حەڵوای سەربنجی دەخۆی یان گووی مێرووە قنجی.
مەبەست لە دوو شتی جیاوازە کە گووی سەگ و هەنگوینە، حەڵوای سەربنجی دەخۆی، (حەڵوا: خواردنێکی کەلەپووری کوردییە لە ئارد و ڕۆن و شەکر درووستدەکرێ. سەربنج: ئەو جێگەیەی کە ئاژەڵی سەگ پیسایی لێدەکا) مەبەست لە گووی سەگە کە بە حەڵوا چووێنراوە. گووی مێرووە قنجی، مەبەست لە هەنگوینی مێشهەنگە کە بە گووی مێروو چووێنراوە. وەڵام (گووی سەگ و هەنگوین) .[1]