ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی تۆنۆنی فەڕەنسی بۆ دابەزاندنی کێش بە خێرایی لە دوو هەفتەدا
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئەم ڕێجیمە بە گوێرەی ماڵپەری (دوێتشە فیلە) بۆ دابەزاندی کێش زۆر بە خێرایی (نزیکەی 7 بۆ 10 کیلۆ) لە دوو هەفتەدا بە کاردێت و ڕۆژانە ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە پڕۆتینەکان دەخورێت لەگەڵ ڕێژەیەکی زۆر کەم لە چەوری و کاربۆهیدرایت:
$یەکەم ڕۆژ:$
بەيانی:
1 کووپ چا یا قاوە بێ شەکر
نيوەڕۆ:
دوو هێلکەی کوڵاو لەگەڵ قاپێکی گەورە سەوزە و تەماتە
ئێوارە:
1 پارچە ستیکی گۆشت یا دوو شیش گۆشتی برژاو و دوو کەوچکی چێشت زەیتی زەیتوون و کەرەوز یا دوو لیمۆ
$دووەم ڕۆژ:$
بەيانی:
1 کووپ چا یان قاوە بێ شەکر
نيوەرۆ:
دوو شیش گۆشتی برژاو و سێ تەماتەی کاڵی و یەک خەیار
ئێوارە:
یەک قاپ زەڵاتە و دوو پارچە ستیکی گۆشت یا دوو شیش گۆشتی برژاو بێ دووگ
$سێەم ڕۆژ:$
بەيانی:
1 کووپ چا یان قاوەی بێ شەکر
نيوەرۆ:
دوو هێلکەی کوڵاو + یەک قاپ زەڵاتە
ئێوارە:
دوو پارچە ستیکی مریشک یان دوو شیش سینگی مریشکی برژاو + دوو تەماتەی کاڵی + کاهوو
$چوارەم ڕۆژ:$
بەيانی:
1 کووپ چا یان قاوەی بێ شەکر
نيوەرۆ:
یەک قاپ شۆربای سەوزەوات + تەماتەی کاڵی
ئێوارە:
یەک پارچە ستیکی گۆشتی گەورە + دوو لیمۆ + 1 ترۆزی
$پێنجەم ڕۆژ:$
بەيانی:
1 پەرداخ ئاوی لیمۆ بە نەعنا یان یەک کووپ چا یان قاوەی بێ شەکر
نيوەرۆ:
دوو هێلکەی کوڵاو + قاپێک زەڵاتە
ئێوارە:
ماسی برژاو + زەڵاتە لەگەڵ دوو بیبەری توون
$شەشەم ڕۆژ:$
بەيانی:
یەک کووپ چا یان قاوەی بێ شەکر + نیو نان
نيوەرۆ:
چوار پەنیری کرافت یا دوو شیش سینگی مریشکی برژاو + 1 قاپ تەماتەی کاڵی
ئێوارە:
3 شیش سینگی مریشکی برژاو + دوو لیمۆ + کاهوو
$حەوتەم ڕۆژ:$
بەيانی:
1 کووپ چا یان قاوە + 1. کووپ چای گوڵەبەیبوون
نيوەرۆ:
1 قاپ شۆربا یا لۆبیای کوڵاو + یەک قاپ زەڵاتە یا کاهوو
ئێوارە:
ماسی برژاو یا سێ شیش گۆشتی برژاو: تەماتە و کاهوو و + دوو دەنک زەیتوون
لەنێوان ژەمەکان دەتوانرێت یەک خەیار یا یەک قۆخ بخورێت. [1]