چاوی نییە گوێی بچووکە
باڵندەیەکی بێ تووکە
خۆی هەڵواسی لە سووچە
مەبەست لە باڵندەی شەمشەمەکوێرەیە، چاوی نییە گوێی بچووکە، وەسفی ڕووخساری شەمشەمەکوێرە دەکات کە چاوەکانی بەڕۆژ نابینن و گوێچکەکانیشی بچووکن، باڵندەیەکی بێ تووکە، واتە: هیچ تووکێ بە جەستەیەوە نییە، خۆی هەڵدەواسێ لە سووچە، واتە: بەسرووشت بۆ پشوودان خۆی هەڵدەواسێ. وەڵام (شەمشەمەکوێرە).[1]