چوومە دیوەخانی میر
پرسیارم کرد لە پیر
چییە تەیری بە شیر
مەبەستی مەتەڵەکە شەمشەمەکوێرەیە، چوومە دیوەخانی میر، مەبەست لە چوونی کەسێکە بۆ شوێنێک کە پڕیەتی لە کەسایەتی بیرمەند، لەوێ پرسیار لە کەسە زیرەکەکان دەکات، چییە تەیری بەشیر، (تەیر: باڵندە) پێیان دەڵێت: چ باڵندەیەک شیر دەدات، وەڵام (شەمشەمەکوێرە) .[1]