ئاردی هاڕیاو ئاشی نەدیتوو
زوو هەڵیبێنە لێی مەدە فیتوو
مەبەست لە تووی وشکە پێشی دەوترێ قاوتەتوو، (هاڕیاو: هاڕاو. فیتوو: فیکە) ئاردی هاڕیاو ئاشی نەدیتوو، واتە: تووی هاڕاو ئاشی ناوێ، بەڵکوو بە دەست دەیکوتن، زوو هەڵینبێنە لێی مەدە فیتوو، واتە: خێرا بیزانە و زۆر بیری لێمەکەرەوە. وەڵام (تووی وشک) .[1]