#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، داوای هاوکاری لە #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# کردووە.
بەهۆی جوڵە سیاسی و سەربازییە نوێیەکانی #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی ئەو حیزبە، نوێنەرێکی ناردووەتە لای بزووتنەوەی گۆڕان و پەیامیشی بۆ کۆمەڵ و یەکگرتوو ناردووە.
#ئاسۆ مامەند# بە نوێنەرایەتی بافڵ تاڵەبانی چووەتە گردی زەرگەتە، کە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانە و لەبارەی درووستکردنی هێز لەلایەن لاهور شێخ جەنگی گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەکە کردووە.
ئاسۆ مامەند لە گفتوگۆکاندا داوای لە بەرپرسانی گۆڕان کردووە، کە هەڵوێستیان لەبارەی هەنگاوەکەی لاهور شێخ جەنگی هەبێت، بەو پێیەی نابێت لە سنووری #سلێمانی# هێز درووست بکرێت، چونکە زیانی بۆ هەمووان دەبێت.
کە وەڵامی گۆڕان بۆ نوێنەرەکەی سەرۆکی یەکێتی نەرێنی بووە و جەختیانکردووەتەوە، ئەو پرسە پەیوەندی بەوانە نییە و کێشەی ناوخۆیی یەکێتییە، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندی بە هاوکێشەی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە.
بافڵ تاڵەبانی هاوشێوەی گۆڕان پەیامی بۆ کۆمەڵ و یەکگرتووش ناردووە، بەڵام تا ئێستا #13-01-2023# وەڵامی ئەو دوولایەنە ڕوون نییە لەو بارەوە. [1]