ناونیشانی بابەت: ڕاکێشان بە پەت
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
یەکێک لە چارەسەرە گرنگەکانی پێست و ڕزگارکردنی کەسەکان لە گەورەبوونی تەمەن، چارەسەری ڕاکێشانی پێستە یان ڕاکێشان بە پەت.
هەر کەسێک کە دەچێتە تەمەنەوە، سەرەتاترین نیشانە، نیشانەکانی چرچبوونی پێست و داکەوتنی بەشەکانی پێست و دەمووچاو و لەشە.
ئەمەش بە هۆکاری کەمبونەوەی کۆلاجین لەژێر پێستدا و کەمبوونەوەی چەوری و ماندووبوونی پێستەوە ڕوودەدات.
بۆیە بۆ گەڕاندنەوەی جوانی و گەشی پێست و گەنجکردنەوەی، یەکێک لە چارەسەرەکان بریتییە لەڕاکێشانی پێست بە پەت.
ئەم ڕاکێشانی پێستە زیاتر بۆ چەند شوێنێکی دەمووچاو ئەنجام دەدرێت کە سەرەکیترینییان بریتییە لە مل و ژێر مل و ناوچەوان و ژێر چاو و دەوروبەری چاو.
ئەم چارەسەرە بە نەشتەرگەری ناکرێت و باشترین ڕێگایە بۆ ئەوانەی نایانەوێت نەشتەرگەری بکەن بۆ جوانکارییان و لابردنی چرچییەکانییان.
بۆ ئەم چارەسەرەش سڕکردنی دیاریکراو بەکاردەهێنرێت و شوێنی چارەسەرەکەش بە ماوەیەکی کەم و بە خێرایی چاک دەبێتەوە.
باشتر وایە ئەوانەی ڕاکێشان بۆ پێستییان ئەنجام دەدەن تەمەنییان لە سەرووی 40 ساڵەوەبێت تا 60 ساڵ، بۆ ئەوەی چرچییەکانی پێست بە تەواوی لاببرێت و پێستەکە بە یەکجاری جوان و گەش و ساف ببێتەوە. [1]