شتێکە خڕە وەک گندۆرە، گەمەی پێدەکەن بەنۆرە
دەیفڕێنن بۆ ئەملا و ئەولا، لەنێو جوغزا نابێ گلا
هەرا دەکا و لاقی نییە، گەر ئازای ناوی چییە
مەبەست لە تۆپی فتبۆڵە، شتێکی خڕە وەک گندۆرە گەمەی پێدەکرێ بە نۆرە، واتە: تۆپ کە منداڵان بە نۆرە یاری پێدەکەن، دەیفڕێنن بۆ ئەملاو ئەولا، واتە: لەکاتی یاریدا بەملاوئەولادا هەڵیدەدەن، هەروەها تۆپ لاقی نییە، مەتاڵساز داوا لە گوێگر دەکا کە ناوەکەی بزانێت چییە. وەڵام (تۆپی فتبۆڵ).[1]