ناونانیشانی بابەت: فیلەری لێو چییە و چۆن دەکرێت؟
ئامادرکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
فیلەری لێو یەکێکە لە باوترین جوانکارییەکان لەسەر ئاستی جیهان و لای خانمان، هۆکارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە لێو یەکێکە دیارتری ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ و ڕاستەوخۆ چاوی بەرانبەر دەچێتە سەری.
بۆیە بە شێوەیەکی بەربڵاو خانمان پەنای بۆ دەبەن.
$جۆرەکانی فیلەر 2 جۆرن:$
یەکەم: فیلەر بۆ سڕینەوەی ناڕێکی زگماکی یان تێکچوونی بە هۆی ڕووداوێکەوە، کە وادەکات شێوەی لێوەکە تێکبچێت و لە ڕێگەی جوانکارییەوە جوان بکرێتەوە.
دووەم: بۆ مەبەستی جوانترکردنی لێو و زیاتر دیاربوون و سرەنجڕاکێشییەکەی.
$ئەنجامندانی فیلەر بەم شێوەیە دەکرێت:$
1- سەرەتا بەنجی مەوزوعی دەکرێت لێوەکە.
2- پاشان شوێنی دەرزی ئاژنەکە دیاری دەکرێت و بە دەرزییەکی زۆر باریک فیلەرەکە دەکرێتە لێوەکەوە.
3- باشتر وایە سوراو و هیچ میکیاژێک بە لێوەکەوە نەبێت پێش و دوای فیلەرەکە.
$تایبەتمەندییەکانی فیلەر$
1- پیری لە ڕوخساردا ناهێڵێت و پێست گەنجتر دەکاتەوە.
2- لێکەوتەی نەرێنی لە هەموو جونکارییەکی تر کەمترە.
3- لێوەکە گەورەتر و جوانتر و تۆختر دەبێتەوە.
$کەی ئەنجامەکان دەردەکەون$
1- ڕاستەوخۆ دوای ئەنجامدانی فیلەرەکە ئەنجامەکانی دەردەکەون.
2- دوای 4 هەفتە بە تەواوی فیلەرەکە شوێنی خۆی دەگرێت و لێوەکە زۆر بە سرووشتی دەبینرێت.
3- بۆ ماوەی 6 مانگ بۆ ساڵێک دەمێنێتەوە.
$زیانە کاتییەکانی$
1- شوێنی دەرزییەکان کەمێک خوێنی لێدێت.
2- کەمێک شوێنی دەرزییەکان دەئاوسێت.
3- کەمێک شوێنەکەی سور دەبێتەوە. [1]