ناومیشانی بابەت: نەعنا؛ گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی کۆئەندامی هەرس:
- چالاک کردنی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و نەهێشتنی دڵەکزێ.
- زیاد کردنی ئێشتها و ئارەزووی خواردن.
- ڕۆڵی هەیە لە چارەسەری کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆن.
- نەهێشتنی ئازار و پێچی ناوسک و گرژبوونی گەددە.
- کاریگەری هەیە دژی ئەو بەکتریایانەی دەبنە هۆی هەوکردن و کلۆربوونی ددان و پاراستنی تەندرووستی زمان و ناودەم.
2- چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە:
- کەمکردنەوەی گیرانی لووت و قووڕگ و زوو چاک بوونەوە لە پەتا و ئەنفلۆنزا.
- کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ و حەساسیەتی لووت و جیوب.
- یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە و نەهێشتنی بەڵغەم و چارەسەری نەخۆشی سیل.
- خۆپاراستن لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و یارمەتی زوو چاک بوونەوە.
3 - نەهێشتنی سەرئێشە و ئازاری گەددە و ماسولکەکان و ئازاری سووڕی مانگانە.
4- یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و پێست و سییەکان.
5- بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و قەلەقی و دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ و شەکەتی و هیلاکی بەردەوام.
6- یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن ئەدات چونکە دەوڵەمەندە بە پۆتاسێوم.
7- نەهێشتنی ڕشانەوە و دڵ تێکهەڵهتانی سەفەر و ناو ئوتۆمبێل و فڕۆکە و دڵ تێکەڵهاتنی بەیانیانی خانمانی دووگیان.
8- بەهێزکردنەوەی یادەوەری و تەرکیز.
9- بە هێزکردنی بەرگری جەستە و مەناعەی لەش.
10- یارمەتی دانی دابەزینی کێش لە کاتی ڕێجیم و ڕێگڕی کردن لە قەڵەوی.
11- یارمەتی زوو نووستن و چارسەری خەو زڕان.
$شێوازی بەکارهێنانی:$
بە سەوزی بخورێت یان بەشێوەی چا دوو کوپ ئاو گەرم دەکرێت چەند چڵێک نەعنای تێ دەکرێت و بۆ ماوەی پێنچ دەقە دەهێڵێرێتەوە و دواتر دەپاڵیورێت و دەخورێتەوە. [1]