ناونیشانی بابەت: لابردنی خاڵ و تاتۆ لەسەر پێست چۆن ئەنجام دەدرێت و ڕێگا درووستەکە کامەیە؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
هەندێک ڕێگای کۆن هەیە کە زیاتر بۆ لابردنی خاڵ بەکاردەهێنران، هەرچەندە ڕەنگی خاڵەکە نەدەما، بەڵام پێستەکەی دەسووتاندوو دەبوو بە پەڵەیەکی ناشرین و زۆر جاریش پێستی تووشی نەخۆشی دەکرد.
ئێستا بواری پزیشکی چارەسەری نایابی هەیە بۆ لابردنی خاڵ و تاتۆ لەسەر پێست، بێ ئەوەی شوێنەکەی دیاربمێنێت و پێستەکە تووشی گرفت و نەخۆشییەکانی پێست ببێت.
چارەسەری پزیشکی ئەوەیە کە لە ڕێگەی لێزەرەوە خاڵ و تاتۆکان لاببرێن، مەرجیشە ئەم چارەسەرە لەلایەن پزیشکی پێست و جوانکاری پێستەوە ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی لێزەرەکە زیانی لاوەکی نەگەیەنێت بە پێستەکە و کەسەکە.
چارەسەرەکەش بەو شێوەیەیە کە لێزەرەکە دەدرێت لە شوێنی خاڵ یان تاتۆکە لە نزیکییەکی زۆرەوە تیشکێکی زۆر بەهێز دەنێرێت بۆ پێستەکە و دەچێتە ناو خانەکانی پێستەوە و خانە ڕەنگکراوەکان دەکات بە ئامانج و ڕەنگەکان دەشکێنێت و شییاندەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات ڕەنگەکان دیارنەمێنن.
لابردنی خاڵ و تاتۆ بە پێی کاڵی و تۆخییان دەگۆڕێت، ئەوانەی تۆخن چەلسەی زیاتریان دەوێت، ئەوانەشی تاتۆکانییان ڕەنگاورەنگە کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ لابردن، بەڵام سەرجەمییان لادەبرێن و پێستەکەش دەگەڕێتەوە دۆخی سەرەتایی خۆی.
ئەوەی گرنگە لەم پڕۆسەیەدا ئەوەیە کە کەسەکە بە تەواوەتی پابەندبێت بە ڕێنماییە پزیشکییەکانەوە و لەسەر بنەمای ئامۆژگاری پزیشکی پسپۆڕ مامەڵە بکات.
جۆرەکانی لێزەری لابردنی خاڵ و تاتۆ و پەڵە و زیبکەش زۆرن و هەریەکەیان بە ئاستێک و بە ئەندازەیەک کاریگەری خۆیان بەجێدەهێڵن لە چارەسەرکردندا، بەڵام خۆشبەختانە ئێمە لە دێرم سەنتەر باشترین جۆرەکانی لێزەری لابردنی خاڵ و تاتۆ و پەڵە و زیبکەمان هەیە و ئەوانەی سەردانییان کردوین بە تەواوەتی چارەسەرەکانییان بەدڵ بووە. [1]