جێگرى سەرۆکى حکومەت و تیمى #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# لە حکومەت بە تەواوى بایکۆتى وەزیرى پێشمەرگەیان کردووە، ناوبراویش دەڵى تاوەکوو ئێستاش نازانى لەسەر چ هۆکارێک دوورخراوەتەوە.
دواى ناکۆکییەکانى #شۆڕش ئیسماعیل#، وەزیرى پیشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ #قوباد تاڵەبانى#، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاستەوخۆ دواتر ناوبراو نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشى سەرۆکى حکومەت و جێگرى سەرۆکى حکومەت کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرۆکى حکومەت ڕەزامەندى لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەى نەداوە.
وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم بە بەرپرسانى حزکەى وتووە تاوەکوو ئێستاشى لەگەڵدابێت نازانێ بە چ هۆکارێک دوورخراوەتەوە و یەکێتیش هیچ وەڵامێکى ڕوونى لە و بارەیەوە پێ نییە.
شۆڕش ئیسماعیل، باسی لەوە کردووە، کە وەرگرتنى زەوى لە لایەن کوڕەکەیەوە بە ناوى وەبەرهێنان لە ساڵى 2017ەوە بووە کە ئەو کات پۆستى وەزیرى پێشمەرگەى وەرنەگرتبوو.
وەزیرى پێشمەرگە جارێکى دیکە ناگەڕێتەوە و لە ئێستاشدا چۆتە دەرەوەى وڵات، تیمى یەکێتیى لە حکومەت بە تەواو بایکۆتیان کردووە بۆى نییە بەشدارى هیچ کۆبوونەوەیەکى ڕاستەوخۆ و ئۆنڵاین بکات. [1]