ناونیشانی بابەت: جوانکاری دەبێت بە چ ئامێرێک بکرێت؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
چارەسەرەکانی جوانکاری کۆمەڵێک شێوەو ڕێکاری هەیە، کە بۆ هەر مەبەستێک جۆرێک لە ئامێر و چارەسەر بەکاردەهێنرێن.
هەموو ئامێر و کەرەستەکان کاری خۆیان دەکەن، بەڵام بەشێک لەو ئامێرانە کارەکانییان وردتر و باشتر و سەلامەتترە.
ئێمە لە دێرم سەنتەر، تازەترین و باشترین ئامێرەکانی بواری جوانکاری بەکاردەهێنین.
مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە ئەو کەسەی جوانکاریمان لا دەکات، بە باشترین شێوە و بە سەلامەتترین شێوە نایابترین ئەنجام بەدەست بهێنێت.
بۆ نموونە ئامێر هەیە موو لادەبات، بەڵام ئامێرەکانی ئێمە بەکاری دەهێنین ڕاستە موو لادەبات، بەڵام شوێنی پێستەکە ناکزێتەوە و سورنابێتەوە و ئازاری نابێت، هەروەها تەنها مووکە لانابات و تەواو، بەڵکوو پێستەکەش توند دەکاتەوە و جوانتری دەکات و دەچێتەوە یەک.
ئێمە بۆیە گرنگی بە باشترین ئامێرەکان دەدەین، چونکە دەزانین لە ڕووی خێرایی و کوالتی و ئەنجامەوە مسۆگەرترن.
لە ڕووی سەلامەتیشەوە باشترین بڕوانامە پزیشکییەکانی بەدەست هێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئامێرەکان لەسەر ئاستی جیهان.
گرنگترین بانەتیش ئەوەیە کە تازەترین و پێشکەوتوترین داهێنانی پزیشکی تێدا کراوە.
بۆیە ئێمە کە بەوپەڕی پەرۆشی و پسپۆڕییەوە جوانکاریتان بۆ دەکەین، بەشێکی سەرکەوتنە بێوێنەکان دەگەڕێتە و بۆ ئەوەی کە گرنگی بە ئێوەی بەڕێز دەدەین و باشترینەکانتان بۆ دەهێنین و بەکاری دەهێنین. [1]