ناونیشانی بابەت: زۆر ماندووم
نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
دانیشتووم بەدیار گرفەگرفی سۆپاکە، ئەویش وەک دڵی من دەسووتێ، چەندە تێکشکاو و چەند فرمێسکم داوەبەناخی زەویدا، هەڵبەتا لەو پێناوەشدا بەرد و ئاسمان و زەویم هێناوەتە تکا، کەچی من هێشتا لەمەلەکوتی زەویدام و نازانم بە کام ئاڕاستە دا ڕەوکەم و بارگەی تێدا بخەم، چۆن و لەکام هەواری خاڵی دڵما لابدەم و بیکەمە نیشتمانی ژیان و لانەی تەنیایم، کەشتی ژیان و تەمەنی بابردەڵەم لە کەناری کام مەنزڵدا لەنگەر بگرێ، خۆمنی بێ کەنار مەنزڵێکم نییە کەبۆی بڕۆم و لەنگەری تێدا بگرم... چیبکەم؟! هەر دێم و دەچم.. لەمسەر بۆ ئەو سەری ژوور ئاوی پێکانم داهات! ناتوانم بسرەوم ئەمشەو بۆمن زۆر سەخت و دژوارە پەروەرێنم خۆتۆ ئاگاداری مەگەر نەوتراوە: (پەروەرێن ئاگای لەخشەی مارو مێرووە)، ئەی بۆ ئاگات لەحاڵی ئەم بەندەت نیە، یاخود پشتت تێکردووە و لە عەرشی خۆت فڕێت داوەتە ئەولا.. سکاڵاناکەم، بەس تەنیاو تەنیا لێتدەپاڕێمەوە، کە ئەو ئامانەتیەی داوتە بەو بەندەیەت ئێستا تێکیهەڵشێلە گۆڕی گومکە و تیری قودرەتێک بنێرە و باعوومرکورت و کۆتاژین بێ، ئیتر بەسە ماندووبووم زۆرزۆر ماندوو زیاد لەتەمەنی خۆم خەمم خوارد و ماندووبووم.. ما...ن....د...و...و... [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 414 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!