هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو گفتوگۆ بکەینە بنەمای چارسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا.
بە دڵنیاییەوە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕۆژاوا بەردەوام دەبێت و گەشەی زیاتری پێدەدەین.
یەکێتی خۆی بە خزمەتکاری هەموو کورد دەزانێت
کورد بوون شانازیمانە و مانەوەمان پەیوەستە بە یەکبوون و یەکڕیزیمانەوە.
یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی ڕۆژاوا پاراستنی ماف، کەلتوور و زمانی کوردییە لە ناوچەکە و بۆ ئەمەش بە شانازییەوە پشتیوانتان دەبین.
دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکەی یەکێتیش لەپێناو یەکبوونی گەلی کورد و یەک گوتاریمانە لە بەرانبەر پرسە چارەنووس سازەکان و پاراستن و بەدیهێنانی مافەکانمان
دەمانەوێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستەکانمان پەیوەندییەکی تەندرووستمان هەبێت و ئاشتی و تەبایی بنەمای پەیوەندییەکانمان بێت، ئەمەش میراتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#ە و ئێمەش درێژە پێدەری دەبین. [1]