بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای #سلێمانی# تیمەکانی هۆبەی چاکسازی خستۆتەگەڕ بۆ ڕێکخستنەوەی کارەبای ناو بازاڕی شاری سلێمانی، وەک ئامادەکاری بۆ گۆڕینی بۆ سیستمی پریپەید.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە #29-12-2022# ئەم وێنانەی کارمەندانی کارەبای سلێمانی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە: ئەنجامدانی کاری ڕێکخستنەوەی فیدرەکانی کارەبای ناو بازاڕی سلێمانی، لە لایەن تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ڕزگاری و مەڵکەنی و پارکی ئازادی، وەک ئامادەکاری بۆ پریپەیدکردنی کارەبای ناو بازاڕ. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 736 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!