ناونیشانی پەڕتووک: پێکەوەژیانی دیموکراتییانەی گەلان و ئەرک و مافەکانی
ناوی نووسەر: #سەردار ستار#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: کۆمەلەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: دووەم
ئەوەندەم لەسەر چەمکی پارچەکردن و لێکجیابوونەوە و دابراندن و ماڵماڵێنی قسە کراوە، ئەگەر نیوەی ئەوە باسی پێکەوەژیانی دیموکراتییانەی گەلان کرابایە، گەلۆ ئەمڕۆ ژیان بە کامە ئاڕاستەی ژیانێکی ئاشتییانە و دوور لە توندووتیژی و چەوساندنەوە دەڕۆیشت؟.
لە ئەنجامی ئەو دەستێوەردانەی زلهێزە جیهانییەکان بە پیلان و پڕۆژەی دەوڵەت- نەتەوە، کردیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زەرەرمەندی هەرە گەورە، گەلانی کوردستان بوون.
[1]