دوو پێی هەیە بێ دەست و سەر، سواری دەبی لەباتی کەر
باریش دەبا وەکوو باربەر، بە با دەژی، کزە و لەجەر
(دووچەرخە: پاسکیل) دوو پێی هەیە بێ دەست و سەر، مەبەست لە دوو چەرخەیە کە دەست و سەری نییە، سواری دەبی لەباتی کەر، واتە: مرۆڤ دەتوانێت سواری پاسکیک ببێ، لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەی تر بڕوا، باریش دەبا وەکوو باربەر، پاسکیل بە باربەر چووێنراوە، بە با دەژیی، واتە تایەکانی هەوای تێدەکرێ، کزە و لەجەر: واتە: کز و لاواز (فەرهەنگی خاڵ) . وەڵام (دووچەرخە) . [1]