ئەو کچەی لە #هوانە# هێرشی کرایەسەر ڕایدەگەیەنێت کە خەڵکی #سلێمانییە# و لە ماڵەوە نەماوە و لای باپیری ژیاوە، بەڵام پەشیمانە و دەچێتەوە لای باوکی.
ئەو کچە لە وتەکانیدا لای پۆلیس وتویەتی کە ئەو حەزی لەوەبووە کە لە ڕێگەی پێشبڕکێی ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلەوە دەرکەوێت و بەناوبانگ بێت، هەر بۆیە چۆتە هوانە، بەڵام ئەو وتووشیەتی پەشیمانم لەوکارە و لە ڕووداوەکەدا دەستێکم درزی بردووە، من خەڵکی سلێمانیم و لای باپیرم دەژیام و بڕیارمداوە بچمەوە لای باوکم. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 648 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!