ناونیشانی بابەت: کۆمەڵێک خۆراک و دەرمان نابێت بەیەکەوە بخورێن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- سەوزە گەڵا تۆخەکان و حەپی وارڤارین و هاوشێوەکانی:
سەوزە گەڵا تۆخەکان سپێناخ و کەلەرم و بڕۆکلی کارێگەری وارڤارین کەم دەکەنەوە کە دژی جەڵتە و مەینی خوێن بەکاردێت.
2- شیر و دەرمانی دژەهەوکردن (ئەنتی بایۆتیک): شیر نابێت بخورێتەوە یان تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئەنتی بایۆتیکی وەک کیفلێکس، سپڕۆدار، ئەمۆکسیل، فلاجیل.
4- ماست و پەنیر و شیر لەگەڵ تێتراسایکلین نابێت بخورێن: هەروەها ئەو دەرمانانەی دڵەکزێ و گەددە کە ماددەی کالسێومیان تێدایە.
5- چەرەس و ناوکی کەتان و بەرهەمەکانی سۆیا لەگەڵ حەپی سایرۆکسین (بۆ سستی غودەی دەرەقی و پاش نەشتەرگەری لابردنی غودەی دەرەقی بەکار دێت: چونکە کاریگەری کەم دەکەنەوە.
6- مۆز و خوێی پزیشکی نەخۆشی زەغت نابێت بخورێن لەگەڵ:
دەرمانی زەغت و سستی دڵ گرووپی (ACI): وەک کاپۆتین و لۆسارتان و ئینالپریل.
هەندێ دەرمانی میز پێکردن کە بۆ زەغت و سستی دڵ دێن: وەک سپرانۆلاکتۆن و ترای ئەمایترین.
چونکە ئاستی پۆتاسێوم لە خوێن دا بەرز دەکەنەوە و دەبێتە هۆی دڵەکوتێ و ناڕێکی لێدانی دڵ.
7- گرەیپ ڤروت و شەربەتی گرەیپ ڤروت لەگەڵ:
حەپی دابەزینی کۆلیستڕۆڵ و چەوری خوێن جۆری ستاتین وەک زۆکۆر نابێت بخورێت چونکە کاریگەری دەرمانەکە زیاد دەکات؛ بۆیە ئەگەری کاریگەری لاوەکی وەک زۆرتره.
هەندێ دەرمانی دژی حەساسیەت و کۆکە: چونکە کاریگەری دەرمانەکە زیاد دەکات.
دەرمانی زەغت و سستی دڵ گرووپی (Calcuim channel bloker): وەک ئەدەلات چونکە کاریگەری دەرمانەکە زیاد دەکات.
هەندێ دەرمانی کەم کردنەوەی بەرگری لەش:وەک سایکلۆسپۆڕین چونکە کاریگەری دەرمانەکە زیاد دەکات. [1]