ناونیشانی بابەت: لەبەر تەندرووستییەکی باشتر ئەم جۆرە خۆراکە بخۆ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆربەی پسپۆڕانی خۆراک کۆکن کە سەوزە و میوە ڕەنگ سوورەکان یەکێکن لە خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددە دژە ئۆکسانەکان و کانزا و ڤیتامین و ڕیشاڵەکان کە یارمەتی گۆڕینی پڕوتین و کاربۆهیدرات و چەوری ئەدات بۆ وزە؛ هەروەها دەوڵەمەند بە کۆمەڵێک پێکهاتوو کە بە هاوڕیی دڵ ناسراون و ڕێگە دەگرن لە نەخۆشیەکان دڵ و جەڵتە.
1- میوە ڕەنگ سوورەکان: وەک هەنار، شووتی، شلیک، تووتڕک، شاتوو، گێلاس، سێوی سوور، تووی سوور، سیندی سوور، هەڵووژەی سوور، هەنجیری سوور، تەماتە (هەرچەندە لای زۆر کەس وایە سەوزەیە)، هەرمێی سوور، بەڵاڵوک، تووتی کێوی، کاڵەکی سوور.
2- سەوزە ڕەنگ سوورەکان: وەک چەوندەر، بیبەری سوور، کەلەرمی سوور، پیازی سوور.
$سەوزە و میوە ڕەنگ سوورەکان:$
1- چونکە دەوڵەمەندن بە ماددە دژە ئۆکسانەکان: وێنەی (ئەنثوسيانين) و(لايکۆپين) و (ڤلاڤینۆيد) و (ڕايسفيڕاتڕۆڵ) یارمەتی خۆپاراستن ئەدەن لە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە و سەکتەی مێشک و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان، شێرپەنجەی پڕۆستات و سیەکان و مەمک و ڕیخۆڵە ئەستوورە و سوورینجک، وە بەرزی فشاری خوێن.
2- بڕێکی کەم لە وزەیان تێدایە: بۆ ڕێگری کردن و چارەسەری قەڵەوی و نەخۆشیە درێژخایەنەکان زۆر بە سوودن.
3- بڕێکی زۆر کەم لە سۆدێومیان تێدایە؛ بۆ خۆپاراستن و چارەسەری لە نەخۆشی وەک بەرزی فشاری خوێن و شەکرە و دڵ و گورچیلە زۆر بەکەڵکن.
4- دەوڵەمەندن بە و کانزا و ڤیتامینە هەمەجۆرەکان و بڕێکی باش لە ڕیشاڵ و ئاو.
لەبەر ئەم هۆیانە پزیشکە پسپۆڕەکانی زانستی خۆراک داواکارن ڕۆژانە بخورێن و باشتر وایە بە تازەیی بخورێن؛ یاخو بە شێوەی شەربەتی فرێش. [1]