ناونیشانی بابەت: جۆرەکانی هەڵوەرینی قژ و چارەسەرەکانی
ئامادەکرن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
قژ یەکێکە لەو بەشە گرنگەی مرۆڤ کە زۆر دیار و بەرچاوە، تەنانەت زۆربەی کەس زیاد لە پێویست گرنگی پێدەدەن و بە جۆرەها شێوە دەیڕازێننەوە.
بەڵام هەڵوەرینی قژ بە چەندین هۆکار وا لە کەسەکان دەکات کە زوو هەوڵی چارەسەری بدەن و بە جوانی و پڕی بیهێڵنەوە.
$جۆرەکانی قژ وەرین بە گشتی ئەم جۆرانەن کە زۆر باون:$
1- دەردەڕێوی یان سەر ڕووتانەوە هۆکارەکەی زیاتر بۆماوەییە و لە کوڕان و کچاندا ڕوودادات دوای تەمەنی هەرزەکاری و قژ لە بەشی پێشەوە بۆ ناوڕاست هەڵدەوەرێت و تەنک دەبێتەوە.
2- دەردەڕێوی بەش بەش:
جۆرێکی تر لە جۆرەکانی هەڵوەرینی قژ و بەش بەشی قژ مووری پێوە نامێنێت و سەر پەڵە پەڵە دەبێت، هەندێک جاریش وا دەکات کە قژەکە بە تەواوەتی دەوەرێت و تەنانەت برۆش تەنک دەبێتەوە.
3- چڵکنی و پیسی سەر:
پێستی سەر کاتێک کونیلەکانی دەگیرێت ئەوکاتە ڕەگی مووەکان توشی زیان دەبن، ئەمەش وا دەکات مووەکان لاواز ببن و بێهێز ببن و تەنانەت لە زۆری پیسی سەریشدا خۆیان بۆ ڕانەگیرێت و هەڵوەرن.
$چارەسەرەکان$
بەر لە وەرگرتنی هەر چارەسەرێک بۆ هەڵوەرینی قژ، پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بە بواری پێست بکات، بۆ ئەوەی جۆری هەڵوەرینەکەی بۆ دەستنیشان بکات، پاشان لەسەر ئەو بنەمایە چارەسەری پێویستی پێبدات، کە گرنگترینییان ئەمانەن:
1- پاکڕاگرتنی قژ و گرنگیدان بە پێستی سەر یەکێکە لەو چارەسەرە گشتییانەی کە هەمووان دەتوانن پەیڕەوی بکەن بێ جیاوازی.
2- بەکارهێنانی پلازما بۆ بەهێزکردنەوەی ڕەگی مووەکان و بەهێزهێشتنەوەیان و زیندووکردنەوەی ڕەگە مردووەکان و پڕکردنەوەی قژ.
هەر بۆ زانیاری، ئەو پلازمایەی ئێمە بەکاریدەهێنین جۆرەکەی باشترینەو خەپلەی خۆێنەکەی زۆر خەست و بەرزە و سودەکانی دوو بەرانبەر و سێ بەرانبەری ئەوانی ترە.
بەکارهێنانی شامپۆ و سابوونی تایبەت بە پێی جۆری هەڵوەرینەکە کە دەبێت پزیشکی پسپۆڕ بۆ چارەخوازەکەی بنوسێت. [1]