرکەوتنی شیعە لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی هەژمار دەکرێت.
ئێڕاق
بە دوو هۆکار، بە ناوەندێکی پیرۆزی دنیای شیعە هەژمار دەکرێت: یەکەمیان: مەزاری بەشێکی ئیمامەکانی شیعە لە ئێڕاقە، وەکوو: ئیمام عەلی، ئیمام حسێن و ئیمام موسای کاظم. هۆکاری دووەم: بنکەی سەرەکیی مەرجەعیەت و حەوزەی عیلمیە لە شاری نەجەف. شیعە لە ئێڕاق زۆرینەی مەزهەبی لە ئێڕاق پێک دەهێنن. “شیعەکان 75%ی عەرەبەکانی ئێڕاق و 55-60%ی تەواوی دانیشتووانی ئێڕاق پێک دەهێنن، بەگشتی عەرەبە شیعەکانی ئێڕاق لە ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق نیشتەجێن، بە بەغدای پایتەختیشەوە. تا پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو سوننەکان زۆرینەی دانیشتووانی بەغدایان پێک دەهێنا، بەڵام ئێستا شیعەکان زۆرینەن لەو شارە. بەگشتی لە ئێڕاق تا کۆتایی سەدەی نۆزدە کەمینە بوون”. شیعەکانی ئێڕاق زۆربەیان عەرەبن، بەڵام شیعەی کورد و شیعەی تورکمان و کوردە شەبەکەکانیش هەن. “بە درێژایی مێژوو ناوەندە بەهێزەکانی شیعەگەری لە باشووری ئێڕاقدا بنکەیان داکوتاوە. شارەکانی بەسڕە، کەربەلا، نەجەف، کووفە، کازمیە (کە گەڕەکێکی شاری بەغدایە)؛ بەبەردەوامی ناوەندی خوێندن و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی شیعەگەری بوون”. ڕێژەی کوردی شیعەمەزهەب لە ئێڕاق ئامارێکی باوەڕپێکراو بەردەست نییە. “کوردستان بەهۆی نەرمی و لێبوردەیی گەلی کورد لەهەنبەر فرە چەشنی و فرە ئایینیدا، شوێنێکی هێمن و متمانەدار بۆ برەوپێدانی باوەڕ و ئایینە جیاجیاکان بووە و هەیە”. سەرەڕای هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی هەندێک لە کەسایەتییەکانی شیعە لە سەدەکانی سەرەتای ئیسلام لە ناوچەکانی کوردستان و ئاشنابوونی خەڵکی کورد لەگەڵ هەندێک بنەما هزرییەکانی شیعە، پەرەسەندنی بیروباوەڕی شیعە بۆ سەدەکانی حەوت و هەشتی کۆچی کە قۆناغی دەسەڵاتدارێتیی ئیلخانییەکان و دواتر تورکمانەکان بەسەر بەشێک لە ناوچەکانی کوردستاندا بووە’ دەگەڕێتەوە. ئێڕاق وەک ناوەندێکی بەهێزی شیعە لە دەروازەکانی ڕۆژهەڵاتی دنیای عەرەب، گرنگیی زۆری هەم بۆ جیهانی عەرەبی و هەم جیهانی شیعی هەیە. لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، دیمۆگرافیی شیعە گۆڕانی بەسەردا هاتووە. مەزهەبی شیعە لە ئێڕاقدا بە شێوەیەکی خێرا لە گشتگیری و بڵاوبوونەوەدا بووە. هەروەها لە سەرەتای سەدەی بیست کە دەوڵەتی ئێڕاق لەسەر دەستی ئینگلیزەکان دامەزرا، دوو پێکهاتەی ئایینی و قەومی دامەزراوە کە ڕوخساری سیاسیی ئەم دەوڵەتە تازەیە هەر لە سەرەتاوە لاواز بووە، هەر ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی کە کردارە ستراتیجییەکانی دەوڵەتانی دراوسێ؛ ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر پێکهاتە قەومی و مەزهەبییەکەی ئێڕاق هەبێت.
لوبنان
بۆ دیراسەکردنی شوناسی شیعە لە لوبنان، پێویستە دوو فاکت لەبەرچاو بگرین: یەکەمیان: ئەوەی کە شیعەی لوبنان لە کەمینەیەکی مەزهەبییەوە بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێت کە وەک میللەت سەیریان بکەین. فاکتی دووەم: ئەوەیە کە لە بزووتنەوەیەکی بەرهەڵستیکارەوە بەرەو حکومەتکردن هەنگاو دەنێت، ئەویش بەو هۆکارەی کە دنیای شیعە و بەتایبەت ئێران پشتیوانیی زۆری کردوون و خەرجیی زۆری کردووە لەو بوارەدا.
دوو کەسایەتیی سیاسی و مەزهەبی کاریگەریی زۆریان بەسەر بزووتنەوەی شیعە لە لوبنان هەبووە: ئیمام مووسا سەدر (1928-1978) کە لە شاری قومی ئێران هاتووەتە دنیا، وەکوو نوێنەری ئایەتوڵا موحسین بروجەرسی و ئایەتوڵا موحسین حەکیم لە لوبنان کاری کردووە، چەندین ڕێکخراوی لە لوبنان بۆ هاوکاریکردنی شیعەکان بونیات ناوە و پاشان بزووتنەوەی “ئەمەلی ئیسلامی” دادەمەزرێنێت. لە ساڵی 1978 بە شێوەیەکی گوماناوی دیار نامێنێت، تا ئێستا نازانرێت چۆن و لەلایەن کێوە ڕفێنراوە. مووسا سەدر وەک کەسایەتییەکی کاریزمیی شۆڕشگێڕ کاریگەریی زۆری بەسەر شیعەکانی لوبنان و ئێرانیشەوە بەجێ هێشت. کەسایەتیی دووەم: عەلی ئەکبەری موحتەشەمی پور (1947-2021)، کەسایەتیی ڕادیکاڵی ئیسلامی کە بە باوکی ڕۆحیی حزبوڵڵای لوبنان ناوزەد دەکرێت. لە حکومەتی دووەمی “میر حسێن مووسا”، پۆستی وەزیری ناوخۆی هەبووە. بڕوای بەهێزی بە هەناردەکردنی شۆڕشی ئێرانی بۆ دەرەوەی سنوورەکانی هەبووە. موحتەشەمی ڕۆڵی سەرەکیی لە بونیاتنانی حزبوڵڵای لوبنان هەبووە. لەپاش کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران و ئێڕاق، لەگەڵ داگیرکردنی کوێت بوو لەلایەن ئێڕاقەوە و پێی وا بوو دەکرێت ئێران و ئێڕاق یەک بگرن دژی ئەمەریکا. خوێندکاری ئیمام خومەینی و ئایەتوڵا خۆیی وە. لە ساڵی (2010)ەوە بە دوور لە چاوی میدیاکان بۆ ماوەی دە ساڵ لە نەجەف ژیانی بەسەر دەبرد تا لە #07-06-2021# بەبێ ئەوەی دەنگدانەوەی میدیایی هەبێت، لە نەجەف کۆچی دوایی کرد.
پێشینەی ڕێکخراوە سیاسی و مەزهەبییەکانی شیعەی لوبنان بۆ ساڵەکانی 1970ی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.
– مەجلیسی باڵای شیعەکانی لوبنان: کە زیاتر ڕێکخراوێکی کولتووری و سەقافی بوو، لەلایەن ئیمام مووسا سەدر لە ساڵی 1969دا دامەزرا. محەمەد شەمسەدین و عەبدولئەمیر قەبلان سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەکەیان کردووە.
– بزووتنەوەی ئەمەل: کە ڕێکخراوێکی سیاسییە، لە ساڵی 1970 لەلایەن ئیمام مووسا سەدر دامەزرا. پاشان دکتۆر مستەفا چەمران کە یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوو، سەرۆکایەتیی بزووتنەوەکەی گرتە دەست. لە سەروبەندی هێرشی ئیسرائیل بۆ لوبنان، “نبیه بری” وەک سەرۆکی بزووتنەوەی ئەمەل پەیوەست بوو بە هێزە سیاسییەکانی لوبنان بۆ وتوێژ لەگەڵ ئیسرائیل لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕزگاریی نیشتمانی، ئەمەش ناڕەزایی شیعەکان و سەرەتای درووستبوونی حزبوڵڵای لوبنانی لێ کەوتەوە.
– حزبوڵڵا: لە ساڵی 1982 دامەزراوە، هەر لە سەرەتاوە لەژێر چاودێری و پشتیوانیی ئێران بووە. یەکەم ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ئیسرائیل لە ساڵی 1982 لەلایەن ئەوانەوە ئەنجام درا. حزبوڵڵا وەک ڕێکخراوێکی سیاسی و سەربازی، ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ لوبنان. لە کاتێکدا حکومەتی لوبنان توانای بەرگریی زۆر لاواز بووە، هیچ کات دژی پڕچەککردنی حزبوڵڵا لەلایەن ئێرانەوە نەوەستاوەتەوە. دوو ڕووداوی مێژوویی کاریگەرییان بەسەر شیعەی لوبنان و حزبوڵڵا بەجێهێشتوە: “یەکەمیان شۆڕشی ئێران لە سالی 1979 و پاشان هێرشی ئیسرائیل بۆ لوبنان لە ساڵی 1982. حزبوڵڵای لوبنانیش ئەو دوو فاکتە کاریگەریی زۆری لەسەر داناون.
شیعەی لوبنان وەک کیانیکی سیاسی لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە لە میساقی نەتەوەی لوبناندا جێگیر کراوە، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی لوبنان؛ شیعەکانی کردە دوو بەش کە بەشێکیان لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکران، وەک حزبوڵڵای لوبنانی و بەشەکەی تریان لەلایەن سووریاوە پشتیوانی دەکرێن، وەک بزووتنەوەی ئەمەل. کاریگەریی هێرشەکانی ئیسرائل بۆ سەر لوبنان، ڕۆڵی شیعەی لوبنانی سەر ئاستی دنیای عەرەبی گرنگ خستە بەرچاو کە جیاواز لە بزووتنەوەیەکی شیعی، بەڵکوو دنیای عەرەب خەونەکانی خۆی بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل خستە مەلەفی شیعەی لوبنانی و ئەمەش ڕۆڵی حزبوڵڵای گەورەتر کرد لە ناوچەکەدا. هاوسەنگیی هێز لەبەرانبەر ئیسرائیل و هەڕەشەی حزبوڵڵا بۆ سەر دانیشتووانی ئیسرائیل، گاریگەریی سیاسیی گەورەی بەسەر سیاسەتی ناوخۆی ئیسرائیلەوە بەجێ هێشت.
یەمەن
پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی یەمەن عەشایرییە. زۆرینەی ڕەهای دانیشتووانەکەی موسوڵمانن (99٪)، کە دابەش بوون بەسەر زۆرینەی موسوڵمانی شافیعی (75-80٪) و موسوڵمانی شیعەی زەیدی (20-25٪)، کە (1.5٪)ی کۆی موسوڵمانانی جیهان پێک دێنن، بە ژمارەی دانیشتووان نزیکەی 27 ملیۆنی سەرژمێریی ساڵی 2015.
یەمەن لە دەستەی ئەو وڵاتانەیە کە پەنابەر هەناردە دەکات بۆ ئەو وڵاتانەی کە بەرهەمهێنی نەوتن و ئارەزووی پەنابەران دەکاتەوە بۆ جێهێشتنی وڵات. لە هەمان کاتدا یەمەن لەناو وڵاتانی عەرەبی بە ناوەندی تەقینەوەی زاوزێ و هەڵکشانی دانیشتووانەکەی، لە ڕیزبەندیی یەکەمدایە. بۆ تێگەیشتن لە جیۆپۆلەتیکی شیعە و پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی وڵاتانی عەرەبیی خەلیج و سعودیە، پێویستە ئاوڕێک لە سیمای دیمۆگرافیی ئەو وڵاتانە بدەینەوە. بێگانەکانی ناعەرەب سێ لەسەر چواری ژمارەی دانیشتووانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و وڵاتی قەتەر پێک دەهێنن و دوو لەسەر سێی وڵاتی کوێت و یەک لەسەر چوای وڵاتی سعودیە پێک دەهێنن. ئەم گاپە گەورەیە لەنێوان دانیشتووانی ڕەسەن و ئەو هاووڵاتییانەی کە وەک هاووڵاتیی هاوردە تەماشا دەکرێن، سیمای ناوچەکەی بە شێوەکی گشتی گۆڕیوە و کاریگەرییە سیاسی و دیمۆگرافییەکانی دەبێتە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی ناوچەکە بەگشتی.
یەمەن و حوسییەکان لە سەدەی ڕابردووەوە لە کێشمەکێشێکی قورسدا دەژین. سەرەتای قەیرانی حوکمڕانی و ئەزمەی شیعی لە یەمەن، دەگەڕێتەوە بۆ سییەکانی سەدەی ڕابردوو کە یەمەنییەکان لە جەنگ لەگەڵ برا سعودییەکانی خۆیان شکستیان خوارد. یەمەن بەناچاری پارێزگای عەسیری کە شیعەی زەیدی بوون ڕادەستی سعودیەکان کرد.
کێشەی حوسییەکانی یەمەن کە لە قەبیلەی هەمەدانین، لە ناوچەی “سەعدە”ی یەمەن دەژین، لە ساڵی 2004 تەقییەوە کاتێک “حسێن بەدرەدینی حوثی” لەلایەن هێزەکانی “عەلی عەبدوڵڵا ساڵح” کوژرا. عەبدولمەلیک حوثی و یەحیا حوثی ڕابەرایەتیی بزووتنەوەکەیان لەژێر ناوی “ئەنساروڵڵا” گرتە دەست.
ئەنساروڵڵا ناوی فەڕمیی ئەو گرووپەیە کە بە ناوی حوثییەکان ناسراون. لە ماوەی بیست ساڵدا دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ناوچەیەکی فراوانی یەمەندا سەپاند، بەتایبەت پایتەختی وڵاتەکە. ئەنساروڵڵا لە ڕەحمی گرووپێک بە ناوی “شەباب ئەلموئمینین”کە لە سەرەتای ساڵی 1990 لە پارێزگای سەعدە بونیات نرابوو، درووست بوون.
قەیرانی یەمەن لە هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو ڕاستییەمان دەخاتە بەردەم کە ململانێی ئێران و سعودیە لەسەر خاکی یەمەن و جەنگی بەوەکالەت؛ لە قورسترین ئاستی خۆیدا بەڕێوە دەچێت. یەمەن ناوەندی ئەو ڕێبازە لە شیعەیە کە لەدەرەوەی شیعەی دوانزە ئیمامی و لەژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئێراندایە. دوورنمای چارەسەری کێشەکان پەیوەستە بە چارەسەری کێشەکانی ئێران لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەکە.
وڵاتانی تر
وڵاتانی وەک کۆماری ئازەربایجان کە زۆرینەی ڕەهای شیعەیە و دراوسێ هەرە نزیکی ئێرانە، بەڵام لە بەر ڕؤشنای سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئێران. هەر چەندە لە ڕووی مەزهەبییەوە لەژێر کاریگەریی مەراجعی تورکی شیعەی ئێراندایە، لە قەیرانەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان ڕۆڵی ئێران پشتیوانی نەبوو لە حکومەتی ئازەربایجان، بەڵکوو وەک پشتیوانێکی شاراوەی ئەرمەن دەرکەوتن. ئەفغانستان و پاکستان و هیند بە شێوەیەکی پەڕاکەندە و وەک کەمینەی مەزهەبی شیعە و هێزی کاریگەری سیاسی و کولتووری و مەزهەبی و کۆمەڵایەتی بوونیان هەیە. دابەشبوونی شیعە لە جوگرافیای دنیای ئیسلام، ئەو ڕاستییەمان بەبیر دەخاتەوە کە لە ماوەی پێنج سەد ساڵی ڕابردوودا مەزهەبی شیعە لە گەشەکردنی بەردەوام و خێرا و ژمارەی دانیشتووانی وەک مەزهەبێکی کاریگەر جێپەنجەیان بەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بەدەردەکەوێت.
4.مەرجەعیەت و کایەی سیاسی
مەرجەعیەتی شیعە لەپاش فەوتی شێخی موفید گوازرایەوە بۆ نەجەف. محەمەد حەسەن نەجەفی (1785-1849)؛ یەکەم مەرجەعی شیعی بوو کە حەوزەی عیلمیەی لە شاری نەجەف ڕێک خست و سیستمی مەرجەعیەت بەو شێوازەی ئێستای لەژێر کاریگەریی ئەم مەرجەعە باڵایەی شیعەدا بوو، کە کاریگەریی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی زۆری بەسەر دنیای شیعە و شاری نەجەفەوە هەبوو.
مەرجەعە باڵاکانی دنیای شیعە کە لە مێژووی هاوچەرخی شیعەدا کاریگەریی سیاسیی زۆر گەورەیان بەجێ هێشتووە و ڕاستەوخۆ لە ململانێ سیاسییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی ئیستعماری و چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ستەمکاری ناوخۆ. نەجەف وەک سێیەمین شاری پیرۆزی دنیای ئیسلام لەپاش مەککە و مەدینە، ناوەندی هەرە بەهێزی دنیای شیعە و مەرجەعە باڵاکانی ناسراوە. لە سەدەی هەژدە بەدواوە کە ئایەتوڵا عەبدولکەریم حائری یەزدی (1859-1937) لە ساڵی 1921 حەوزەی قوم ئاوەدان دەکاتەوە، نەجەف بە قورسایی خۆی بەردەوامە لە پەروەردەکردنی زانا ئایینییەکانی شیعە. کاریگەریی مەراجعی ئێرانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی بەریتانیا و فەتوای بەناوبانگی سەید محەمەد حەسەن شیرازی (ئایەتوڵا شیرازی (1815-1896) سەبارەت بە تەحریمکردنی تووتن و لێدان لە بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیاکانی بەریتانی، دنیای شیعە وەک واقعێکی بەهێز ڕوخساری خۆی نیشان دەدات. لەژێر عەبای ئایەتوڵا شیرازی، سەید جەمالەدین ئەفغانی دێتە دەر کە ڕۆڵی گەورەی بینی لە وشیارکردنەوەی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات. ڕووبەڕووبوونەوەی مەرجەعیەت و سەڵتەنەت لە ئێران بوو بە ململانێیەکی ڕاستەوخۆ، لە پاشان بە ململانێیەکی مێژوویی کە شۆڕشی مەشرووتەی ئێرانی خولقاند، کە بە یەکەمین شۆڕشی میللەتانی ئێران لە مێژووی هاوچەرخدا هەژمار دەکرێت. مەراجعی وەک سەید محەمەد کاظم یەزدی و ئایەتوڵا کاشانی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو. بۆ یەکەم جار جیاوازیی بیری سیاسیی شیعە لەنێوان مەرجەعیەتی شیعەدا دەرکەوت و وەک دوو بەرەی جیاواز لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسەتی بەریتانیا دەرکەوتن.
لەگەڵ دەرکەوتنی قوم وەک ناوەندێکی کاریگەری دنیای شیعە، مەراجعی گەورە لە ئێران سەریان هەڵدا و ململانێی سیستمی پاشایەتی و سیستمی مەرجەعیەت بە شکستی پاشایەتیی 2500 ساڵەی ئێران لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی 1979 کۆتایی پێ هات. ئایەتوڵا خومەینی وەک مەرجەعی باڵای شیعە، لە دنیای ئیسلام وەک بەهێزترین کەسایەتیی دینی و سیاسی توانیی سیستمی حوکمڕانیی ئێران لەسەر بنەمای تێزی ویلایەتی فەقیهە دابمەزرێنێ.
حەوزەی نەجەف لەپاش ڕووخانی حوکمی بەعس لە ئێڕاق، ئەستێرەی نەجەفی جارێکی تر درەوشاندەوە. نزیکەی پەنجا مەرجەعی شیعی لە دنیادا کاروبارەکانی ئەم مەزهەبە بەڕێوە دەبەن. [15]ئایەتوڵا سەید موحسین حەکیم (1889-1970) وەک کەسایەتییەکی بەهێز دژی داگیرکاریی بەریتانییەکان وەستایەوە. حەکیم لەگەڵ پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانی ئێڕاق بوو. لەگەڵ سوننەی ئێڕاق و گەلی کورد پەیوەندیی باشی هەبوو. فەتوای مێژوویی حەکیم بە حەرامکردنی شەڕ لە دژی کورد بوو، بە بنەمای پەیوەندیی مێژوویی کورد و شیعە لە ئێڕاق. حەکیم لەپاش ئایەتوڵا بروجەردی وەک مەرجەعی باڵای شیعە ناسرا. لەپاش ئەو، ئایەتوڵا ئەبولقاسم خۆیی (1899 – 1992) وەک مەرجەعی باڵای شیعە دیاری کرا. خۆیی لەژێر گوشاری توندی بەعسییەکان لە ئێڕاق و لە سەرەتای دەستپێکی شەڕی ئێران ئێڕاق، داوای حکومەتی ڕەت کردەوە کە دژی حکومەتی ئێران فەتوا دەربکات، ئۆتۆمبێلەکەیان تەقاندەوە و لە ساڵی 1980دا محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی و دەیان کەس لە خۆێندکارەکانی لە لە زیندان کوژران. خۆیی بە دەیان کەسایەتیی ئایینیی لای خۆی پەروەردە کرد مامۆستایەکی مەزن بوو لە بواری زانستە ئایینییەکان.
ئایەتوڵا خۆیی لە سەرەمەرگیدا لە ساڵی 1992دا، داوا لە ئایەتوڵا سیستانی (1930- ؟) دەکات کە پێشنوێژی بکات و ئەمە وەک دەستپێکی دەرکەوتنی مەرجەعیەتی سیستانی و ڕۆڵی لە داهاتووی سیاسیی ئێڕاق و جیهانی ئیسلامی بوو.
ئایەتوڵا سیستانی کاریگەرترین کەسایەتیی ئێڕاقییە لەپاش ڕووخانی ڕژێم (2003). کەسایەتییەکی گۆشەگیر و پر هەیبەتی شیعەیە. شێوازی کاری سیاسیی ئەو مەرجەعە ناڕاستەوخۆ و دیاریکراوە، بەتایبەت هاوکاریکردنی دەوڵەتێکی مەدەنیی دیموکراتی سەرنجی بەشێکی زۆری سیاسییە جیهانییەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێڕاق و بان کیمۆن سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە، لە نزیکەوە دیداریان لەگەڵ ئەنجام داوە لە ساڵی 2014، لەگەڵ ئەوەی سیستانی بەوە ناسراوە کە دیدار لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان ئەنجام نادات، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکانی وەک حاڵەتێکی تایبەت هەژمار کرد. وەک ڕۆڵی ئەو مەرجەعە؛ لە سیاسەتی ناوخۆ زیاتر ڕۆشن و ئاشکرا دەبێت، بەتایبەت ڕۆڵی لە پشتیوانیکردنی دەستووری ئێڕاق و پێداگریی لە دانانی لێژنەیەکی دەستووری. ڕۆڵی سیستانی لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی کۆمەڵایەتی، پایەیەکی ئێجگار گەورەی پێ بەخشیوە. پشتیوانیکردنی ئاشتی و دوورخستنەوەی خەڵک لە شەڕی تائیفی و مەزهەبی لە ئێڕاقدا و بەدوورگرتنی هێزە کۆمەڵایەتییەکانی ئێڕاق لە تۆڵەی توندوتیژ و خوێنڕشتنی پێکهاتەکانی ئێڕاق. کاتی شەڕی داعش لە ئێڕاق و مەترسییەکانی، فەرمانی بە بەرگریکردن لە ئێڕاق دا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە کە دژی ئەم پیلانگێڕییە بوەستنەوە. حەشدی شەعبی بە فەرمانی ئەو لە 2014دا دامەزرا. وەک کاریگەرترین کەسایەتی بەسەر حەشدەوە، ڕۆڵی ڕزگارکردنی ئێڕاقی بینی لەبەرانبەر هەڕەشەی تیرۆری داعش. لە کاتێکدا کە سوپای ئێڕاق لە بەریەک هەڵوەشابوو و ئێڕاقییەکان نائومێد لە یارمەتیی نێودەوڵەتی و لاوازیی حکومەتی ناوەند، ڕۆڵی سیستانیی بەرجەستەتر کرد.
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی سیستانی، باسوخواس لەسەر خەلیفە و جێنشینی ئەو مەرجەعە بووەتە جێگای مەترسی بۆ ئێڕاق و ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی. لەگەڵ ئەوەی مەرجەعیەتی ئایەتوڵا خامنەیی لە ئێران وەک مەرجەعی باڵای حکومەتی و مەزهەبی دەتوانێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە، بەڵام زۆرێک لە لایەنگرانی سیستانی لەگەڵ تێزی ویلایەتی فەقیهە یەک ناگرنەوە. لایەنگرانی سیستانی لە سەرتاسەری عالەمی ئیسلامی بڵاون. لە حەوزەی نەجەف، سێ ئایەتوڵا زۆر بەهێز و بێدەنگ لەدەوری سیستانی دەبینرێن کە زۆرێک لە شارەزایانی بواری مەرجەعیەتی شیعە پێیان وایە ئەو سێ کەسایەتییە کاندیدن بۆ جێگرەوەی سیستانی.
1. ئایەتوڵا ئیسحاق فەیاض کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەفغانستانە.
2. ئایەتوڵا بەشیر نەجەفی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی پاکستانە.
3. ئایەتوڵا محەمەد سەعید حەکیم، ڕەچەڵەکی ئێڕاقییە. (لە ڕێککەوتی 3/9/2021 کۆچی دواییکرد).
جێگیربوونی مەرجەعیەتی نەجەف لەپاش سیستانی، کاتی پێویستە. وەک خودی سیستانی، دوای دە ساڵ بەسەر کۆچی ئایەتوڵا خۆیی توانیی پێگەی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێت. جێگرەوەی سیستانییش بە هەمان شێوە کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بناسرێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر حەوزەی نەجەف لە لایەک و دنیای شیعە لە لایەکی تر. لە هەمان کاتدا لەسەر داهاتووی سیاسیی ئێڕاق، بەتایبەتی کە بەشێکی زۆری حەشدی شەعبی لەژێر ناونیشانی حەشدی سیستانی (بەرانبەر حەشدی ویلائی کە تەقلیدی ئایەتوڵا خامنەیی دەکەن) پەیڕەی لە سیستانی دەکەن. پەرێشانییەک لە سیستمی مەرجەعیەتدا درووست بووە و مەرجەعیەتی شیعە لە قەیرانێکی قووڵدایە، بەڵام شارەزایانی ئەو بوارە لەو بارەڕەدان کە تا مەودایەکی دوور ئەم سیستمە دەتوانێ لە پڕۆسێسی ئیدارەدانی دنیای شیعە کاریگەریی خۆی لەدەست نەدات. لە هەمان کاتدا مەرجەعیەت لە نەجەفی پیرۆز وەک پایتەختی دنیای شیعە دابەش بووە بەسەر سێ چەمکی تا ڕادەیەک لێکنەچوو، لەنێوان هەویەی عەرەبی و هەویەی مەزهەبی و هەویەی ئیداری کە لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە بەڕێوە دەچێت، ئەم دۆخەش بونیادەکانی شاری نەجەف وەک پیرۆزترین شاری شیعی دەباتە دۆخێکی تا ڕادەیەک ناجێگیر.
ئەنجام
ناتوانین باسی دنیای ئیسلام بکەین بەبێ تێگەیشتن لە ڕێبازی شیعی کە ڕەگی لە سەرەتاکانی ئایینی ئیسلامدا داکوتاوە. کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەزهەبییەکانی دنیای شیعە، بەسەر پەیوەندییەکانی دنیای ئیسلام و ناوچەکە و سیاسەتی نێودەوڵەتییشەوە بەئاشکرا دەبینرێت. ژمارەی موسوڵمانی شیعە یەک لەسەر چواری دنیای ئیسلام پێک دەهێنێت، کە کاریگەریی بەسەر جیۆپۆلەتیک و دیمۆگرافیی جیهانەوە داناوە. مەرجەعیەت وەک کۆڵەکەی ئەم ڕێبازە لە سەدەی هەژدە بەدواوە ڕوخسارێکی سیاسییانەتری وەرگرتووە. مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە سەنگەری دیفاع و پارێزگاریکردن لە خەڵک و باوەڕداراندا بوون. تەوژمی شیعی لە سەرەتای سەدەی نۆزدە بەتایبەتی بەڕێوە بوو بۆ گۆڕینی دنیای ئیسلام، چ لە سەردەمی کۆڵۆنیالیزم و داگیرکاریی بێگانەکان بۆ ناوچەکە و چ لە ململانێی قورسی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی ڕەهای دەسەڵاتداران و پادشاکانی ناوچەکە، کە بە دوو شۆڕشی گەورەی مەشرووتەی ئێران و شۆڕشی ساڵی 1979 توانیی خۆی بسەلمێنیت. شۆڕشی مەشرووتە توانیی خەڵک لە ڕەعیەتەوە بکاتە هاونیشتمانی و شۆڕشی ئێرانیش توانیی دەسەڵاتی سیاسیی مەرجەعیەت لە حوکمڕانی بسەلمێنیت. لە سەرەتای سەدەی بیست و یەک بەدواوە و پاش ئەوەی کە گەورەترین ڕابەری شیعەی دنیا ئایەتوڵا خومەینی وەفات دەکات، کەسایەتیی مەرجەعێکی گەورەی وەک سیستانی توانیی سەرنجی جهیان بەلای خۆیدا ڕابکێشێ بەوەی کە مەرجەعێکی میانڕەو و کاریگەوە. ئەم پشتیوانییەی دنیای ڕۆژاوا لە سلوکی سیستانی، بەرپەرچدانەوەی مەرجەعیەتی ئێران بوو کە کێشەی قووڵی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەشی خستە ژێر کاریگەریی خۆی، بەتایبەت “سواد العراق” وەک چۆن مەیدانی ململانێی سیاسیی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژاوا بوو، بە هەمان شێوە هەندێک لە بیرمەندە ڕۆژاواییەکان بە مەیدای ململانێی مەرجەعیەتی شیعە لە ناوخۆدا وێنا دەکەن، هەر چەندە ئەم بۆچوونە لەلایەن پەیڕەوان و خودی مەرجەعەکانیش ڕەت دەکرێتەوە کە ناکۆکی لەنێوان مەرجەعە باڵاکاندا هەبێت. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 810 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 17-11-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 07-06-2021
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 17-11-2021
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 810 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەلاح میسری
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
دینا حسێن
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە شاری سەقز
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سانا سەربەست
وێنە و پێناس
چەند یاریزانێکی زۆرانبازی لە شاری سەقز ساڵی 1979
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
پیاوێک لەسەر تراکتۆر لە تیلەکۆ
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
ژیاننامە
سێوە قادر نوری
25-12-2018
هاوڕێ باخەوان
سێوە قادر نوری
ژیاننامە
سەرحەد خەلیفە یونس
07-07-2020
هاوڕێ باخەوان
سەرحەد خەلیفە یونس
کورتەباس
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
23-12-2024
سارا سەردار
مەزارگەی پیرشالیار و سروشتە ناوازەکەی گوندی هەورامان
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەددام حسێن بە جلوبەرگی کوردیەوە، و چەند بەسەرهاتێک بە دەنگی فەرەیدون عەبدولقادر
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی کورد کە وەسفی سەددام حسێن دەکەن و پشتگیری لێ دەکەن
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند پێشمەرگەیەک، کە کاریان لەگەڵ ڕژێمی بەعس و سەددام حسێن کردووە
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی کچانی کورد بە جلوبەرگی کوردی و گۆرانی ئەحمەد شەماڵ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە شاخ و لەناو بەفردا، زستانی ساڵی 1987
25-12-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
25-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ئاوارەبوونی کوردانی باشووری کوردستان و کۆڕەوی ساڵی 1991
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
عەباس بایز باڵوو کاتی قسەکردن بۆ برا پێشمەرگەکانی ساڵی 1986
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دەنگی سەردەمی شۆڕشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ژیانێکی سادە و کۆمەڵێک خانمی کورد سەرقاڵی کاری ڕۆژانەن لە گوندێکی باشووری کوردستان ساڵی 1971
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,792
وێنە
  113,261
پەرتووک PDF
  20,685
فایلی پەیوەندیدار
  109,140
ڤیدیۆ
  1,688
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,982
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,404
عربي - Arabic 
32,812
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,311
فارسی - Farsi 
11,683
English - English 
7,820
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,911
پەرتووکخانە 
26,171
کورتەباس 
19,234
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,077
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,149
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,546
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,537
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,464
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
969
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
198
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,565
MP4 
2,799
IMG 
208,607
∑   تێکڕا 
244,489
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەلاح میسری
ژیاننامە
لەنیا هێڤی
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
دینا حسێن
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
وێنە و پێناس
ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە شاری سەقز
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
وێنە و پێناس
قوتابیانی قوتابخانەی شۆڕشی گوندی قەمەری شارەدێی شوانی کەرکووک
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سانا سەربەست
وێنە و پێناس
چەند یاریزانێکی زۆرانبازی لە شاری سەقز ساڵی 1979
کورتەباس
شیعرەکانی ڕامیار مەحموود وەرگێڕدرانە سەر زمانی فارسی و لە پەرتووکێکدا چاپ کران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
پیاوێک لەسەر تراکتۆر لە تیلەکۆ
ژیاننامە
جومعە ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!