ناو: ئیبراهیم
ناوی باوک: شێخۆ ئیبراهیم
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #شانەدەر# ی سەربە شارۆچکەی #مێرگەسوور#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری هەولێر
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، هاوڕێی مەلا #مستەفا بارزانی# بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤێت. لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە ، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزوری#.
ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم ساڵی 1930 لە گوندی شانەدەری سەر بە شارەدێی #گۆڕەتوو# لە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. لە 30ی ئەیلوولی 1945 مەلا شێخۆی باوکی لە ڕێگای نێوان چیای پیرس و شارەدێی #بیرەکەپرا# ی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن جاشەکانەوە شەهید کراوە. لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەلینە پێکهێناوە. هەر لەوێ خوێندوویەتی و لە 15ی شوباتی 1954 لە زانکۆی تاشقەند وەرگیراوە. لە 29ی ئاداری 1959 توانیویەتی بڕوانامەی دیپلۆم وەربگرێت. لە 12ی حوزەیرانی 1963 تا 20 کانوونی یەکەمی 1963 پەلینە لەگەڵ یەک منداڵی لە هەولێر لەلایەن حکومەتی ئێڕاقەوە بە تۆمەتی ئەوەی کە هاوسەرەکەی لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی پێشمەرگە بووە، خراوەتەوە بەندیخانە و پاشان لە گەڕە کی سەیداوە نیشتەجێ دەبێت و لە ژێر چاودێریدا بووە و دواتر گەڕاوەتەوە ڕووسیا. ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم ساڵی 1982 لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگایەکی سەرئاوەڵا کە بە تەلی دڕکاوی دەورەدرابوو، دانران و لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە پاسەوانییان لێدەکرا و لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتوچۆوە وەکو دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. دواتر لەسەر بڕیاری یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریای خەزەر لە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێدراوە و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر مەشقی سەربازییان پێ کراوە. لەهەمان کاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو وانەی فێربوونی زمانی کوردییان پێگوتراوەتەوە.
[1]