دایک پۆڵایین باوک شوشەی غار
مناڵیان دەبێ وەک دەنکی هەنار
مەبەست لە زۆپای دار و پشکۆی ئاگرە، غار: سووربوونەوەی سواڵەت لە ئاگردا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، دایک پۆڵایین، مەبەست لە زۆپای دارە کە بەدایک چووێنراوە، باوک شوشەی غار، مەبەست لە لوولە کێشی زۆپای دارە، مناڵیان دەبێ وەک دەنکی هەنار، مەبەست لە پشکۆی ناو زۆپایە. وەڵام (زۆپا و پشکۆی ئاگر) .[1]