ناونیشانی بابەت: کەمی ڤیتامین (B6) و نیشانەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ڤیتامین (B6) یان پایرۆدۆکسدین یەکێکە لەو ڤیتامینانەی لە ناو ئاودا دەتوێتەوە، بۆیە لەشی مرۆڤ توانای کۆکردنەوەی نییە و پێویستە بەردەوام لە ڕێگەی خۆراکەوە وەربگیرێت.
$سوودە تەندرووستەکانی:$
1- بەهێز کردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار و زیاد کردنی تەرکیز و کەم کردنەوەی لەبیر چوونەوە.
2- کەمکردنەوە و ڕێگەگرتن لە ڕشانەوە و دڵ تێکەڵ هاتن لە سەرەتای سکپڕی دا.
3- ڕۆڵی هەیە لە پێکهێنانی خانەکانی خوێن و ڕێگری کردن لە کەمخوێنی.
4- پاراستنی تەندرووستی پێست.
5- ڕۆڵی هەیە لە پێکهێنانی کۆمەڵێک ئەنزیمی کۆئەندامی هەرس و کارلێکی وزەی ناو خانەکان.
6- ڕێگەگرتن لە بێهیز بوونی دەمار و سڕ بوونی دەست و قاچ و هەست کردن بە مێروولەکردنی دەست و قاچ.
7- پاراستنی تەندرووستی لیمڤەگرێکان و سپڵ.
$نیشانەکانی:$
1- سڕ بوونی دەست و قاچ و هەست کردن بە مێروولەکردنی دەست و قاچ.
2- کەمخوێنی.
3- خەمۆکی.
4- بێهێزی کۆئەندامی بەرگری لەش.
5- پەرکەم و فێ لێهاتن، بەردەوام بوونی گەشکە و فێ لە مناڵان هەرچەندە دەرمانی دژەپەرکەمیش وەرگرێت.
6- هەوکردنی زمان و لێو و قڵیشانی لێو.
7- سەر لێ تێک چوون و شت بیرچوونەوە.
$گرنگترین سەرچاوە خۆراکیەکانی:$
1- نۆک.
2- جگەر و گۆشتی ئاژەڵ.
3- سینگی مریشک.
4- ماسی توونە.
5- تۆڤۆ.
هەروەها بە ڕێژەی کەمتر هەیە لە ناو؛ ئاردی بۆر، برنجی بۆر یا قاوەیی، پاقلەمەنیەکانی تر، پەتاتە، ماسی، ئەڤۆگادۆ، شیر، گێزەر، سپێناخ، چەرەس، گوێز، کاڵەک. [1]