ناونیشانی بابەت: کارتی نەوت و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محمەد#
لای کەس شاراوەنیە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە دایە بە جۆرێک لە ماوەی ئەمساڵدا بەرێژەی 40 بەرزەوەبووە. ئەمریکا گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا ورۆژانە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بە کاردەهێنێت کە دەکاتە 25 بە کاربردنی نەوتی جیهان. بەپێ ی زانیاری یەکانی ڕێکخراوی ئۆپیک لە ساڵی 2030 ڕادەی بەکاربردنی ئەمەریکا بۆ نەوت دەگاتە 28 ملیۆن بەرمیل. ئەم بارودۆخە وای کردووە گرفتی نەوت بەتوندی خۆی بئاخنێتە نێو پڕو پاگەندەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا کە حاڵی حازر لەنێوان (ئۆباما)ی کاندیدکراوی دیموکرات و (جۆن مەکینی) کاندیدکراوی حیزبی کۆماری بەڕێوەدەچێت. پێش ماوەیەکی کورت لە کۆتایی کۆنگرەی گشتی حزبی دیموکراتی ئەمەریکا دا (باراک ئۆباما) لە وتەیەکدا لە بەردەم 75 هەزار لە لایەنگرانی حیزبەکەی ڕایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە سنوورێک بۆ ئالوودەبوونی ئەمەریکا بە نەوتی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دابنرێ و بەڵێنی دا ئەگەر پۆستی سەرۆکی ئەمەریکاى گرتەدەست ئەوا لە ماوەی 10 ساڵدا کارێکی وەها دەکات کە چیتر وڵاتەکەی پشت بە نەوتی ئەو ناوچەیە نەبەستێت. داواشی کرد 70 ملیۆن بەرمیل لە یەدەگی نەوتی ئەمەریکی بفرۆشرێ تا لەم قۆناغەدا ببێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت. ئەم داوایەى (ئۆباما) گۆڕانێکی گەورەیە لە ستراتیجیەتی تەقلیدی نەوت کە ئەمەریکا پشتی پێبەستووە ئەویش بە هێشتنەوە و دەست لێ نەدانی نەوتى ئەمەریکا و مانەوەی وەک یەدەگێکى ستراتیجی، وە بەکارهێنانی لە کاتی پێویستدا. (هیسە ڕزیکاڵ) وتە بێژی حیزبی دیموکرات وتی کاتێک ئۆباما ئێش و ئازاری گەلی ئەمەریکای بینی چاوی بە هەڵۆێستەکانی خۆیدا خشاندەوە. لە هەمان کاتدا (ئۆباما) لە شریتێکی ڤیدیۆیی دا جۆن مەکینى هاوتاى بەوە تاوانبارکرد کە کەوتووەتە ژیر کاریگەری کۆمپانیا گەورەکانی نەوتەوە و خستویانەتە گیرفانی خۆیانەوە، بەرانبەر ئەوەش کۆمپانیا نەوتییەکان دوو ملیۆن دۆلاریان پێ بەخشیوە بۆ بەرێوبردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن. هەر لەو شریتەدا ئۆباما داوادەکات باجێکی قورس بخرێتە سەر کۆمپانیا نەوتییەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی هەزاران دۆلار بۆ هەر خێزانێکی ئەمەریکی. لە بەرانبەر ئەم هەڵۆێستەی دیموکراتەکاندا وتەبێژی جۆن مەکین ئەو شریتە ڤیدیۆیەی بە گومرا وەسف کرد و ئەوەی هێنایەوە بیر کە ئۆباما خۆی 400 هەزارى دۆلارى لەکومپانیا نەوتییەکان وەرگرتووە.
لە بواری بەکارهێنانی نەوت وەک کارتێک لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا (جۆن مەکین)یش پلانى خۆی هەیە و داوادەکات وزەى ناوەکی بە نرخێکى گونجاو دەستە بەر بکرێت. لە وتارێکیدا لە 25-06-2008 تەئکیدى کردەوە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەر بکەوێت ئەوا بە هاتنى ساڵی 2025 چیتر متمانە ناکاتە سەر نەوتى بێگانەو دەسەڵاتی ئۆپیک لەسەر ئەمەریکا دەشکێنى. بەپێی پلانەکەى مەکین لە جیاتی نەوت متمانە دەکەنە سەر هێزى ناوکى، بە هاتنى ساڵی 2030 هەوڵ دەدرێت 45 کارگەی ناوکى نوێ بنیات بنرێت، ڕێگەش دەدرێت لە کەنارەکانى ئەمەریکا بە دواى نەوتدا بگەرێن. هەرچی ئۆبامایە گەران بەدوای نەوتدا لە کەنارەکانى ئەمەریکا بە ڕاست نازانێت بەو بیانووەی کاتێکی زۆری دەوێت و کاریگەری خراپی لەسەر ژینگە هەیە، بۆیە بە لاى ئۆباماوە چاکتر وایە 35 ڕێژەی نەوتى هێنراو کەم بکرێتەوە ئۆتۆمبێلی نوێ دورست بکرێت کە بە وزەى کارەبا کاردەکەن.
ئەوەندە ماوە بڵێن هەموو ئەم ململانێیەی نێوان کاندیدەکان کاریگەری نەوت دەردەخات لە سەر بریارە سیاسی یەکان. [1]