ناونیشانی بابەت: سپێناخ و گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردنی: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- خۆپاراستن لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و پێست چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان بەهێزەکان وەک فلافیندۆیدەکان و کلۆرۆفیل.
2- یارمەتی بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە بە گشتی و خۆپاراستن لە هەوکردن و پەتا بەهۆی، بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی (K ، E ، C ، A) .
3- کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن: سپێناخ یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی فشاری خوێن ئەدات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە کانزای پۆتاسێوم کە هاوسەنگی ئاستی سوودێوم لە خوێن دا دەپارێزێت ، هەروها سپێناخ ڕێگری دەکات لە تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
4- پاراستنی سووڕی خوێن لە جەستەدا: یارمەتی بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ و بۆریەکانی خوێن و دابەزینی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ ئەدات.
5- باشتر هەرس کردنی خۆراک: بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵەکان و شلەمەنی پێویست بۆ پاراستنی کۆئەندامی هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان و ڕێگری کردن لە قەبزی.
6- پاراستنی تەندرووستی ئێسقان و ڕێگری کردن لە فشەڵ بوونی ئێسک و کەمکردنەوەی ڕێژەی شکاوی چونکە سپێناخ دەوڵەمەندە بە کالسێوم و گۆگرد و ڤیتامین (K) .
7- خۆپاراستنن لە کەمخوێنی و کەمی ئاسن و چارەسەرکردنی چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن و فۆلیک ئەسید ، هەروەها ڤیتامین (C) کە زۆر گرنگە بۆ هەڵمژینی ماددەی ئاسن.
8- یارمەتی دابەزینی کێش ئەدات و بژاردەیەکی باشە لە کاتی ڕێجیم دا.
9- پاراستنی تەندرووستی پێست و مووەکانی قژ و زوو ساڕێژ بوونی برین و کەمکردنەوەی زیبکە.
10- پاراستنی تەندرووستی چاو و ڕێگری کردن لە ئاوی سپی. [1]