ناونیشانی بابەت: دوای ڕێجیم چۆن قەڵەو نەبمەوە؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆرن ئەو کەسانەی کە پاش ڕێجیم دووبارە کێشیان زیاددەکاتەوە دوای ماوەیەک؛ بێگومان لە زانستی پزیشکی دا شتێک نییە ناوی ڕێجیمی بەردەوام بێت بەڵام کۆمەڵێک ڕێنمیایی هەیە کە تا ڕادەیەکی زۆر ڕێگە دەگرن لە زیاتر بوونەوەی کێش و قەڵەوبوونەوە کە گرنگترنیان ئەمانەن:
1- خواردنی قاپێک زەڵاتە یەک چارەک پێش ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە.
2- دوو جار بۆ سێ جار ڕۆژانە میوەی هەمە جۆر بخۆ؛ دوو کاتژمێر پێش یان دوای ژەمە سەرەکیەکان.
3- خواردنی ژەمی بەیانی لە کاتی خۆی دا: پێویستە پێش کاتژمێر هەشت و چارەک خورا بێت؛ لە وەرزی هاوین پێش کاتژمێر هەشت و سێ چارەک.
4- نانی تیری و هەورامی بە تایبەت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ لە بری نانی بازاڕ و سەموون.
5- لە بری برنجی سپی؛ برنجی قاوەیی یان بۆر بەکار بهێنە و بە پڵاو لێ بنرێت باشە.
6- ڕۆژانە وەرزش بکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان زیاتر؛ ئەگەر توانیت هەفتەی چەند جارێک بچۆ بۆ مەلەکردن یان جێم.
7- نەخواردن یان کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی، ساردەمەنی، خواردنەوە گازیەکان، ڤاست ڤوود.
8- کەمکردنی بڕی خوێی چێشت لە خواردن و دوور کەوتنەوە لە خواردنی سوێر.
9- دوای تێر بوون یەکسەر لە سەر سفرە یان مێزی نان خواردن هەستە و بڕۆ.
10- ڕۆژانە یەک کاتژمێر یان زیاتر بچۆرە بەر هەتاو لەنێوان کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ سێی عەسر.
11- ڕۆژانە لە یەک پیاڵە چەرەس زیاتر مەخۆ.
12- خواردنەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لەنێوان ژەمەکان.
13- دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی؛ شەوانە پێش کاتژمێر یانزە بخەوە؛ لانی کەم لە زۆربەی شەوانی هەفتە. [1]