پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,841
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,710
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سە...
هەر حزب و لایەنێک دژایەتیی سەربەخۆیی کوردستان بکات بەر نەفرەتی مێژوو دەکەوێت
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

عەتا قەرەداغی

عەتا قەرەداغی
#عەتا قەرەداغی#
نووسەر و ڕۆشنبیر و توێژەر بۆ گوڵان:

پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەنگاوی باشتر دەچێتە پێشەوە و خەڵکی کوردستان ئومێدیان بۆ ئاییندەیەکی گەش زیاتر دەبێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کۆمەڵێک کەموکورتی زەق هەن و نێوماڵی کورد وەک پێویست یەکڕیز و یەکهەڵوێست نییە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بە ئاستەنگی سەرەکی لە بەردەم ئامادەباشیی کورد بۆ ئەو پڕۆسە گرینگە لە قەڵەم دەدرێت. هەڵوەستەکردن لەسەر ئەو ئاستەنگانە و ورووژاندنی پرسیار سەبارەت بەوەی بۆچی وتاری نەتەوەی کورد ئەو پەرتەوازییەی پێوە دیارە؟ بۆچی هەتا ئێستا وتاری نەتەوەیی نەیتوانیوە لەژێر چەتری پڕۆسەی سەربەخۆییدا هەموولا پێکەوە کۆبکاتەوە؟ ئەمانە و چەندین پرسی دیکەمان لەگەڵ عەتا قەرەداغی ڕۆشنبیر و نووسەر و توێژەر تاوتوێ کرد و بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکانی گوڵان-ی دایەوە.

* ئاشکرایە نەتەوە لەناو دەوڵەتدا نەبێت، هەست بەئازادی ناکات، بەڵام ئەوە زیاتر لە پێنج سەدەیە لە دوای چاڵدێران و سەدەیەک لە دوای سایکس پیکۆ، نەتەوەی کورد لە مافی دەوڵەت بێبەش کراوە. ئایا وەک ڕۆشنبیرێک چۆن سەیری جەدەلیەتی نێوان نەتەوە و دەوڵەت دەکەیت. ئایا تا چەند دەوڵەت بۆ نەتەوە زەروورەتە؟
- ئەگەر ئێمە لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە بەگشتی و لە ڕوانگەی مۆدێڕنەوە بەتایبەتیی سەیری ئەم باسە بکەین، ئەوا دەبینین بەشێکی زۆری ئەو نووسەرانەی کە لە بواری نەتەوە و دەوڵەت دەنووسن، پێیانوایە ئەوەی نەتەوە درووست دەکات، دەوڵەتە، بە مانایەکی دیکە ئەوان دەیانەوێت بڵێن بە بێ بوونی دەوڵەت شتێک نییە ناوی نەتەوە بێت، بەڵام بەپێی بنەما کلاسیکییەکان دەوڵەت کۆمەڵێک بنەمای دیکەی هەیە، وەک (زمانی هاوبەش و خاکی هاوبەش و دابوونەریتی هاوبەش و مێژووی هاوبەش و ئایینی هاوبەش) ، ئەمانە دەکران بە بنەما بۆ درووستبوونی دەوڵەت. بێگومان ئەگەر لە ڕوانگەی تێڕوانینە کلاسیکییەکانەوە سەیر بکەین، دەبینین کورد هەموو ئەو بنەما هاوبەشانەی هەیە، لەسەر ئەم بنەمایە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی کۆنی دەوڵەتی مید، ئەگەر بتوانین بیسەلمێنن ئەو دەوڵەتە دەوڵەتێکی کوردی بووە، ئەوا لە دوای دەوڵەتی میدەوە کورد شتێکی نەبووە بە ناوی دەوڵەت، دیارە هۆکاریش زۆرن بۆ ئەوەی کورد نەبۆتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، لەوانە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان شانبەشانی هۆکاری سیاسەتی نێودەوڵەتی. لەوانەیە هەندێک پێیانوابێت ئەم قسەیە بۆ سەردەمی کۆن ڕەنگە ڕاست نەبێت، بەڵام بەپێی هەندێک لە بۆچوونەکان هەر لەسەردەمی دەوڵەتی ئەکەدی و بابلی کە دوو دەوڵەتی بەهێز بوون با بڵێین لە میزۆپۆتامیا و دەوڵەتی ساسانی و ئاخمینشیەکانیش کە لە ئێراندا هەبوون و لە تەنیشتیشەوە کە دەوڵەتی ڕۆمی کۆن هەبوون، هەر لەو سەردەمانەوە کوردستان کەوتووەتە ناو چوارچێوەیەکەوە کە دەورە دراوە بە کۆمەڵێک دەوڵەتی گەورە، کە زۆربەی کات بەپێی یەکێک لەو بۆچوونانەی کە هەیە ئەو دەوڵەتانە ڕۆڵیان هەبووە کە لەوەی ڕێبگرن لە کوردستاندا دەوڵەتێکی پتەو درووست بێت. هۆکاری سەرەکیش بۆ ڕێگرتنیان لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردستان هۆکاری ئابووری بووە، دەوڵەتانی دەوروبەر ئابووریی کوردستانیان مژیوە و بەلای خۆیاندا بردیویانە و کوردستانیان تووشی ئەو دیاردەیە کردووە کە پێی دەوترێت: «لەبەر ڕۆیشتنی ئابووری» وەکوو بنەمایەک بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەک کە بتوانێت لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێت، ئەوەش هەر لە کۆنەوە یەکێک لە پایەکانی دەوڵەتی لە کوردستاندا ئیفلیج کردووە، بە دیوێکی دیکەشدا نەبوونی ئابوورییەکی سەربەخۆ لە کوردستاندا وایکردووە لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوودا چینە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو خۆیان نەخەمڵێن، ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی دامەزراوە سەرەکییەکانی کومەڵگە کە دامەزراوەی خێڵ و تایفەیە نەتوانن بە شێوەیەکی سرووشتی پەرەبسێنن و لە قۆناغی تایبەتیی خۆیدا دەوڵەتی خێڵ درووست بکەن، وەکوو ئەوەی لە دەوڵەتی ئەکەدی و دەوڵەتی بابلی و ساسانی درووست بووە. دوای ئەوەش بەتایبەتیی لە قۆناخەکانی دوای فەتحی ئیسلامی و لە مێژووی چاڵدێران ەوە، کوردستان دابەشکراوە لەنێوان ئەو دوو ئیمپراتۆریەتە ئیسلامییەدا و هەر یەکەی دەسەڵاتی بە سەر بەشێک لە کوردستاندا هەبووە و بە کەیفی خۆیان بەکاریان هێناوە و کوردستانیان کردووە بە مەیدانێک بۆ ململانێیەکانی خۆیان، بەمەش شەڕەکانی خۆیان هێناوەتە ناو جوگرافیای کوردستان و بەشێکی زۆری ئەو شەڕانەش بە خوێنی کورد و ئابووریی کورد کردوویانە، بۆیە لەو قۆناغانەشدا ئێمە نەمانتوانیوە دەوڵەت درووست بکەین. هەموومان دەزانین بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان و توێژینەوە کۆمەڵناسییەکان ئەوەی دەوڵەتی نەتەوە درووست دەکات، چینی بورژوای ناوەندە، ئەو چینەی هەڵگری پڕۆژە و پەیامی دەوڵەتە، بەداخەوە کە دەکرا لە سەدەکانی حەڤدە و هەژدە و نۆزدە و تا سەدەی بیستیش ئەو چینە لە کوردستان پێبگەیشتایە و دەوڵەتی نەتەوەیی درووست بکردایە، بەڵام بەداخەوە درووست نەبووە بۆ ئەوەی ببێت بە هەڵگری پڕۆژەی درووستکردنی دەوڵەت لە کوردستاندا. هەروەها لەسەروبەندی کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانیدا و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ، دیسان نەخشەیەکی سیاسیی نوێ بۆ دابەشکردنی کوردستان هاتەئاراوە، کە بێگومان ئەوەی کوردی تووشی ئەو چارەنووسە ڕەشەی ئەم 100 ساڵی ڕابردووە کرد، نەخشەی سایکس پیکۆ و هەڵوەشانەوەی پەیمانی سیڤەر بوو لە پەیمانی لۆزان، کە لە پەیماننامەی سیڤەردا بەڵێن درابوو بە کورد کە دەوڵەتێکیان بۆ درووست بکرێت، ئەو خەونەشمان زیندەبەچاڵ کرا.
* لەماوەی ئەم 100 ساڵەی ڕابردوو، کورد بۆ ساتێکیش دەستبەرداری خەبات و قوربانیدان نەبووە، ئایا لە ماوەی ئەم 100ساڵەدا هیچ دەرفەتێک نەبووە کورد دەوڵەتی سەربەخۆ دابمەزرێنێت؟
- لە دوای درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق، باشووری کوردستان لکێنرا بەم دەوڵەتە عەرەبییەوە کە بە ناجۆر و ناجیزە درووستیان کردبوو، لەلایەکی دیکەوە ئەو دەوڵەتەی کە لە ئێراق درووستیان کردبوو، بەتایبەتیی پێش دۆزینەوەی نەوت سەرچاوەیەکی ئابووریی ئەوتۆی نەبوو، بیرکردنەوەیەکیش هەبوو بەوەی کوردستان جوگرافیایەکە سەرچاوەی ئابووری باشی هەیە، ئەوەش ببێت بە پاڵنەرێک بۆ پەرەپێدانی ئەو دەوڵەتەی بە ناوی ئێراقەوە درووستیان کردبوو، بۆیە دیسان لەمەشدا هەم بەریتانییەکان و هەم فەرەنسییەکان و دەوڵەتانی بڕیاربەدەست لەبەر خاتری تورک و عەرەب جارێکی دی غەدرێکی مێژوویی گەورەیان لە کورد کرد و نەیانهێشت دەوڵەتی کوردی درووست بێت. بەڵام خەباتی کورد هەر بەردەوام بووە، بەتایبەتیی لە باشووری کوردستان جۆرێک لە خەباتی نەتەوەیی بەردەوام بووە تا ئەو کاتەی 14ی تەمووز لە ئێراقدا ڕوودەدات، لە ساڵی 1958 لە دەستووری کاتیی ئێراقدا دەوڵەتەکە وەکوو ئەوە پێناسە کرا کە بریتییە لە دەوڵەتی دوو نەتەوە کە کورد و عەرەبن، ئەمە خاڵێکی گرینگ بوو بۆ کورد. لە ساڵی 1961 بە دواوە و لە دوای ئەوەی عەبدولکەریم قاسم لە بەرنامەکەی لایدا بە کاریگەرییی عەرەبە شۆڤێنییەکان کە ئەو کات بەشێک لە بەعسییەکان و خەڵکی کە بوون، ئەوە بوو شۆڕشی کورد دەستی پێکردەوە، هەر بۆیە لە ساڵی 1961ەوە کورد لە خەباتدایە بێ ئەم لاو ئەو لا، هەموو خەباتەکەی لەپێناو مافە ڕەواکانی خۆیدا بووە کە ئاستی ئەو خەبات و داوایانەش لەپێناو درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەی کوردا بووە . هەتا لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا بە کردەوە بینیمان لە باشووری کوردستان بەشێکی زۆری جوگرافیای کوردستان لە دەستی داگیرکەری ئێراقی ڕزگار بکات و دەرکردنی سوپای داگیرکەری ئێراقی لە کوردستان بە کەرکووکیشەوە بەڵگەی ئەوەیە کورد هیچ ساتێک دەستبەرداری دەوڵەتی کوردی و مافە ڕەواکانی خۆی نەبووە. لە ساڵی 1991 کە ئێراق لە شکستدا بوو، ئەو کات زەمینەیەکی لەبار بوو بۆ ئەوەی کورد دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی لە باشووری کوردستان ڕابگەیەنێت، بەداخەوە بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و ململانێ حزبییەکان و کەمئەزموونی لە سیاسەت وایکرد کە لە بڕیاردان بترسین. بە هەرحاڵ درووستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 1992 – 2003 دەوڵەتێکی ڕانەگەیندراو بوو، واتە بە جۆرێک لە جۆرەکان سەربەخۆ بووین، بەڵام بەداخەوە کاتێک دەوڵەتی ئێراق ڕووخا، ئێمە چووینەوە بۆ بەغدا، ئەگەر نەچووینایەتەوە بۆ بەغدا وڕادەستی ئەو دیفاکتۆیە نەبووینایە، ڕەنگە لە قۆناغێکی پێشکەوتووتردا دەبووین و بگرە بمانتوانیبایە دەوڵەت درووست بکەین.
* هۆکاری ئەوەی کە نەمانتوانی کەڵک لەو دەرفەتانە وەربگرین، زیاتر بۆ چی دەگێریتەوە؟
- هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی لەسەر ئاستی سیاسی و حزبی و جەماوەریش بەو شێوەیە پەرەسەندوو نەبوو کە کۆمەڵگە یەکبخات و لەپێناوی سەربەخۆیی و دەوڵەتدا ئاڕاستەی بکات، تەنانەت نەیتوانی حزبە سیاسییەکانی کوردستان و بڕیاربەدەستانی سیاسیی کوردیش ناچار بکات کە بڵێن ئێمە دەوڵەتمان دەوێت، هەر بۆیە کاتێک ناسیۆنالیزم نەبوو بە پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی گەورە، ئەوا وتاری سەربەخۆیی نابێتە وتارێکی جەماوەری، بەڵام ئەزموونی گەڕانەوەمان بۆ بەغدا لە ساڵی 2003 تا ئێستا، سەلماندی کە هیچ ئومێدێک لەگەڵ ئێراقدا نییە. ئەو عەقڵییەتەی لە ئێراقدا حوکمڕانی دەکات عەقڵییەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبییە و هیچ گۆڕانکارییەک لە تێڕوانینیان بۆ کورد و مافەکانی درووست نەبووە و ئەگەر پێیان بکرێت بە هەمان شێوەی بەعس بەرانبەر بە کورد ڕەفتار دەکەن. بۆیە بە بڕوای من ئێستا بارودۆخی نێودەوڵەتی لەبارە و ئێراق دەوڵەتێکی زۆر لاوازە و بەشێک لەو سنوورانەی کە سایکس پیکۆ درووستی کردبوون، ئەوەتا داعش ئەو سنوورەیان هەڵوەشاندۆتەوە، بۆیە ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی کورد هەم بەرگری لەخۆی بکات، هەم ئەوەی بتوانێت ڕێگری بکات لە زیاتر پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا. کورد لە باشووری کوردستان بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی خۆی لەژێر دەستدایە و ئەگەر دەوڵەت درووست بکات، زۆر لەوەی ئێستا زیاتر خەڵکی کوردستان بە خۆنەویستانەتر بەرگری لەو دەوڵەتە دەکەن و دەیپارێزن.
* ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی دەوڵەتی نەتەوەیی لە ئەوروپا، دەبینین دەوڵەتی نەتەوەیی دوای کۆتاییهاتن بە شەڕی 30 ساڵەی ئایینی درووست بووە، هەر دوای درووستبوونی دەوڵەتی نەتەوەییش ڕۆشنگەری لە ئەوروپا دەستی پێکرد. ئایا تاچەند دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ ڕۆشنگەریی نەتەوە گرینگە و دەبێتە چوارچێوەیەک بۆ دەرخستنی ئیرادەی ئازادی نەتەوە؟
- با ئێمە وەکوو کورد سەیری خۆمان بکەین، لە کاتێکدا تۆ ئازادیی تەواوت هەبێت، دەتوانیت گوزارشت لە بوونی خۆت بکەیت. بەبێ ئازادی زۆر ئاستەمە نەتەوە، یان کۆمەڵگە یان تاکەکەس گوزارشت لە بوونی خۆی بکات. واتە بەبێ ئەوەی ببیتە خاوەنی شوناسێک کە شوناسی نەتەوەیە، زۆر ئاستەمە کە بتوانیت پیادەی خواست و ویستەکانی خۆت بکەیت. بۆیە من پێم وایە درووستکردنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی تاکە ڕێگایەکە کەسێتی تاکی کورد خۆی تێیدا درووست بکاتەوە، ئەو ئازادییەش بەبێ بوونی دەوڵەت و درووستکردنی دەوڵەت و ڕزگاربوون لە هەژموون و دەسەڵاتی داگیرکارانی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نایەتەدی، بۆیە لە ڕاستیدا ئێمە تەنیا لە ئازادی و درووستبوونی دەوڵەتدا دەتوانین کەسێتی و کەلتووری خۆمان بینا بکەینەوە، کاتێک ئێمە سەربەخۆییمان هەبێت، هەموو ئاسۆکان بۆ نەتەوەی ئێمە دەکرێتەوە. ئەگەر ئازادی و سەربەخۆیی بدرێتە نەتەوەی کورد، ئەوا تاکەکانی نەتەوە دەبنە مرۆڤێکی کارا و تاک دەتوانێت ڕووداو درووست بکات لەسەر ئاستی شارستانییەت. من پێم وایە لە ئاستی یەکەمدا درووستکردنی دەوڵەت بریتییە لەو پێداویستییە سەرەکییەی کە دەتوانین بچینە ناو مێژووەوە بەو مانایەی کە لە درووستکردنی شارستانییەتێکی گرینگ بەشداری بکەین، کە شارستانییەتی مرۆڤایەتییە. زۆربەی ئەوانەی ڕۆژهەڵاتناس و سیاسی و ڕۆژنامەنووسن و بەگشتی ئەوانەی دێن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیانوایە کورد و کوردستان باشترین ناوچەیە بۆ پیادەکردنی دیموکراتی و ئازادی. لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر دوور و درێژە قوربانی دەستی نەبوونی (ئازادی و دیموکراسی و ماف) بووین، هەر بۆیە کاتێک ئێمە دەبین بە خاوەنی خۆمان و دەوڵەت و سەربەخۆییمان دەبێت، لە هەموو کەس زیاتر دەتوانین ئەمانە جێبەجێ بکەین.
* ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەمان سەردەمی شەڕی 30 ساڵەی ئایینی ئەوروپا تێپەڕ دەبێت، کێشە و ململانێی مەزهەبی لەنێوان شیعە و سوننە بە تەواوەتی خەسڵەتی نەتەوەکانی سڕیوەتەوە. ڕاتان لەبارەی دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چییە، بەتایبەتیی ئەگەر سەقامگیری و ئاشتی لەو داڕشتنەوە تازەیەدا سەرچاوە بگرێت؟
- ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بێ گۆڕینی ئەو نەخشە سیاسییە جوگرافیایەی لە سایکس پیکۆ تا ئێستا بەردەوامە، درووست نابێت، ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئەسڵی پرسیارەکە کە ململانێی سوننە و شیعە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر خەست بووەتەوە و ئاشکرایە دوو تەوەری هەیە، یەکەمیان تەوەری شیعە کە ئێران پاڵپشتی شیعەی ئێراق و سووریا و حزبوڵا-ی لوبنان دەکات، تەوەری دووەمیان سوننەیە کە لە سعودییەوە بۆ دەوڵەتانی کەنداو و تورکیا درێژ دەبێتەوە، بەڵام بەرژەوەندیی ئێمەی کورد لەم ململانێیەدا ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک لە شەڕی تائیفی و مەزهەبیی نێوان شیعە و سوننەوە تێوەنەگلێین، چونکە ئەو شەڕە نە هیچ بۆ ناوچەکە بەرهەم دەهێنێت، نە لە ڕووی مرۆڤایەتی و ئازادییەوە هیچ ئەنجامێکی دەبێت. بێگومان ئێمە ئەزموونی سوننەشمان لە ئێراق بینیوە کە چۆن حوکمڕانی کردووە، هەروەها ئێستا ئەزموونی سوننە لە نیمچە دورگەی عەرەبی دەبینین کە چۆن سیاسەت دەکات، هەروەها ئەزموونی سوننە لە تورکیا دەبینین کە ئەویش چۆن سیاسەت دەکات. بۆیە هەموو ئەوانەی بنەمایەکی مەزهەبییان هەیە لە سیاسەتدا کارێکی ترسناکن و ئایین کاتێک جوانە کە جیاکرابێتەوە لە دەوڵەت و پێوەندی بە دەوڵەتدارییەوە نەبێت. ئایین بریتییە لە پێوەندی نێوان تاکەکان و پەروەردگار و هەر کەسێک ئایینی خۆی هەڵدەبژێرێت و دەتوانێت وەک مافی تاکەکەسیی خۆی شوێنکەوتووی ئەو ئایینە بێت، بەڵام بە بنەماکردنی ئایین و مەزهەب بۆ دەوڵەتداری یەکێکە لەو کارەساتانەی دەبێت مرۆڤایەتی خۆی لێ ڕزگار بکات، هەمووشمان دەزانین ئەورپا کاتێک پێشکەوتووە و پەرەی سەندووە و بۆتە دەوڵەتی قانوون و یاسا سەروەر بووە، ئەمە کاتێک بووە کە ئایین و دەوڵەت لە یەکتری جیاکراوەتەوە و ئایین نێردراوەتەوە بۆ کڵێسە و دەوڵەتیش دراوەتە دەستی ئەو کەسانەی کە دەوڵەتمەدار بوون و زانیویانە دەوڵەت بەڕێوەبەرن، بۆیە هەتا لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ئەم دووانە لێک جیانەکرێتەوە، ناوچەکە سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت.
* لە ناو ئەو گۆڕانکارییە حەتمییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کورد ژمارەیەکی دیارە و لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیش دەخوێنرێتەوە و حیسابی لەسەر دەکرێت، بەتایبەتیی لە شەڕی دژی داعشدا، ئەمەش مانای ئەوەیە هەر گۆڕانکارییەک بەسەر ناوچەکەدا بێت، کوردیش دەگرێتەوە، ئایا مەزندەتان بۆ ئەو گۆڕانکارییەی بە سەر کوردستاندا دێت چۆنە و بەرەو کام ئاڕاستە دەچێت؟
- ئێمە هەموومان لەوانەیە ئاواتمان ئەوە بێت، یەک کوردستانی گەورەمان هەبێت، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو مەزندانەی بۆ گۆڕانکاری لە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکرێت، لە ئاستی یەکەم باشووری کوردستان و لە ئاستی دووەم ڕۆژاوای کوردستان دێت کە مەزندەی گۆڕانکارییان بۆ دەکرێت، سەبارەت بەشی ڕۆژهەڵات کە لەژێر دەستی ئێراندایە، پێم وایە بۆ ئەم گۆڕانکارییە و لە مێژووی نزیکدا دوورە لە گۆڕانکاری، سەبارەت بە باکووریش ڕاستە ئێستا لەو پارچەیە بەرگرییەکی بەهێز هەیە، هەروەها بینیمان کورد بەشداری هەڵبژاردنی کرد بۆ جاری یەکەمیش لەم هەڵبژاردنە ژمارەی کورسییەکانی زیاتر بوو، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی دووەمی تورکیا، باکوور سیاسەتێکی هەڵەی کرد، هەر بۆیە ئەگەر گۆڕانکاریی گەورەش بۆ باکووری کوردستان لە مێژووی نزیکدا زۆر چاوەڕوانکراو نییە، بە واتایەکی دیکە باکوور و ڕۆژهەڵات ناتوانن بەم زووانە لە هەر دوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران جیاببنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو دوو دەوڵەتە گەورەن، تەنانەت زۆر جار دەوڵەتە زلهێزەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا لە بەرانبەر ئێران و تورکیادا ڕاماون و نازانن چی بکەن، بەڵام هەر دوو دەوڵەتی ئێراق و سووریا کە بۆ مێژوویەکی دوور و درێژ دوو پارچەی کوردستانیان داگیر کردووە، ئێستا لە بەردەمی هەڵوەشانەوەدان، لە ڕاستیشدا ئێستا سیاسەتی نێودەوڵەتی ئەو دوو دەوڵەتەی ڕاگرتووە، ئەگینا لە باری واقیعدا شتێک نەماوە ناوی دەوڵەتی ئێراق، یان دەوڵەتی سووریا بێت. بۆیە بە تێڕوانینی من لەم دوو وڵاتەدا شتێک درووست نابێتەوە کە ناوی دەوڵەت بێت، هەتا ئەگەر بە ئەستەمیش وەک دوو دەوڵەت بهێڵدرێنەوە، ناتوانن ئەو پێکهاتانەی ئێراق و سووریایان لێ پێکهاتووە، جارێکی دیکە پێکەوە کۆبکرێنەوە. هەر بۆیە بە ئاستی یەکەم، باشووری کوردستان هیچ پێوەندییەکی ئەوتۆی لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق نەماوە، بۆیە ئەگەر سەیری سیاسەتی نێودەوڵەتی بکەین، دەبینین ئەو بایەخدانەی بە باشووری کوردستان دەدرێت، هاوتای بایەخدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە کوردستان وەک دەوڵەتێک، هەروەها لەسەر ئاستی باشووری کوردستان پێشمەرگەمان هەیە وەک سوپای کوردستان کە دەوڵەتی ئێراق تەنیا فیشەکێکی ناداتێ، هەروەها لە ڕووی ئابوورییەوە ئێراق هیچ پێوەندییەکی بە باشووری کوردستانەوە نەماوە و ئەوە ماوەی دووساڵ زیاترە هیچ بودجەیەکی بۆ کوردستان نەناردووە، لە ڕووی سایکۆلۆژیی کۆمەڵایەتیشەوە کەس نییە لە باشووری کوردستان خۆی بە ئێراقی بزانێت، مەگەر بە دەگمەن ئەویش لەبەر بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆیەتی، نەک خواستی گەلەکەی. لەمەش زیاتر خۆشبەختانە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەموو ئەو ناوچانەی پێشتر پێیان دەگوترا، ناوچە جێناکۆکەکان و ڕژێمی پێشووی بەعس بەعەرەبکردنی کردبوون، ئێستا لە سایەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەڕاونەتەوە سەر کوردستان و بە دەستی پێشمەرگەوەن. لە ڕووی دیپلۆماتییەوە ئەگەر ئێستا سەیری هەولێر بکەین زیاتر لە 20 کونسوڵخانەی وڵاتانی دەرەوەی تێدا کراوەتەوە، هەروەها شاندی باڵای وڵاتان لەسەر ئاستی سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری سەردانی هەولێر دەکەن، هەروەها شاندەکانی هەرێمی کوردستان کە سەردانی دەرەوە دەکەن، وەک شاندی دەوڵەتێکی سەربەخۆ پێشوازییان لێدەکرێت، هەموو ئەمانە بنەمای ئەوەن کە کوردستان وەک دەوڵەت سەیر دەکرێت، لەم ڕوانگەیەوە من وای دەبینم ئێمە لە ئێستادا پێویستمان بە دوو شت هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە نێوماڵیی خۆمان لە ناوخۆدا زیاتر ڕێکبخەینەوە و کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین، گرینگە ئەو ڕاستییەش لەبەرچاو بگرین کە لەپێناوی درووستکردنی دەوڵەت و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی خۆماندا هیچ شتێک تەنازول نییە، بەپێچەوانەوە هەر نەرمی نواندنێک هەڵوێستێکی نیشتمانییە کە لەپێناوی ئامانجی سەربەخۆییدا دەیکەین. بۆیە لەم ڕووەوە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی یەکەم لە کوردستان و بەڕێز کاک مەسعود بارزانی وەک کەسی یەکەم لە کوردستان ئەرکی زیاتریان لەسەر شانە، ئەگەر من لە باتی ئەوان دەسەڵاتم هەبێت، کام لایەن زیاتر ناڕەزایی و داخوازی هەیە، زیاتر گوێی دەدەمێ بۆ ئەوەی لەم پڕۆسەیەدا لەگەڵم بێت، بۆ ئەوەی هەموو دەست لەناو دەست بەرەو ئامانجە گەورەکە هەنگاو هەڵبگرین. هەروەها خاڵی دووەم ئەوەیە لەسەر ئاستی دیپلۆماتی هەڵمەتێک بکەین بۆ شیکردنەوەی ئامانجەکانمان، بەتایبەتیی بۆ هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا و پێیان بڵێین، ئێمە دوژمنایەتی ئێوە ناکەین، دەمانەوێت وەک دراوسێ بە ئاشتی پێکەوە بژین. سەبارەت بە سیاسەتی نێودەوڵەتیش، پێم وایە کەس نایەت دەوڵەتمان پێشکەش بکات، بۆیە دەبێت کورد خۆی هەموو کارێک بکات، ئەو تێڕوانینانەشی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دەبیندرێت، من پێم وایە سیاسەتی نێودەوڵەتی دژی سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردستان نییە، سەبارەت بە ڕۆژاوای کوردستانیش دیارە ئەوانیش لەوێ هەندێک هەنگاو چوونەتە پێش، بەڵام هەتا ڕژێمی بەشار ئەسەد بمێنێ، چارەنووسی ئەو بەشە نادیار دەبێت، کە پێدەچێ لە پشتەوە ڕێککەوتنێک لەنێوان ڕووسیا و ئەمەریکا هەبێت بۆ مانەوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، بۆیە نازاندرێت جارێ چارەنووسی ئەو بەشە چۆن دەبێت، کە من ئومێد دەخوازم چارەنووسێکی گەش بێت. بۆیە گرینگە لەم کاتەدا دوو بەشی کوردستان ڕزگاری بێت. ئەگەر سەیر بکەین عەرەب نەتەوەیەکی گەورەیە و چەندین دەوڵەتی درووستکردووە، بۆیە ئەگەر لە باشووری کوردستانیش دەوڵەتێک درووست بێت، ئەوە سەروەرییەکی گەورەیە و دەبێت بە پێگەیەک بۆ کوردستان و سەربەخۆیی کوردستانی گەورە. بۆیە لەم بارودۆخەدا کە ناوچەکە لەسەر لێواری گۆڕانکارییە، ئەگەر ئێمەی کورد بمانەوێت خۆمانی بۆ ئامادەبکەین، ئێمە یەکەم لایەن دەبین کە سوودمەند دەبین لەو نەخشە تازەیەدا و نەخشەی باشووری کوردستان جیادەکەینەوە و خۆمان دەبینە خاوەنی ئەم کیانە.
* بۆ ئێستای کوردستان یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نێوان لایەنە سیاسییەکان زۆر گرینگە، بەڵام ئەم یەکڕیزی و یەکهەڵوێستییە بوونی نییە، ئایا تاچەند گرینگە بۆ ئەم قۆناخە حزبە سیاسییەکان هەندێ بەرژەوەندیی لاوەکی و حزبی وەلا بنێن و لەسەر ئەم پرسە یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بن؟
- بێگومان ئەگەر ناسی???[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 460 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
1. ژیاننامە عەتا قەرەداغی
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 30-05-2016
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-05-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 460 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
سانا سەربەست
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئاری بابان
29-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئاری بابان
ژیاننامە
شەرەفەدین ئاڵچی
22-02-2009
هاوڕێ باخەوان
شەرەفەدین ئاڵچی
شوێنەکان
هەرمۆتە
22-10-2018
ئاراس ئیلنجاغی
هەرمۆتە
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
23-12-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئاراسنامە، بەرگی 01
وێنە و پێناس
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
25-12-2024
کشمیر کەریم
شوێنەواری تیلەکۆ لە شاری سەقز، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
گۆرانی جەژنی ئەمساڵ بە دەنگی حەمە جەزا تیپی هونەری هەولێر ساڵی1978
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
کۆکراوەی کۆمەڵێک وێنە و یادگاریی هونەرمەند ڕەفیق چالاک
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێکی ژیانی ڕۆژانەی ئافرەتانی گوندنشین و کاروباری ڕۆژانەیان نیشان دەدات، لە باشووری کوردستان سەدەی بیستەمدا
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
بالیسان، منداڵێک و ژنێک ڕووداوەکانی ئەنفال و ئاوارەبوونیان دەگێڕنەوە، ساڵی 1987
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئاهەنگ و شایی کوردەواری، کە تێیدا کۆمەڵێک پیاو هەڵدەپەڕن
26-12-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیدارێک و دەردەدڵی ئیبراهیم حەکیم بۆ هەولێر
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ لەیلا فەریقی ساڵی 2002
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دیدارێک لەگەڵ عەدنان کەریم ساڵی 2001
26-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ناسری ڕەزازی باسی سروودی نیشتمانی دەکات لە ساڵی 2001
25-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
25-12-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت
  531,841
وێنە
  113,284
پەرتووک PDF
  20,686
فایلی پەیوەندیدار
  109,179
ڤیدیۆ
  1,710
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,131
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,114
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,414
عربي - Arabic 
32,828
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,350
فارسی - Farsi 
11,710
English - English 
7,823
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,809
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,924
پەرتووکخانە 
26,179
کورتەباس 
19,249
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,078
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,155
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,421
وێنە و پێناس 
7,566
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,582
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,465
پۆلێننەکراو 
989
فەرمانگەکان  
985
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
769
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
360
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
222
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
84
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,569
MP4 
2,852
IMG 
208,757
∑   تێکڕا 
244,696
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سوپاسنامەی دامەزراوە و مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس بۆ ئومێد قەرەنی
کورتەباس
هەسەدە: 16 شەڕڤانمان شەهید بوون
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
ژیاننامە
ژارۆ غەفور دەروێش ئەحمەد
وێنە و پێناس
خاتوونێکی شاری سەقز بە جلوبەرگی کوردییەوە، سەدەی بیستەم
پەرتووکخانە
ئاراسنامە، بەرگی 01
کورتەباس
ژەنەراڵی پاییز لە ژمارەیەکی تایبەتی رۆڤاردا
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی بەسواری ئەسپ لە تیلەکۆ
پەرتووکخانە
کەرکووک لەنێوان هەردوو ئاماری 1947-1957
ژیاننامە
دینا حسێن
پەرتووکخانە
بەها بنچینەکان بۆ تەمەنی (4-5) ساڵ
وێنە و پێناس
سەعیدخان حەبیبی و دکتۆر مەزهەر سەعیدخان حەبیبی کوڕی، لە سەقز
ژیاننامە
فەوزیە مستەفا ڕەشید
ژیاننامە
فەلاح میسری
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
بارزان شێرزاد
ژیاننامە
زەکیە ئیبراهیم ڕەحمان ئیبراهیم
پەرتووکخانە
کوردایەتی بیر و بزاڤە
ژیاننامە
سابیر بەکر محەمەد حەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک کەسی کورد لە مەرزی باشماخ ساڵی 1964
کورتەباس
ئازارەکانی سیدنایا؛ چیرۆکی گەنجێکی کورد کە کەللەسەری شکاوە و یادگەی لەدەست داوە
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
خانەوادەی حاجی محەمەد ئەمینی لە شاری سەقز، سەدەی بیستەم
کورتەباس
جۆن بۆڵتن: ئەگەر ترەمپ کوردەکان بەجێبهێڵێت، نێوبانگی لەکەدار دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
سانا سەربەست
ژیاننامە
تافا بەکر محەمەد
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعری هاوچەرخدا
ژیاننامە
عومەر حاجی ڕەشیدی خومچی
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.078 چرکە!