ناو: مەحمود
ناوی باوک: حەننا
ساڵی لەدایکبوون: 1973
شوێنی لەدایکبوون: #عەفرین#
$ژیاننامە$
کوردێکی گوندی جەبلیەی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی و شاری عەفرینی ڕۆژاوای کوردستانە، لە ساڵی 1973 لە دایکبووە و ئەزموونێکی زۆری لە ڕۆشنبیری وەرزشیدا هەیە و پەیوەندییەکی بەهێزیشی لەگەڵ تۆپی پێی سعودیە هەیە.
کوردەکەی ڕۆژاوای کوردستان زمانەکانی سێربی، کرواتی، ئینگلیزی، بۆسنی، ئیسپانی، ڕووسی، عەرەبی و کوردی دەزانێت، ئەمەش وایکردووە هەمووان هیواخوازبوون کاری لەگەڵ بکەن.
مەحمود حەننان، لەزاری خۆیەوە وتی (هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم وەک کوردێک لە ژووری جل گۆڕینی یانەی نەسر وەرگێڕانم بۆ قسەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کرد و لە نزیکەوە چاوم بەو ئەستێرەیە گەورەی جیهان کەوت) .
لە ساڵی 1999ەوە لەگەڵ یانەی نەسری سعودی دەستی بەکارکردووە، لەپاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2002 لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیە کاریکردووە، پاشان گەڕایەوە یانەی نەسر و تاوەکو 2007 بەردەوامبوو، دوای ئەوەش پەیوەندیی بە یانەی ئیتیحاد جەددەی هەمان وڵاتەوە کردووە ، مێژوویەکی دوور و درێژی لەگەڵ یانەی نەسر هەیە، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ڕودی گارسیا، ڕاهێنەری فەرەنسیی یانەکە و سەرجەم یاریزانەکانی تیپەکە هەیە، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی هەمووان ئەویان خۆشبووێت و بە کارکردن لەگەڵی هەست بە ئارامی بکەن.
وەرگێڕە کوردەکەی عەفرینی ڕۆژاوای کوردستان دەستکەوتی زۆری لە ماوەی کارکردنیدا بەدەستهێناوە، لەگەڵ یانەی نەسر بەشداریی لە مۆندیالی یانەکانی 2000 کردووە، لەگەڵ سعودیە بەشداریی لەپاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2002 و جامی کەنداوی 15ی کردووە، لەگەڵ ئیتیحاد جەدە بەشداریی لە جامی جیهانی یانەکان کردووە، لەگەڵ هەمان یانە چامپیۆنزلیگی ئاسیا و جامی عەرەبی بەدەستهێناوە، 3 جار لەگەڵ یانەی نەسر بوونەتە پاڵەوانی خولی سعودیە و دوو نازناوی جامی سوپەری ئەو وڵاتەشی بەدەستهێناوە.[1]