ناونیشانی بابەت: ویژدانی پزیشکی
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
کار و پیشەی پزیشکی گریدراوە بە ژیانی مرۆڤەوە، زانستی پزیشکی دەرفەتێکی زێڕینی ڕەخساند بۆ خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
کاری پزیشکی بە هۆی هەستیاری ئەنجامدانییەوە لە هەموو بوارەکاندا، بە پیشەیەکی وردوو چارەنووسساز هەژماردەکرت.
گرنگ ئەوەیە ئەو کەسەی دەبێت بە پزیشک و سوێند دەخوات، لە ئاست بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیدابێت، بەرانبەر بە خەڵک و خودا.
نەخۆش ئەو کەسەیە کە پۆڵێن نەکراوە لە هیچ ڕویەکەوە، چونکە هەموو مرۆڤێک لە هەموو کاتێکدا ئامادەیە بۆ دووچاربوونی بە نەخۆشی.
لێرەدا ئەوەی پزیشکێک لەویتر جیادەکاتەوە، ویژدانییەتی، ئەو ویژدانەی کە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی تیادا ڕەچاوکرابێت و لە خزمەتی نەخۆشدابێت، نەک تەنها لە خزمەتی پزیشکدا.
ڕاستگۆیی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی پزیشکی گرنگترین سیمای هەر پزیشکێکی خاوەن ویژدانە، لەگەڵ ئەمەشدا ڕەچاوکردنی گوزەران و باری دارایی نەخۆش و ڕێنماییکردنی نەخۆش و ئەنجامدانی چارەسەری گونجاو بۆیان.
ویژدانی پزیشکی لەو کاتەدا دەردەکەوێت کە چارەسەری پێویست و درووست بدات بە نەخۆش دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی، نەک بەر لە پشکنینی پزیشکی کۆمەڵێک پشکنینی تاقیگەیی بۆ بنووسێت و پاشان کۆمەڵێک دەرمان و دواتر هەر سەردانکردنەوەیەکی وەک ئەوە بۆ هەژمار بکات کە یەکەم سەردانیکردنی نەخۆشەکەیە.
لەپاڵ ئەمانەشدا بەشێکی گرنگی چارەسەر ئەوەیە، نەخۆش کە هاتە لای پزیشک، هەم بە ڕووی خۆشەو پێشوازی لێبکرێت و هەم مامەڵەیەکی گونجاوی پڕاوپڕ لە ڕێزی لەگەڵدا بکرێت و هەم پزیشکەکەش ورە بدات بە نەخۆشەکە و نەخۆشییەکەی لەسەر ئاسان بکات.
چونکە لایەنی دەروونی هەموو نەخۆشێک، بەشێکە لە چارەسەر بۆ نەخۆشییەکەی.
ئێمە لە دێرم سەنتەر، شوێن و ستاف و مامەڵەکانمان لەگەڵ نەخۆشەکانماندا بەشێکی شانازیمانن، ویژدانی پزیشکیشمان سوپاس بۆ خودا زیندووە، بەو پێیەی زۆر جار نەخۆشێک داوای چارەسەرێکی تایبەت دەکات، بەڵام ئێمە چارەسەرە گونجاوەکەی بۆ دەکەین و پشتڕاستیدەکەینەوە کە ئەوەی ئێمە درووست و سرووشتی و پزیشکییە، لە کاتێکدا چارەسەرە داواکراوەکەی نەخۆشەکە، هەم تێچووی زیاتر بۆ نەخۆش هەم دەستکەوتی زیاترە بۆ ئێمە. [1]