ناونیشانی بابەت: قژ هەڵوەرین؛ هۆکار و چارەسەر
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
قژ هەڵوەرین یەکێکە لە گرفتە گەورانەی کە ژنان و پیاوان پێوەی دەناڵێنن و کاریگەری دەروونیشی هەیە لەسەرییان و هەموو ڕێگایەک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی هەڵوەرینەکە ڕابگرن.
بە شێوەیەکی سرووشتی ڕۆژانە 50-100 تاڵی قژ هەڵبوەرێت ئاساییە و گەر لە 100 تاڵ زیاتر وەری ئەو کاتە کێشەیەک بوونی هەیە.
$هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ$
کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ هەڵوەرینی قژ، بەڵام گرنگترین و کاریگەرترینییان ئەمانەن:
1- دڵەڕاوکێ و هیلاکی زۆر: وەک ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دابەزاندنی کێشێکی زۆر و منداڵبوون و خەفەتی زۆر.
2- توشبوون بە نەخۆشی: وەک تای بەرز و یان توشبوون بە ڤایرۆس و فایرۆسی کۆرۆنا و بەدخۆراکی و نەخۆشییەکانی پێستی سەر
3- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان: وەک دەرمانەکانی شێرپەنجە و دەرمانی هەوکردنی جومگەکان و ڕاگرتنی لەناکاوی حەبی ڕێگری لە منداڵبوون.
4- بە هەڵە مامەڵەکرد لەگەڵ قژدا: وەک بەستنی قژ بە توندی و بە شێوەیەکی بەردەوام.
$شێوازەکانی ڕاگرتنی هەڵوەرینی قژ$
سەرەتا دەبێت و گرنگە سەردانی پزیشکی پێست بکەیت و پشکنینی بۆ بکات و دەستنیشانی هۆکارەکان بکات ئەوکاتە چارەسەر وەربگریت کە گرنگترینییان ئەمانەن:
1- شێلانی پێستی سەر کە وا دەکات خوێن بە خێرایی جوڵە بکات و چالاک ببێتەوە.
2- بەکارهێنانی ڕۆن و تەڕکەری چارەسەر بە تایبەت ئەوانەی پزیشکی پسپۆڕی پێست دەستنیشانی دەکات بە پێی شێوازی پێست و قژەکە و هۆکارەکانی بەکاردەهێنرێت.
3- خواردنی بەسود کە هاریکارن بۆ بەهێزبوونەوەی پێست و قژ وەک سەوزە و میوە و خواردنەوەی ئاو.
4- وەرگرتنی ڤیتامینەکان ئەویش دەبێت پزیشک دوای ئەنجامدانی پشکنین دەستنیشانی بکات.
5- دوورکەوتنەوە لە گەرما و توندبەستنی قژ.
6- بەکارهێنانی پلازما بۆ بەهێزکرنەوەی پێست و خانەکانی قژ. [1]