دەقی سوپاسنامەکە:
بەناوی خانەوادەو بنەماڵەی کۆچکردوو خاتوو (نەجمە عەبدوڵا قادر) خێزانی خوالێخۆشبوو (سەعید ئیسماعیل عەبدوڵا) ئامۆژنی باڵیۆز د.محمد سابیر، د.عیزەت سابیر و پارێزەر ئازاد سابیر، و دایکی( شادمان، ئەردەڵان و میران سەعید) سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەشداری و ئامادەبوون و ماندوبونی ئەو بەڕێزانەی لە مەراسیمی ناشتن و پرسەی کۆچکردوو خاتوو (نەجمە عەبدوڵا) ئامادەبوون.
بەناوی بنەماڵەکەمان، وێڕای دەربڕینی سوپاس پێزانینی زۆرمان بۆ خزم و کەسوکارو دۆست و هاوڕێیان؛ زۆر سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین؛ بۆ ناردنی پەیامی هاوخەمی تێکۆشەر کاک (کۆسرەت ڕەسول عەلی) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی و برای بەڕێزمان کاک (#قوباد تاڵەبانی#) سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال# و خوشکی بەڕێزمان خانمی یەکەمی عێراق خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) و تێکۆشەری دێرین (ملازم عومەر) و سەرجەم ئەو دۆست و خۆشەویستانەی لە ڕێگەی نامەو پەیوەندی تەلەفونی لەناوخۆی وڵات و دەرەوە لەم پەژارەیەدا هاوخەمی خۆیان بە ئێمەو بنەماڵەکەمان گەیاندوەو باری گرانی خەم و پەژارەیان لێکەم-کردینەوە.
لە خودای گەورە داوادەکەین کە بە بەخشندەی و گەورەی خۆی پاداشتیان بداتەوە و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرینی خۆی بسپێرێت، و گیانی تەبایی و ئەمەک و وەفاداریش لە کۆمەڵگەکەماندا زیاتر بکات.
باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!