ناونیشانی بابەت: پێست و جۆرەکانی
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
هەمیشە پێست گەورەترین و هەستیارتین بەشی جەستەیە لای هەموومان و زۆر گرنگی پێدەدەین.
بەڵام گرنگیدانەکە دەبێت بە پێی ناسینی جۆری پێستمانبێت، بە پێچەوانەوە زیانی زیاتر دەبێت لە سود، واتە بەر لەوەی بە هەر شێوەیەک پارێزگاری لە پێستمان بکەین، دەبێت بزانین پێستمان چی پێویستە.
1- پێستی چەور دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە هەمیشە ئامادەیە بۆ درووستبوونی پەڵە و زیبکە و مانەوەی شوێنەکانییان.
2- پێستی هەستیار نابێت ئەو بابەتانەی لەگەڵدا بەکاربهێنرێت کە دەبێتە هۆکاری وروژاندنی و تێکدانی.
3- پێستی ئاسایی مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاساییەو بە هەموو شێوەیەک دەکرێت پارێزگاری لێبکرێت.
4- پێستی وشک همیش پێویستی بە چەورکردن هەیە بە ڕێژەیەکی ڕێگەپێدراو لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.
هەریکێک لەم جۆری پێستانە ڕێنمایی تایبەت و چارەسەری تایبەت بە خۆی هەیە و پزیشکی پسپۆڕ و تایبەتمەند دەتوانێت ڕێنماییت بکات و ڕێوشوێنی گونجاوت بۆ دابنێت بۆ ئەوەی پێستت تێکنەچێت و بە جوانی بمێنێتەوە. [1]