گەر وێنەی مەنسور لە سێدارەم بەن
یان وەک بێ زوبان لە قەنارەم بەن
جن جن بمجنن بەو قەنارەوە
لەت و پەتم کەن بە سێدارەوە
تەپڵ و نەقارەی ڕیسواییم لێ دەن
خەبەر شێواویم بە شار و دێ دەن
مۆری بەدنامی بەن لە پێشانیم
جاڕم بەن لە عام شێت و ڕەوانیم
زنجیر لە گەردن وەک گوناحکاران
شارەودەرم کەن وە بەردە باران
کۆتە و خەلیلی خەنە گەردەنم
بمکێشن هەتا شەرای مەردەنم
جن جن بمجنن وەک کۆتەی قەساو
وەک مۆم بە ئاهیر عەزام کەن وە ئاو
یان مەسلوبم کەن مەسیح ئاسایی
مەحاڵە ئازیز... مەیل جیایی
خۆزگە حەکیمێ لە دنیا بایە
مەیل تۆی لە لە توێی دڵ بکێشایە! [1]
#عەباسی کەمەندی#
مەنسور: مەنسووری حەللاج
زوبان: زمان
نەقارە: دەهۆڵ
بەدنامی: بەدناوی
جاڕ: بانگەواز
خەلیلی: زنجیری لاقی زیندانی
شەرا: بێهۆش بوون لەبەر ژان پێگەیشتنی زۆر
کۆتەی قەساو: دارێ کە قەساب گۆشتی لەسەر ورد دەکەن
ئاهیر: ئاگر
مەسلوب: لە خاچ دراو